Difference between revisions 344678 and 535967 on ckbwiki

وشەناسیی کۆمپیۆتری (Computational lexicology) لکێکە لە زمانناسی کۆمپیۆتری، کە پەیوەستە بە بەکارھێنانی کۆمپیۆتر لە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی [[وشەنامە]] (Lexicon) دا. بە پێی ھەندێ لە لێکۆڵەران وەکوو [[ئامسلێر]] (Amsler، ١٩٨٠) وشەناسیی کۆمپیۆتری بریتیە لە بەکارھێنانی [[کۆمپیۆتر]] لە لێکۆڵینەوەی ئەو دەستە لە [[فەرھەنگ]]ەکان دا کە [[ماشین]] دەتوانێ بیخوێنێتەوە. ئەم تێکۆنۆلۆژییە وشەکان و شکڵە جیاجیاکانی ئەوان لە نێو زمان دا لێک ئەداتەوە و ڕوونی دەکاتەوە کە وشە چۆن و بە شێوەگەلێک بە کار دەھێنرێت. 

وشەناسی کۆمپیۆتری جیاوازە لە [[فەرھەنگ‌نووسی کۆمپیۆتری|وشەنووسی کۆمپیۆتری]] (Computational lexicology) کە بریتیە لە بەکارھێنانی کۆمپیۆتر لە نووسینی فەرھەنگ و وشەنامە دا.
you speak English with my friend

== مێژوو ==

ھاوکات لەگەڵ پەیدابوونی ئەو فەرھەنگانەی کە ماشین دەیتوانی بیخوێنێتەوە، وشەناسیی کۆمپیۆتری وەکوو لکێکی جودا لە نێو بواری زمانناسیی کۆمپیۆتری دا پەیدا بوو، و سەرەتا لە دەیەی ١٩٦٠ بە دروستکردنی شریتگەلێکی ماشین-خوێنەر لە ھەفتەمین فەرھەنگی زانکۆی مەرییەم وێبستێر (Merriam-Webster Seventh Collegiate Dictionary) و فەرھەنگی گیرفانیی نوێی وێبستێر (Merriam-Webster New Pocket Dictionary) لە لایەن جان ئۆلنەی (John Olney) و ھاوکارانیەوە لە شەریکەی پەرەپێدانی سیستەم (System Development Corporation) دەستی پ(contracted; show full)
:* [http://aclweb.org/aclwiki/index.php?title=Main_Page ١.ACL Wiki]
:* [http://www.aclweb.org/ ٢.Association for Computational Linguistics، Official page]
* [http://coral.lili.uni-bielefeld.de/Classes/Winter99/GSdictionary/CompLex/elsnetbook.dg.html Computational lexicography]
* [http://wordnet.princeton.edu/ The WordNet Home Page]
* [http://www.lexicalmarkupframework.org Lexical Markup Framework (LMF)]
[[پۆل:وشەناسی]]