Difference between revisions 151797 and 160368 on ckbwiki[[پەڕگە:Himalayas Map.png|وێنۆک|250px|چەپ|ھیمالایا.]] '''ھیمالایا''' بریتییە لە زنجیرە چیایەکی کیشوەری ([[ئاسیا]]) کە (نیمچە دورگەی ھیندی) لە بانی (تبت) جیا دەکاتەوە. ناوی زنجیرە چیای (ھیمالایا) بەو تۆڕە چیایە درێژە دەگوترێت کە لای ڕۆژئاوای لە (ئەفغانستان)ەوە دەست پێ دەکات، لای ڕۆژھەڵاتیشی بانی (تبت)ە، لەو نێوەندەشتدا چیاکانی (ھندۆکۆش، کاراکورام و بامیر) بوونیان ھەیە. چیای (ھیمالایا، ھەمەلایا یان حیمەلایا)، لە زمانی (سانسکریتی) بە مانای (شوێنی بەفر) دێت کە (ھیم) بە مانای بەفر دێت و (ئالایاش) شوێن دەگەیەنێت. زنجیرەی ھیمالایا شوێنی ۱۴ لوتکەی ھەرە بەرزی سەر ڕووی زەوییە، لە نێویشیاندا لوتکەی (ئەڤرێست) ھەیە. چیاکە لە ئەنجامی جوڵەی نزیکبوونەوەی دوو کوتلەی کیشوەری دروست بووە، ئەوەش بە پێی بیردۆزی (زحزحە القارات- خزانی کیشوەرەکان) کە زانای ئەڵمانی (فیگنەر) دایناوە. ھیمالایا بە ناو پێنج دەوڵەتی ئاسیادا تێپەڕ دەبێت کە ئەوانیش (چین، ھیندستان، نیبال، پاکستان و بۆتان)ن. ھاوکات زنجیرەکە سەرچاوەی ۳ ڕووباری سەرەکییە لە جیھاندا، کە ئەوانیش ڕووبارەکانی (سند، گانگ و یەنجتزی)ن، تەنانەت نزیکەی ۷۵۰ ملیۆن مرۆڤ لە سەر زەوی پشت بە ئاوی ئەو ۳ ڕووبارە دەبەستن. == ھۆکاری دروستبوونی ھیمالایا == زنجیرەکە یەکێکە لە ڕوونترین دەرەنجامی ھێزی جووڵەی کوتلەکانی زەوی، زنجیرە چیاکە ۲٫۹۰۰ کیلۆمەتر لە نێوان (ھیندستان و بانی تبت) دەبڕێت، کە چیایە ۴۰-۵۰ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، ئەو کاتەی دوو کوتلەی کیشوەری مەزن بەر یەک کەوتوون، کە ئەوانیش کوتلەکانی (ھیند و ئۆراسیا)ن، بەھۆی لەجێ دەرچوونی کوتلەکانی زەوی، ھەروەھا پێکھاتە و چڕی بەردەکان وەکو یەکن، بۆیە بە ئاسانی یەکیان گرتووە و ھیچێک لە کوتلەکان بە سەر ئەوی تر نەکەوتوون، ئەو فشارەی کە لە ئەنجامی لێکدانی کوتلەکان دروست بووە، تەنھا بەھۆی بەرزبوونەوەیەکی ستوونییەوە فشارەکە کەم بووەتەوە، ھەر لەبەر ئەوەشە کە ناوچەی بەریەک کەوتنەکە لار بووەتەوە و شێوەی لوتکەی ھیمالایا پێچاوپێچ. پێش نزیکەی ۲۲۵ ملیۆن ساڵ، (ھیندستان) دورگەیەکی مەزن بووە کە کەوتووەتە نزیک بیابانی (ئوستڕالیا)، زەریایەکی فراوان بە ناوی (دەریای تیس) دورگەی (ھیندستان)ی لە قاڕەی (ئاسیا) جیا کردووەتەوە. پێش ۲۰۰ ملیۆن ساڵ، دورگەی ھیندستان لە شوێنی خۆی بەرەو باکوور جووڵاوە، بەڵام نزیکەی ۸۰ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر چیاکانی ھیمالایا پەیدا بووە، ئەو کاتە (ھیندستان) ۶۴۹۹ کیلۆمەتر لە باشووری کیشوەری (ئاسیا) دوور بووە، بەڵام جووڵەکەی بەردەوام بووە، چونکە لە ھەر سەدەیەکدا ۹ میل بەرەو باشووری کیشوەری (ئاسیا) ڕۆیشتووە. ئەو کاتەی کە (ھیندستان و ئاسیا) بەر یەک کەوتن، خێرایی بەرەو پێشەوەچوونەکەی لەلای باکوورەوە بوو بە ۴٫۵ میل لە سەدەیەکدا. بەر یەک کەوتن و کەمبوونەوەی خێرایی لە ناوچەی باکوور، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەشی باشووری دورگەی (ھیندستان) لەسەر جووڵانەوەیەکی خێراتر لە چاو پێشوو، ھەموویان ھۆکاربوون بۆ دروستبوونی بەرزاییەکی خێرا کە ئەوانیش چیاکانی (ھیمالایا)ن. زنجیرە چیای (ھیمالایا) بە مەودای زیاتر لە ۲۹۰۰ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، پاناییەکەشی لە نێوان ۲۵۰-۳۰۰ کیلۆمەترە. زنجیرە چیای ھیمالایا لە ۳ زنجیرە چیای ھاوتا پێک دێت. بچووکترینی ئەم زنجیرە چیایە بریتییە لە نیمچە زنجیرەی ھیمالایا یان (سیوالک)، بەرزاییەکەی ۱۲۰۰ مەتر دەبێت، بە ھاوتای ئەو زنجیرە چیایەدا زنجیرە چیای ھیمالایای نزم درێژ دەبنەوە کە بەرزاییان لە نێوان ۲۰۰۰ تا ۵۰۰۰ دایە. زنجیرەی سێھەمیش بریتییە لە زنجیرە چیا بەرزەکانی ھیمالایا کە لە ھەر دوو زنجیرەکەی دیکە بەرزترە و بەرزییەکەی دەگاتە ۶۰۰۰ مەتر، تەنانەت لە لوتکەکاندا دەگاتە ۸۰۰۰ مەتر. ئەوە زنجیرەیەش دەکەوێتە باکووری ھەردوو زنجیرەکەی پێشوو، ژمارەیەکی زۆری لوتکە بەرزەکانی جیھان دەکەوێتە ئەم زنجیرە چیایەوە، ھەروەکو لوتکەی (ئەڤرێست) کە بەرزترین لوتکەی جیھانە، ھەروەھا لوتکەی (کانشینجانگا). گەشەکردنی گژوگیا لەسەر ئەم چیایانەدا، بە پێی ئاستی بەرزی و کەشوھەوای ناوچەکان دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە لێژاییەکانی باشوور کە زنجیرەی نزمی تێدایە، گژوگیای ئیستیوائی گەشە دەکات، وەکو داری (خورما)، ھەروەھا دارستانەکانیش کە دارەکانی (بەڕوو، سمغ و چەند دارێکی دیکەی تێدایە) لە نیمچە زنجیرەی ھیمالایا بڵاو بووەتەوە کە زنجیرەی مامناوەندییە. لە بەرزاییەکانی ھیمالایاش دارستانی (سنۆبەر، تەندرا و برنجی ھیمالایا) بوونیان ھەیە، لە سەرەوەی لوتکەکانی ھیمالایاش ھێڵی بەفری ھەمیشەیی بوونی ھەیە. دارەکانی (ڕۆدۆندرۆن) لە بنارەکانی چیاکە دەڕوێت، ھەروەھا گژوگیای (چا) تا بەرزایی ۱۵۰۰ مەتر دەچێنرێت، بەڵام لە بنارەکانی باشووری چیاکە، (برنج، گەنمەشامی و توتن) تا بەرزایی ۱۸۰۰ مەتر دەچێنرێت، ھەروەھا (گەنم و جۆ) لە ناوچە بڵندەکانی دیکە دەچێنرێت. == سەرچاوەکان == * دیار عەزیز مستەفا: ھیمالایا. ئاڵۆزترین زنجیرەی سەر ڕووی زەوی. لە [http://www.estanews.com/Default.aspx?page=article&id=3495&l=3 ئێستا]. ۱۲/۰۱/۲۰۱۲. [[af:Himalaja]] [[als:Himalaya]] [[an:Himalaya]] [[ar:هيمالايا]] [[arz:هيمالايا]] [[as:হিমালয়]] [[ast:Himalaya]] [[az:Himalay dağları]] [[ba:Гималайҙар]] [[bat-smg:Hėmalajē]] [[be:Гімалаі]] [[be-x-old:Гімалаі]] [[bg:Хималаи]] [[bh:हिमालय]] [[bn:হিমালয় পর্বতমালা]] [[bo:ཧི་མ་ལ་ཡ]] [[br:Himalaya]] [[bs:Himalaji]] [[ca:Himàlaia]] [[cs:Himálaj]] [[cv:Гималай тăвĕсем]] [[cy:Himalaya]] [[da:Himalaya]] [[de:Himalaya]] [[el:Ιμαλάια]] [[en:Himalayas]] [[eo:Himalajo]] [[es:Himalaya]] [[et:Himaalaja]] [[eu:Himalaia]] [[ext:Himalaya]] [[fa:هیمالیا]] [[fi:Himalaja]] [[fiu-vro:Himaalaja]] [[fo:Himalaia]] [[fr:Himalaya]] [[fy:Himalaya]] [[ga:Himiléithe]] [[gan:喜馬拉雅山脈]] [[gl:Himalaia]] [[gn:Himalaia]]⏎ [[gu:હિમાલય]] [[he:הימלאיה]] [[hi:हिमालय]] [[hif:Himalaya]] [[hr:Himalaja]] [[hu:Himalája]] [[hy:Հիմալայներ]] [[id:Pegunungan Himalaya]] [[ilo:Himalaya]] [[io:Himalaya]] [[is:Himalajafjöll]] [[it:Himalaya]] [[ja:ヒマラヤ山脈]] [[jv:Himalaya]] [[ka:ჰიმალაი]] [[kaa:Gimalay tawları]] [[kbd:Гималайхэр]] [[kk:Гималай]] [[kn:ಹಿಮಾಲಯ]] [[ko:히말라야 산맥]] [[krc:Гималайла]] [[ku:Hîmalaya]] [[kw:Himalayas]] [[la:Himalaia]] [[lb:Himalaya]] [[lez:Гьималаяр]] [[lmo:Himalaya]] [[lt:Himalajai]] [[lv:Himalaji]] [[mk:Хималаи]] [[ml:ഹിമാലയം]] [[mn:Гималай]] [[mr:हिमालय]] [[ms:Himalaya]] [[my:ဟိမဝန္တာ တောင်တန်း]] [[ne:हिमालय]] [[new:हिमालय]] [[nl:Himalaya]] [[nn:Himalaya]] [[no:Himalaya]] [[nv:Dziłgaiitsoh Honeezkʼazii]] [[oc:Imalaia]] [[pa:ਹਿਮਾਲਾ]] [[pl:Himalaje]] [[pms:Himalaya]] [[pnb:ھمالیہ]] [[pt:Himalaia]] [[qu:Himalaya]] [[ro:Himalaya]] [[roa-tara:Himalaya]] [[ru:Гималаи]] [[rue:Гімалаї]] [[sa:हिमालयः]] [[sah:Хималайа]] [[scn:Himalaya]] [[sh:Himalaja]] [[si:හිමාලය]] [[simple:Himalayas]] [[sk:Himaláje]] [[sl:Himalaja]] [[sq:Himalajet]] [[sr:Хималаји]] [[stq:Himalaya]] [[sv:Himalaya]] [[sw:Himalaya]] [[szl:Himalaje]] [[ta:இமயமலை]] [[te:హిమాలయాలు]] [[tg:Ҳимолой]] [[th:เทือกเขาหิมาลัย]] [[tk:Gimalaýlar]] [[tl:Himalaya]] [[tr:Himalaya Dağları]] [[tt:Гималайлар]] [[ug:ھىمالايا تاغ تىزمىسى]] [[uk:Гімалаї]] [[ur:سلسلہ کوہ ہمالیہ]] [[vi:Himalaya]] [[war:Himalaya]] [[yi:הימאלייע]] [[yo:Himalaya]] [[zh:喜马拉雅山脉]] [[zh-yue:喜馬拉雅山]] All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=160368.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|