Difference between revisions 138353 and 138354 on ckbwiki

[[پەڕگە:Avicenna28-02-2010.jpg|200px|left]]

'''ئیبن سینا''' (بە [[ئینگلیزی]]: Ibn Sīnā ، بە [[زمانی لاتینی|لاتینی]]: Avicenna ، بە [[عەرەبی]]: ''ابن سینا''  ، بە [[زمانی فارسی|فارسی]]: ''پورسینا'') یان (''کوڕی سینا'') زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارس بوو، ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن  کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز  لە شاری [[ئەفشانش]] لە نزیک شاری [[بوخارا]] ([[ئوزبەکستان|ئوزبەکستانی]] ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا [[فارسی]] بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.

ھەر لە منداڵیەوە زیرەکی و لێھاتوویی خۆی پیشانداوە و  لە تەمەنی دە ساڵیدا شارەزاییەکی زۆر باشی لە [[قورئان]] و زمانی [[عەرەبی|عەرەبیدا]] پەیداکردووە لە ماوەی شەش ساڵی داھاتوی تەمەنیدا ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ ([[شەریعەتی ئیسلامی]] ، [[فەلسەفە]] ، [[زانستە سروشتیەکان]] و [[لێکۆڵینەوەی لۆجیکی]]). بەخوێندنەوەی بەرھەمی [[فەلسەفەی یۆنانی|فەلسەفە یۆنانیەکان]] و [[موسوڵمان|موسوڵمانان]] و سەرچاوەی تری فەلسەفی دەستی بە خوێندنەوە و [[لێکۆڵینەوەی فەلسەفی]] کردووە. ھەروەھا بابەتی لۆجیک و چەند بابەتێکی تری جیاوازی لە لای [[ئەبو عەبدوڵڵا ناتیلا]] فەیلەسوفی بەناوبانگی ھاوسەردەمی خۆی خوێندووە. لە بابەتی لۆجیکدا بە ڕادەیەک بلیمەت بووە ، توانیویەتی ئەو بابەتە بۆ مامۆستاکەی ڕوون بکاتەوە. لە [[زانستی سروشتی]] و پزیشکیشدا مامۆستای نەبووە. لە کاتێکدا ھێشتا لاو بوو، ئەوەندە شارەزایی لە بابەتی پزیشکیدا پەیدا کردبوو کە ناوبانگی  بە ھەموو لایەکدا بڵاوبووبویەوە. کاتێک تەمەنی شازدە ساڵ بووە گەلێک لە پزیشکە بە ناوبانگەکان لە ژێر ئاڕاستەی ئەودا کارەکانیان ئەنجامداوە.

لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا توانی چارەسەری نەخۆشیەکی پاشای [[بوخارا]] [[نوح ئیبن مەنسور]] بکات، نەخۆشیەک بوو کە ھەرچی  پزیشکە بەناوبانگەکانی  ئەو سەردەمە بوو لە چارەسەرکردنی بێ ھیوا بوون. لە دوای چارەسەرەکەی ، پاشا ویستی پاداشتی بداتەوە ، بەڵام ئەو  پزیشکە لاوە ھەموو داواکارییەکی ئەوە بوو ڕێگەی پێبدات کتێبخانە تایبەتیەکەی پاشا بەکاربھێنێت کە گەلێک کتێبی زۆر دەگمەن و تایبەتی تێدا بوو.



'''[[ئیبن سینا|زیاتر...]]'''