Difference between revisions 443804 and 443812 on ckbwiki'''دمدمنامە''' ناوی به‌رهه‌مێکی مامۆستا [[مەلا کەریم فیدایی]] یه که نزیکه‌ی حه‌وت‌هه‌زار به‌یته و ساڵی ۱۳۶۷ (۱۹۸۸) له "به‌حری موته‌قاریب" و له‌سه‌ر کێشی [[شانامە|شانامه‌ی فیرده‌وسی]] هۆندوویه‌ته‌وه و ساڵی ۱۳۷۷ (۱۹۹۸) به هه‌وڵ و پێشه‌کیی [[سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی]] چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. مامۆستا فیدایی به‌م کاره‌ی شاکارێکی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا خولقاندووه که له چه‌ند لایه‌نه‌وه جێی گرینگی پێدانه: یه‌که‌م –زمانێکی ڕه‌سه‌ن و پوختی بۆ ده‌کار هێناوه؛ دوویه‌م - مێژوویه‌کی پڕ شانازی تۆمارکردووه که پشت‌ئه‌ستووره به ده‌قی به‌یته کوردییه‌کان و کتێبه مێژوویی‌یه‌کان؛ سێیه‌م - له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی هونه‌ری شاعیریی خۆی بۆده‌کارهێناوه و سه‌رجه‌می توانایی‌یه‌کانی خۆی به‌م کاره به‌خشیوه تا شوێنه‌وارێکی نه‌مر و شیاو به یادگار بۆ گه‌له‌که‌ی به‌جێ‌بهێڵێ. <ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = عەبدوڵڵا سەمەدی | ناونیشان = https://www.facebook.com/notes/abdullah-samadi/%D9%82%D9%87%DA%B5%D8%A7%DB%8C%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D8%A8%DB%8E-%D9%84%DB%8C%D9%86%DA%AF%D9%87-%D9%88-%D8%A8%DB%8E-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%A7%D9%86/768638019861763|ڕێکەوتی سەردان=| بڵاوکەرەوە = |زمان = کوردی}}</ref> ==نموونەی ھۆنراوە== بیست‌ویه‌ک دێڕ له پێشه‌کیی کتێبه‌که‌ی: {{ھەڵبەست}} {{ب|تکایه ده‌که‌م من له یه‌زدانی پاک|خوداوه‌ندی ئاو و خوداوه‌ندی خاک}} {{ب|ئه له‌و کاته گه‌ر پیر و گه‌رده‌ن‌که‌چم|به‌ره‌وپیل و پێشوازی مردن ده‌چم}} {{ب|ببه‌خشێ به من هێزی شێعری جوان|که به‌یتێکی دانێم ڕێک و ڕه‌وان}} {{ب|له جه‌نگاوه‌ریی کورد و سه‌رسه‌ختییان|له کێشه و شه‌ڕ و شووڕ و به‌دبه‌ختییان}} {{ب|چ به‌یتێ؟ هه‌موو باسی ئازایه‌تی|شه‌ڕی شێره‌مه‌ردان و مه‌ردایه‌تی}} {{ب|شه‌ڕی شۆڕه‌لاوانی ئاشق به ماف|شه‌ڕی کوردی یه‌خسیری به‌ند و ته‌ناف}} {{ب|شه‌ڕی کوردی بێ‌ماف و حه‌ق به‌ش‌خوراو|وڵاتی هه‌موو له‌ت‌له‌ت و به‌ش‌کراو}} {{ب|شه‌ڕی ئه‌و گه‌له‌ی گه‌ر له سه‌ر نیشتمان|هه‌موو ده‌م ده‌کا به‌خت ماڵ و گیان}} {{ب|شه‌ڕی خه‌ڵکی کورده و گیان‌بازییه|که مێژوویی ئه‌و پڕ له شانازییه}} {{ب|گه‌لی کورد هه‌ر زیندووه و نامری|له زوڵم و سته‌م ئه‌و ده‌کا به‌رگری}} {{ب|شه‌ڕی قاره‌مانانی دمدم مه‌کان|دژی زوڵم و یاسایی زه‌ححاکه‌کان}} {{ب|شه‌ڕی کاوه‌یی کوردی بێ‌ترس و له‌رز|"ئه‌میرخان" سه‌رکرده‌یی پایه‌به‌رز}} {{ب|ده‌که‌م باسی خۆڕاگری دمدمی|که چۆن به‌رد و دیوار و بورجی جمی}} {{ب|له‌وێدا گه‌لی کوردی پڕ هۆش و بیر|به تۆپ و تفه‌نگ و به شه‌مشیر و تیر}} {{ب|قزڵباش ده‌که‌وتن له ده‌وری قه‌ڵات|مه‌رگ بۆ سه‌فه‌ویانی ڕووڕه‌ش ده‌هات}} {{ب|خودا هێزی شێعرم ئه‌گه‌ر پێ‌بدا|نه‌بێ ته‌یری ڕووحم له به‌نده‌ن جودا}} {{ب|له به‌حری ته‌قاڕوب ده‌خه‌م خۆ له ئاو|ده‌که‌م گه‌وهه‌ری شێعر په‌خش و بڵاو}} {{ب|بڵندی ده‌که‌م من له چه‌شنی قه‌ڵا|قه‌ڵای شێعری نه‌خشاوی زێو و ته‌ڵا}} {{ب|قه‌ڵایێکی بێ لینگه و بێ نیشان|نه‌ڕووخێ به سێڵاوی چه‌رخی زه‌مان}} {{ب|به بێ‌وێنه بێ هه‌ر وه‌کوو دمدمی|که‌سێ لێی نه‌دابێت ده‌ست و دمی}} {{ب|له زه‌وقی "فیدایی" وته‌ی هه‌ڵڕژێ|به سه‌رپه‌نجه‌یی بیری ئه‌و داڕژێ}} {{کۆتایی ھەڵبەست}} == سەرچاوە == * سەید عەبدوڵڵا سەمەدی <div style="-moz-column-count:2;-webkit-column-count:2;column-count:2;-moz-column-gap:1em;-webkit-column-gap:1em;column-gap:1em;text-align:Right;"> <references/> </div> == بەستەرەکان== * [https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%95%D9%84%D8%A7_%DA%A9%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%85_%D9%81%DB%8C%D8%AF%D8%A7%DB%8C%DB%8C مەلا کەریم فیدایی]⏎ ⏎ ⏎ [[پۆل:وێژەی کوردی]] All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=443812.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|