Difference between revisions 648256 and 648463 on ckbwiki{{سخ-کەس|یارمەتی=off}} '''رەفیق نوری حەننا''' رەفیق نوری حەننا [[دەروونناس]] و هونەرمەندێکی گەورەی سریانی [[کوردستان]]ە ، لەدایک بووی ١٩٥٧لەشاڕی [[ھەولێر|هەولێر]] باشوری کوردستان،دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی [[بەغدا]]یە لەبەشی [[شانۆ]] و [[سینەما]] ،هەروەها بەشی دەرونناسی تەواوکردووە لەزانکۆی سەڵاحەددین لەهەولێر،ئەندامی سەندیکای دەروونناسان و هونەرمەندانی کوردستانە،سەڕۆکی مەڵبەندی هونەری [[عەنکاوە]]یە ،لەپەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر مامۆستای وانەی دەرهێنان و ڕۆڵگێرانی شانۆییە،لەماوەی ڕابردوو مامۆستای وانەی دەرونناسی بووە لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر،چەندین بەرهەمی شانۆیی و تە:لەڤژیۆنی هەیە وەک ١-فیلمی نیشتمان و تەراوگە بەزمانی سریانی ٠٠٠٠دانان و دەرهێنان ٢-فیلمی خەونی زارۆکان بەزمانی کوردی دانان و دەرهێنان بەهاوکاری و(scf)ئینگلیزی. ٣-فیلمی ترس و ئەڤین بەزمانی کوردی سیناریۆ و دەرهێنان. ٤-شانۆگەری شەمونی بلیمەت بەزمانی سریانی ئامادەکردن و دەرهێنان. ٥-زیانەکانی توتن دانانی چیخۆف دەرهێنانی رەفیق نوری حەننا هەروەها خاوەنی چەندین کاری شانۆیی و سینەماییە کە لەسینەما و تەلەڤژیۆنەکانی کوردستان نمایش کراون،جگە لەوەی کاری دەرهێنان و پێشکەشکردنی چەندین بەرنامەی تەلەڤژیۆنی کردوە وەک: ١-بەرنامەی سایکۆلۆژی لەکەناڵی کوردستان تیڤی ٢-پەنجەرەی دەروونناسی لەکەناڵی ئاشور. ٣-بەرنامەی تروسکایی لەکەناڵی سەتەڵایتی کوردستان. هەروەها خاوەنی چەندین وتارە لەبوارەجیاکانی شانۆ و سینەما و دەرونناسی و لەڕۆژنامەکانی کوردستان بەزمانەکانی کوردی و سریانی و عەرەبی. ==سەرچاوە== http://trading.7mry.com/t22945-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D8%AF-%D8%B1%D9%81%D9%8A%D9%82-%D9%86%D9%88%D8%B1%D9%8A-%D8%AD%D9%86%D8%A7-%D8%AD%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%AF%D8%A7%D8%A6%D8%A8%D8%A9-%D9%88%D9%86%D8%B4%D8%A7%D8%B7-%D9%84%D8%A7-%D9%8A%D9%87%D8%AF%D8%A3/ /Arb_Rafiq%202.htmlml ( ktv) http://shimsha.se/Orhay/arabic/Arb_Rafiq%202.html All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=648463.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|