Difference between revisions 146458 and 150889 on ckbwiki==گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە== [[پەڕگە:gnu-logo.jpg|چەپ|100px|وێنۆک|لۆگۆی گنو]] دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک ھاتووە لە چەندھا نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن و فەلسەفەی [http://www.gnu.org GNU]. زۆر دەمەتەقێ کراوە لەبارەیانەوە ئایا کامە دروستە؟ ئەوەی شایەنی باسە ئەو پێناسەیەی یان ئەو بیناوەی گرووپی GNU دروسترە و دەکرێت بڵێین GNU/Linux بەو دابەشکردنانە. بەڵام کورتی ناوی [http://www.linux.org Linux] و خۆشھاتنی لەگەڵ سیستەمە کارگێڕیەکاندا ناوی گرووپی دووەمی چەسپاندووە. ھەرچەندە خودی [http://www.unix.org UNIX] کەخاوەن خێزانەکەیە و مێژووی لەھەرھەموو سیستەمە کارگێڕیەکان کۆنترە. وەکو ئاماژەی ڕاستەقینە تۆزێک پەراوێز خراوە. خودی ئەمڕۆ دابەشکرنەکانی لینوکس یان گنو/لینوکس لەو سنوورە دەرچووە کەکاتی پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کەلێن بگەڕێننەوە بۆ خاڵی سەرەتا و دەمەتەقێی بێئەنجام لەوبارەیە بکەنەوە وە ڕێکخراوەکان. ئەگینا ئێستاش لێرە و لەوێ لەنێو مەکۆنادا وتوێژی زۆری لێدەکەوێتەوە. == گنو/ لینوکس سەرچاوەیەکی کراوەیە == گنو/لینوکس نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە. مەبەست لە نەرمەکاڵای خۆڕایی ئەوەیە کە بتوانیت و دەسەڵاتی ئەوەت ھەبێت بۆ گۆڕانکاری و پەرەپێدانی تەواو لەو نەرمەکاڵایەدا. مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە سەربەستی تەواوت ھەیە لە: * بەکارھێنانی پرۆگرامەکە وەک ئەوەی کە بتەوێت * بینینی تەواوی کۆدەکانی پرۆگرامەکە * گۆڕانکاری کردن لە پرۆگرامەکە بە پێی پێویستی تایبەتی خۆیی * دابەشکردنی ئەو گۆڕانکارییە لەنێوان خۆت و کەسانی تردا ھەر ئەمەشە وای کردووە کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ملیۆنان کەس کە بتوانن پەرەبدەن بە پرۆگرامە سەرچاوە کراوەکان کە من و تۆو ھەموومان بتوانین بە خۆڕایی دایبگرین . == دابەشکردنەکانی لینوکس == گنو / لینوکس-سیستەم پێکھاتووە لە چەندەھا پرۆگرام - سەدان پرۆگرام. دابەشکردنەکانی لینوکس پێکھاتوون لە کۆمەڵێک نەرمەکاڵا کە وا دانروان ئاسان بن بۆ دامەزراندن و بەکارھێنان. ھەرچەندە پێویستە ھەندێک گۆڕانکاری بکرێت لە کاتی دامەزراندندا بە پێی پێویست. ''(ئەتوانین بڵێن: دابەشکردنەکانی لینوکس وەک ئەوە وایە کە خانوویەکی سەربەخۆی تەواو بکڕیت و پاشان بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەیت)'' <p>دابەشکردنەکانی لینوکس جیاوازیان ھەیەو دەکرێت تەنھا بەکاربھێنرێن وەک ڕاژەکارێک وە ھەندێکیان وەک تەنھا ڕوومێزێک و لە شوێنی کار. == لایەنە باشەکانی گنو / لینوکس == لێرەدا زۆر کەس بە ھەڵەدا چووە کە دەڵێت گنو / لینکوس خۆڕاییە مەبەستی سەرەکی لە باشیدا تەنھا ئەو خۆڕاییە نییە. ئەوەی گرنگە وەک ووتراوەو گرنگی پێدراوە «لینوکس خۆڕایی و سەربەستیە وەک ئاخاوتن - نەک وەک بە خۆڕایی کردنی بیرە». * گنو / لینوکس سیستەمێکی کارگێڕی خۆڕاییە کە ئازادی تەواوت ھەیە لە بەکارھێنای ھەموو پرۆگرامەکان و بینین و گۆڕانکاری لە کۆدەکانیدا بۆ ڕێکخستن و باشترکردنی، لە کاتێکدا تۆ تواناو لێھاتووییت ھەبێت. * گنو / لینوکس تەواو خۆڕاییە یان زۆر ھەرزانە. بە بەکارھێنانی گنو / لینوکس دەتوانیت پارە پاشەکەوت بکەیت ئەویش بە نەبوونی License costs لەسەر پرۆگرامەکان. * ژمارەیەکی ئێجگار زۆر پرۆگرامی خۆڕایی ھەیە کە دەگاتە ھەزاران کە زۆر جار نەک ھەر شان بە شانی ئەو پرۆگرامانەی کە بە نرخێکی زۆرن بەڵکو باشترن. * لە ڕووی پاراستنەوە زۆر بەھێزەو ئەمەش وای کردووە کە نەتوانرێت تووشی ڤایرۆس و تۆرجان ببێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە پێویستە نوێکرنەوە (update) بکەیت. * گنو / لینوکس بە ھیچ جۆرێک نە ڕیکلام و نە کاری سیخوڕی ناتوانرێت بکرێت تێدا وەک ھەندێک جار لەگەڵ ھەندێک پرۆگرام دادەمەزرێن. * ئەوەش بزانە کە ئەم چەند خاڵە تەنھا لە کردارە باشەکانی گنو / لینوکس نییە بەڵکو زۆر زیاترن لەوەی کە لێرەدا باسکراوە وەک خێرایی لە کارکردندا و توانای بەرەو پێشبردنی زیاتر و ... ھتد. == کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس == * گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارھێنەر دەبێت خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات. وەک لە ڕاپرسیەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێک کە تا ئێستا ھیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەھێناوە بە دڵنیاییەوە ھیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت. ئەمە کاتێک دروستە کەئەگەر نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی پەنجەرەکان و دوروبەری [http://www.gnome.org Gnome] و [http://www.kde.org KDE] و [http://www.xfce.org XFCE] بوونی نەبێت لەگۆڕەپانەکەدا. * بەکارھێنانی '''Command Line Interface''' ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارھێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارھێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارھێنانی زیاتری دەکات. بەڵام وەکو لەخاڵی یەکەمدا ئاماژەی پێکراوە بوونی دەوروبەر ئەو ترسەی ڕەواندۆتەوە و دەکرێت و دەشێن بڵێین بەپێی ئامارەکانی خۆشگوزەرانی بەکارھێنەر ئەوانەی سەرەوە لەھەموو ڕووەکانەوە باشترینە. سەرەڕای ئەوەی خۆڕاییە. بەواتایەکی تر زۆربەی بەکارھێنەرانی ئێستا لەگەڵ GUI زۆر خۆشحاڵن بەکردەیەک دەتوانیت بچیتە نێو CLI و بەکردەیکیش بێیتەوە سەر GUI. ئێستا ئەوەی ھەیە لەھەموو دابەشکردنەکاندا تەواو ئازادیان داوە کام ڕوومێز یان کامە جۆرە کار ھەڵدەبژێریت لەڕێگای '''Session Manager''' ەوە. * کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس. ئەمەش بۆ کاتێک دەشیا، ئەو سەدەھا ھەزار پەرتووکی ئەلیکترۆنی و مەکۆ و ویکی و خوێندنە بەم جۆرەی ئێستا نەبوو. [[پەڕگە:UbuntuInternetMenu.png|چەپ|وێنۆک|300px|دەوروبەری gnome بەکوردی]] == ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس == بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەھا پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). زۆر کەس پێی وایە کە گنو / لینوکس ناوھێنانێکی تەواوە بۆ لینوکس. [http://en.wikipedia.org/wiki/Richard_Stallman Richard Stallman] یەکەم کەسە کە پێیوایە گنو/ لینوکس ناوھێنانێکی تەواوە بەڵام [http://en.wikipedia.org/wiki/Linus_Torvalds Linus Torvalds] پێی وایە کە ھیچ پێویست ناکات بووترێت گنو / لینوکس چونکە دابەشکردنەکان لسەر بنەمای گنو-ن. ئەگەر چی دوای ئەم مشتوومڕە ھەر زۆر ئاساییە کە ناوبنرێت بە تەنھا لینوکس. == سەرچاوە == [http://www.chawg.org/wiki/%DA%AF%D9%86%D9%88/%D9%84%DB%8C%D9%86%D9%88%DA%A9%D8%B3 چاوگ] [[پۆل:سیستەمی کارگێڕی]] [[ace:Linux]] [[af:Linux]] [[als:Linux]] [[am:ሊኑክስ]] [[an:Linux]] [[ar:جنو/لينكس]] [[arc:ܠܝܢܘܟܣ]] [[arz:لينكس]] [[as:লীনাক্স]] [[ast:Linux]] [[az:Linux]] [[bar:Linux]] [[bat-smg:Linux]] [[be:Linux]] [[be-x-old:Linux]] [[bg:Линукс]] [[bn:লিনাক্স]] [[br:Linux]] [[bs:Linux]] [[bug:Linux]] [[ca:GNU/Linux]] [[ceb:Linux]] [[co:Linux]] [[cs:Linux]] [[csb:Linux]] [[cy:Linux]] [[da:Linux]] [[de:Linux]] [[el:Linux]] [[en:Linux]] [[eo:Linukso]] [[es:GNU/Linux]] [[et:Linux]] [[eu:Linux]] [[fa:لینوکس]] [[fi:Linux]] [[fiu-vro:Linux]] [[fr:Linux]] [[ga:Linux]] [[gl:Linux]] [[he:לינוקס]] [[hi:लिनक्स]] [[hr:Linux]] [[hsb:Linux]] [[ht:Linux]] [[hu:Linux]] [[hy:Լինուքս]] [[ia:Linux]] [[id:Linux]] [[ilo:GNU/Linux]] [[io:Linux]] [[is:GNU/Linux]] [[it:Linux]] [[ja:Linux]] [[jbo:linuks]] [[jv:Linux]] [[ka:ლინუქსი]] [[kaa:Linux]] [[kk:Linux]] [[km:លីនុច]] [[kn:ಲಿನಕ್ಸ್]] [[ko:리눅스]] [[ksh:Linux (Bedriefsystem)]] [[ku:Linux]] [[la:Linux]] [[lb:Linux]] [[li:Linux]] [[lmo:Linux]] [[lo:ລິນຸກຊ໌]] [[lt:Linux]] [[lv:Linux]] [[map-bms:Linux]] [[mg:Linux]] [[mk:Линукс]] [[ml:ഗ്നു/ലിനക്സ്]] [[mn:Линукс]] [[mr:लिनक्स]] [[ms:Linux]] [[my:လင်းနပ်စ်]] [[nds:Linux]] [[nds-nl:Linux]] [[ne:लिनक्स]] [[new:लाइनक्स]] [[nl:Linux]] [[nn:Linux]] [[no:GNU/Linux]] [[oc:Linux]] [[or:ଲିନକ୍ସ]] [[os:Линукс]] [[pl:Linux]] [[pnb:لینکس]]⏎ [[pt:Linux]] [[qu:Linux]] [[ro:GNU/Linux]] [[ru:Linux]] [[rue:Лінукс]] [[sah:Linux]] [[sc:Linux]] [[scn:Linux]] [[sh:Linux]] [[simple:Linux]] [[sk:Linux (operačný systém)]] [[sl:Linux]] [[so:Linux]] [[sq:Linux]] [[sr:Линукс]] [[stq:Linux]] [[sv:Linux]] [[szl:Linux]] [[ta:குனூ/லினக்சு]] [[te:లినక్స్]] [[th:ลินุกซ์]] [[tl:Linux]] [[tr:Linux]] [[tt:Linux]] [[udm:Linux]] [[uk:Linux]] [[ur:لینکس]] [[uz:GNU/Linux]] [[vec:Linux]] [[vep:Linux]] [[vi:Linux]] [[wa:Linux]] [[war:Linux]] [[wo:Linux]] [[yi:לינוקס]] [[zea:Linux]] [[zh:Linux]] [[zh-min-nan:Linux]] [[zh-yue:Linux]] All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=150889.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|