Difference between revisions 516392 and 522262 on ckbwiki{{ھەتیو|date=نیسان ٢٠١٧}}⏎ ⏎ '''دمدمنامە''' ناوی به‌رهه‌مێکی مامۆستا [[مەلا کەریم فیدایی]] یه که نزیکه‌ی حهوتههزار به‌یته و ساڵی ۱۳۶۷ (۱۹۸۸) له "به‌حری موته‌قاریب" و له‌سه‌ر کێشی [[شانامە|شانامه‌ی فیرده‌وسی]] هۆندوویه‌ته‌وه و ساڵی ۱۳۷۷ (۱۹۹۸) به هه‌وڵ و پێشه‌کیی [[سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی]] چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. مامۆستا فیدایی به‌م کاره‌ی شاکارێکی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا خولقاندووه که له چه‌ند لایه‌نه‌وه جێی گرینگی پێدانه: یه‌که‌م –زمانێکی ڕه‌سه‌ن و پوختی بۆ ده‌کار هێناوه؛ دوویه‌م - مێژوویه‌کی پڕ شانازی تۆمارکردووه که پشتئه‌ستووره به ده‌قی به‌یته کوردییه‌کان و کتێبه مێژوویییه‌کان؛ سێیه‌م - له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی هونه‌ری شاعیریی خۆی بۆدهکارهێناوه و سه‌رجه‌می توانایییه‌کانی خۆی به‌م کاره به‌خشیوه تا شوێنه‌وارێکی نه‌مر و شیاو به یادگار بۆ گه‌له‌که‌ی به‌جێبهێڵێ.<ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = عەبدوڵڵا سەمەدی | ناونیشان = https://www.facebook.com/notes/abdullah-samadi/%D9%82%D9%87%DA%B5%D8%A7%DB%8C%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D8%A8%DB%8E-%D9%84%DB%8C%D9%86%DA%AF%D9%87-%D9%88-%D8%A8%DB%8E-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%A7%D9%86/768638019861763|ڕێکەوتی سەردان=| بڵاوکەرەوە = |زمان = کوردی}}</ref> ==نموونەی ھۆنراوە== بیستویەک دێڕ لە پێشەکیی کتێبەکەی: {{شیعر |تکایە دەکەم من لە یەزدانی پاک |خوداوەندی ئاو و خوداوەندی خاک |ئە لەو کاتە گەر پیر و گەردەنکەچم |بەرەوپیل و پێشوازی مردن دەچم |ببەخشێ بە من هێزی شێعری جوان |کە بەیتێکی دانێم ڕێک و ڕەوان |لە جەنگاوەریی کورد و سەرسەختییان |لە کێشە و شەڕ و شووڕ و بەدبەختییان |چ بەیتێ؟ هەموو باسی ئازایەتی |شەڕی شێرەمەردان و مەردایەتی |شەڕی شۆڕەلاوانی ئاشق بە ماف |شەڕی کوردی یەخسیری بەند و تەناف |شەڕی کوردی بێ‌ماف و حەق بەشخوراو |وڵاتی هەموو لەتلەت و بەشکراو |شەڕی ئەو گەلەی گەر لە سەر نیشتمان |هەموو دەم دەکا بەخت ماڵ و گیان |شەڕی خەڵکی کوردە و گیانبازییە |کە مێژوویی ئەو پڕ لە شانازییە |گەلی کورد هەر زیندووە و نامری |لە زوڵم و ستەم ئەو دەکا بەرگری |شەڕی قارەمانانی دمدم مەکان |دژی زوڵم و یاسایی زەححاکەکان |شەڕی کاوەیی کوردی بێ‌ترس و لەرز |"ئەمیرخان" سەرکردەیی پایەبەرز |دەکەم باسی خۆڕاگری دمدمی |کە چۆن بەرد و دیوار و بورجی جمی |لەوێدا گەلی کوردی پڕ هۆش و بیر |بە تۆپ و تفەنگ و بە شەمشیر و تیر |قزڵباش دەکەوتن لە دەوری قەڵات |مەرگ بۆ سەفەویانی ڕووڕەش دەهات |خودا هێزی شێعرم ئەگەر پێ‌بدا |نەبێ تەیری ڕووحم لە بەندەن جودا |لە بەحری تەقاڕوب دەخەم خۆ لە ئاو |دەکەم گەوهەری شێعر پەخش و بڵاو |بڵندی دەکەم من لە چەشنی قەڵا |قەڵای شێعری نەخشاوی زێو و تەڵا |قەڵایێکی بێ لینگە و بێ نیشان |نەڕووخێ بە سێڵاوی چەرخی زەمان |بە بێوێنە بێ هەر وەکوو دمدمی |کەسێ لێی نەدابێت دەست و دمی |لە زەوقی "فیدایی" وتەی هەڵڕژێ |بە سەرپەنجەیی بیری ئەو داڕژێ }} == سەرچاوە == * سەید عەبدوڵڵا سەمەدی <div style="-moz-column-count:2;-webkit-column-count:2;column-count:2;-moz-column-gap:1em;-webkit-column-gap:1em;column-gap:1em;text-align:Right;"> <references/> </div> == بەستەرەکان== * [https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%95%D9%84%D8%A7_%DA%A9%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%85_%D9%81%DB%8C%D8%AF%D8%A7%DB%8C%DB%8C مەلا کەریم فیدایی] [[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]⏎ [[پۆل:وێژەی کوردی]] All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=522262.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|