Difference between revisions 475605 and 487557 on ckbwiki

[[پەڕگە:Piltdown man.jpg|وێنۆک|مرۆڤی پیلتداون]]

لە ساڵی ١٩١٢ی زایینی [[جارلز داوزن]]ی [[شوێنەوارناس]]  لەگەڵ زاناێکی تری [[زەوی ناس]] و دەستەێک، کەڵلە سەرێکیان دۆزیەوە کە ھەرچەندە  بەشی سەرەوەی  کەڵلە سەرەکە  خەسلتی مرۆڤی پێوە دیار بوو، بەلآم چەناگەی (شاویلگە) ی  ھەمان پێک ھاتەی شاویلگەی [[مەیموون]]ی ھە بوو ناوی ئەم کەڵلە سەریان نا "Piltdown" بۆ ماوەی چل  ساڵ لە [[مۆزەخانە]]  زۆر بەناوبەنگەکاندا وەکوو نموونەێکی ئاشکرای [[بیردۆزی پەڕەسەندن]] نمایش دەکرا  کەڵلە سەرەکە تا بڵێی خاوەن خەسڵەت و تایبەتمەندنی  زۆر سەیر بوو  ھەرچەندە بەشی سەروەی زۆر گەورەبوو بەڵام  چاناگەیەکی (شەویلگە)یەکی ھاوشێوەی [[ھۆراھۆتنا]]ی  ھەبوو جۆرێکە لە مەیموون، ھەروەھا دوو ددانەیشی پێوەبوو ھاوشێوەی ددانەی خڕێی مرۆڤ بوو، ھەواڵی تایبەتمەندیەکانی ئەم کەڵلە سەرە  زۆر کاریگەری کردە سەر دونیایی زانست زۆری پێنەچوو پۆلێنێکی [[زیندەورزانی]]یان بۆ کەڵلە سەری(Piltdown)یان دورست کرد تەمەنی ئەم کەڵلە سەریان بە ٥٠٠ھەزار ساڵ خەمڵاند بەم شێوەیە  بەڵگەێکیان دەست کەوت بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەوەی مرۆڤ و مەیموون لەیەک ڕەچەڵەکن  بەم شێوەیە خۆشی بەسەر بڵاوکراوەکانی لایەنگرانی  پەرەسەندن داباری   کاریگەری کەڵلە سەرەکە بەڕاستی لە دونیایی زانستدا  گەورە بوو  ئەمەش  بە جۆرێک تا ئەوکاتی کە دەرکەوت کە ئەم کەڵلە سەرە ساختیە  لە ماوەی ئەم چل ساڵە ژمارەی ئەو تێزانەی  بۆ دکتۆرای لەسەری دەنوسرا گەیشتە ٥٠٠دانە  ئەم کەڵلە سەرە  کە سەرکەوتنە خەیاڵیکەی بیردۆزی پەرەسەندنی دورست کردبوو لە یەکێکە لە مۆزاخانە بەناوبگی[british museum]نمایش دەکرا  لە ھەموو لایکی دونیا  زانایان دەھاتن و لێ ووردەبوونەوە  ئەمە جگە لە ھەموو خەڵکانی
کە دەھاتن بۆ بینیان  بەلآم ئەم خۆشحاڵی [[داروین]]یەکان زۆر نەخایاند ئاشکرا بوو کە ئەمە ساختەیە.
[[پەڕگە:Rozh nam.jpg|وێنۆک|رۆژنامەێك باسي ساختەى ئەم جۆرە مرۆڤ دەكات]]


== ئاشکرابوونی ساختەکاریەکە ==
لە ساڵی ١٩٤٩ز  [[کنێت ئۆکلی]]  لە بەشی [[زانستی بەبەرد بووەکان]]  [[مۆزەخانە]] کە  بۆ دیارکردنی تەمەنی ئێسکە پەیکەرەکان  رێگاێکی تازەی  بەکارھێنا  ئۆکلی دەستی کرد بەم  ئەنجامدانی ئەم [[تاقیکردنەوە]]  لەسەر [[پەیکەرەکان]]ی مۆزەخانەکە  کە ناوی لێندرا[[تاقیکردنەوەی فلۆر]] ئۆکلی رووبەرووی سەرسامێکی گەورە و  شۆک بوو  کاتێک ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی بینی  کە لەسەر کەڵلە سەری پیلتداونی (Piltdown) ئەنجامدا بوو ئێسکی چەناگەکە ھیچ [[فلۆر]]ی تێدا نەبوو  بەشی سەرەوەی کەڵە سەرەکە تەنھا  تۆزێک فلۆری تێدابوو  ئەمەش لە بواری زانست ئەوە دەگێنێت کە  کە شەویلگەکە (چەناگە) ھی چەند سالێکی  لەمەو پێش بووە  بەشی سەروەکەشی بۆ چەند سەد سالێک لە مەو پێش بوو  ھەتا ووردبوونەوەکان چڕتر دەبۆوە  راستی سەیرتر دەردەکەوت  ئەو کەڵلە سەرەی چەندین ساڵ بەھێزترین بەڵگەی [[داروینیزم]] بوو ساختە بوو  ئێسکی شەویلگەکە ھی ئۆرنھۆتاێکی تازە  مردووبوو بەشی سەرەوەی کەڵەسەرەکە ھی مرۆڤێک بوو کە ٥٠٠ساڵ بەسەر مردنی تێپەریبوو  ئەو دوو  ددانەکەشی لە پۆلا دورست کرابوو  دواتریش بۆ ئەوەی کەڵلە سەرەکە زۆر کۆن دیاربێت  لە ماددەی [[کالیسیۆم تیکاربۆن سۆسیۆن]]  نقوم کارابوو  پاش ئەو شیکارانەی [[جۆزیف واینەر]] لەسەر کەڵلە سەرەکە کردی گومان لە ساختەی  ئەو کەڵلە سەرە نەما، یەکێکی  تر لە پرۆفیسۆرانەی ساختەی ئەو کەڵلە سەریان  ئاشکرا کرد پرۆفیسۆر [[کۆرس کلارجی]] زانای تێوکاری [[زانکۆی ئۆکسفۆرد]] بوو  بوو بەم شێوەیە:
"لە راستی دا فێلەکە ھێندە ئاشکرایە  کە نازانم چۆن  لە مەوپێش  ئەوا بە  ئاسان لەبەر چاومان بوو ھەستمان پێ نەکردووە  کەواتە  پێشتر ھیچ کەسێک  بەو چاوەوە لێ ووردە نەبۆتەوە  ئەمە ئەگەری ئەوەیە ھەیە ساختە بێت"

== ئامەنەش ببینە ==
# [[داڕمانی بیردۆزی پەرەسەندن لە بیست پرسیاردا]]

== سەرچاوەکان ==
* [http://roshn.weebly.com/fraudevo.html سایتی رۆشن]
* https://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=FUaJeNSkbC0

[[پۆل:بیردۆزی پەرەسەندن]]
[[پۆل:زیندەزانی]]''دەقی لار''