Difference between revisions 409933 and 409968 on ckbwiki

بواری موگناتیسی زەوی پارێزگاری لە ژیان دەکات لەسەر زەوی و دەیپارێزێت لە تیشکدانەوەی زیانبەخش و کەش و ھەواکەشمان ڕێک دەخات. کەواتە بیرکردنەوە لەوەی کە دۆخی ئەم بوارە شلۆق ببێت یان بە تەواوی لێکھەڵبوەشێت و لەناوبچێت بە دڵنیایەوە تووشی گومان و دڵەڕواکێمان دەکات، ئایا ئەمە ڕاستە؟ لە ڕاستیدا دەکرێت ئەم پرسیارە بە بەڵێش و بە نەخێریش وەڵام بدرێتەوە.

[[پەڕگە:بواری موگناتیسی زەوی.jpg|thumb|بواری موگناتیسی زەوی]]

'''ماگنێتۆسفیر Magnetosphere'''
(contracted; show full)
ھەرچەندە کە بەڵگەی ڕاستەوخۆ بۆ پەیوەندیەکی ھۆیی نی یە بەڵام ناوکی نیشتەکانی دەریای ڕەشیش دوو سیناریۆی ترسناکی تریان ئاشکراکرد کە تەقریبەن لە ھەمان ئەو کاتەدا ڕوویان داوە.
چەندین گۆڕانی ئاووھەوای کتوپڕ لە دوایین چاخی بەستەڵەکدا لە ھەمان ئەو کاتەدا ڕوویانداوە کە گەورەترین تەقینەوەی بورکانی لە نیوەی باکووری گۆی زەوی لە 100 000 ساڵی ڕابردوودا لە نزیک شاری ناپۆلی لە ئیتالیا و لەکاتی پێچەوانەبوونەوە کورتخایەن و خێراکانی جەمسەرەکانی بواری موگناتیسی زەوی ڕوویانداوە.
شێری بکە
{{Link FA|he}}
{{Link FA|nl}}

{{Link GA|de}}