Difference between revisions 160469 and 160473 on ckbwiki

ئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
:کاکە بە کەیفی خۆت وشەی بیانی بخە ناو زمانەکەمانەوە و واش بزانە ھەمووی کوردین، ھەر خۆت فریو بدە. ئێستا کە چاخیش دەڵێین و سەردەمیش دەڵێین بۆ نەڵێین سەردەم کە لە تورکیشدا نییە و گومانی ئەوەشی نییە کە تورکی بێت؟ نا جنابت مەبەستت ئەمەیە کە کەس نابێ «،»ی دەقەکەت بکاتە «؛». ئەوەتا لە [http://ku.wiktionary.org/wiki/%C3%A7ax ویکیفەرھەنگدا] بنیچەی ئەم وشەیە نووسراو کە وشەیەکی تورکی-مغۆلییە (ji tirkî çağ ji mongolî çag). کاکە تکات لێ‌دەکەم دەست لەم کارانە ھەڵ‌بگرێ و ھەر وا مەزانە خەڵک ھیچ نازانن و ھەر خۆت دەزانی. تکات لێ‌دەکەم ویکی کوردی مەشێوێنە. خەڵکیش دەزانن بە خوا. تکایە وتارەکە بگوازە بۆ ناوەکەی پێشوو.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢٠:٤٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئینجا ویکی فەرھەنگ چییە تا من بە قسەی ئەو وشەی کوردی بە تورکی دابنێم ئەوە بزانە چ کەمالیستێک ئەم شتەی نوسیوە بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی تورکی من باوەڕ بەم شتانە ناکەم، سەردەم و چاخ و چەرخ ھەرسێکیان کوردین ھیچ جیاوازیان نیە.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢١:٠٤, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

::: ئێستا لەگەڵ دیاکۆ هاشمی ئەم باسەم کرد فەرمووی کە '''چاخ''' درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

لە نێوان "وەکوو" یان "وەکو"یشدا، وەکوو درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)