Difference between revisions 693741 and 693742 on ckbwiki{{سخ|1=Spam}} {{کەسایەتی | ناو = جه‌لال محمدی | وێنە = | قەبارەی وێنە = 200px | ناوی کاتی لەدایکبوون = | شوێنی لەدایکبوون = [[بانه]]، [[ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان]] | ڕێکەوتی لەدایکبوون = ١٩٨٢ | نیشتەجێ = ولاتی سوید | نەتەوە = [[کورد]] | نازناو = جه‌لال خۆشکه‌لام | ڕادەی خوێندەواری = ڕشته‌ی کۆمه‌ڵ و کلتورناسی زانکۆی لینشۆپینگ | پیشە = [[سیاسه‌تمه‌دار]]، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات،ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات | حیزب =[[سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران]] | ئایین =[[ئیسلام]] | باوک = خه‌لیل خۆشکه‌لام (شه‌هید) | پەراوێزەکان =}} ==جه‌لال خۆشکه‌لام== جه‌لال خۆشکه‌لام له‌دایکبووی شاری بانه‌ی [[ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان]]و ساڵی [[١٩٨٢]] له‌دایک بوه. یه‌کێکه له که‌سایه‌تیه سیاسیه دیاره‌کانی [[ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان]].ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی [[سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران]]. کۆلێژی به‌شی کۆمه‌ڵ و کلتوورناسی له زانکۆی لینشۆپینگ ته‌واو کردوه.شاعیر و لێکۆڵه‌ر و نووسه‌رێکی چالاکه و له‌وڵاتی سوید ده‌ژی. جه‌لال خۆشکه‌لام شاعیرێکی به‌توانایه و ساڵی ٢٠٠٣ کۆمه‌ڵه شێعرێکی له دیوانێک دا بڵاو بۆوه به ناوی هه‌ست و جوانی.خاوه‌نی چه‌ندان بابه‌ت و تاری سیاسی و ئه‌ده‌بیه‌و له‌ناو ڕه‌وه‌ندی کوردا له سوید چالاکه. == ژیاننامه == [[پەڕگە:Xoshkalam.jpg|بێچوارچێوە|ڕاست]] جه‌لال خۆشکه‌لام له‌دایکبووی شاری [[بانه]] ی [[ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان]]ه. لە ١٢ی ساڵی [[١٩٨٢]]ی زایینی لە ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه له‌دایک بوه. جه‌لال خۆشکه‌لام له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر چاوی به‌دنیا هه‌ڵدێنێ و کوڕی گه‌وره‌ی شه‌هید خه‌لیل خۆشکه‌لام، یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه. [http://xebatmedia.com/kurdi/item_detail.php?id=110#.XtZO32gzbcd شه‌هید خه‌لیل خۆشکه‌لام] لە ڕۆژی ١٤ بە فرانباری(١٣٦٣) لە ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵی دا له پشتی كیوەروی ناوچەی بانە لەگەڵ برای هاوسەنگەری شه‌هید تاهیر ساوانی بە گوللەی دوژمنانی كوردستان پێكران وشەهید بوون. پاش شه‌هیدبوونی باوکی و دوای هێرشی چڕی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوتا له‌گه‌ڵ دایک و خوشکوبراکانی و به هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی [[سازمانی خه‌بات]]، به‌یه‌کجاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جێ ده‌هێڵێ و له ناوچه جیاجیاکانی کوردستانی باشوور له‌ناو بنکه‌و باره‌گانی سازمانی خه‌بات دا په‌روه‌رده ده‌بێ و هاوکات قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له باشووری کوردستان ته‌واو ده‌کا. جه‌لال خۆشکه‌لام له کۆتایه‌کانی ساڵی ١٩٨٩ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاواره‌ی هه‌نده‌ران ده‌بێ و له‌ووڵاتی سوید نیشته‌جێ ده‌بێ. جه‌لال خۆشکه‌لام هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه وتاری سیاسی و شێعر و بابه‌تی ئه‌ده‌بی له ڕۆژنامه‌کانی تێکۆشان و بێستان دا بڵاو ده‌کاته‌وه. جه‌لال خۆشکه‌لام له‌وڵاتی سوید درێژه به‌خوێندن ده‌داو لیسانسی له‌به‌شی توێژه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و کلتور ناسی له زانکۆی سوید ده‌خوێنێ. له‌و ماوه‌دا دیوانێکی شێعری به‌ناوی هه‌ست و جوانی بلاو ده‌کاته‌وه و به‌رده‌وام وتار و بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌نووسێ و وه‌ک که‌سێکی چالاک و دڵسۆز هه‌وڵی په‌روه‌رده‌کردنی لاوانی کورد ده‌دا له‌سوید و به‌ڕێوبه‌ری لاوانی لینشۆپینگ ده‌بێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ، پاشان ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری لاوانی کورد له‌سوید ده‌بێ و هاوکات وه‌ک ئه‌ندام و نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات درێژه به چالاکی سیاسی ده‌دات. جه‌لال خۆشکه‌لام له کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌باته‌وه وه‌ک ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئێستاش ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه‌یه. ⏎ ⏎ == بەرپرسایەتییەکان == سه‌رۆکی لاوانی کورد له شاری لینشۆپینگ له‌نێوان ساڵه‌کانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣. ئه‌ندامی به‌ڕێوبه‌ری لاوانی کورد له سویدی له نێوان ساڵه‌کانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥. ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی له کۆنگره‌ی چواری سازمانی خه‌بات دا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه. ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی له کۆنگره‌ی پێنجه‌می سازمانی خه‌بات دا و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه. ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له کۆنگره‌ی شه‌ش دا‌و به‌رپرسی گشتی ڕاگه‌یاندن و بڵاوکراوه‌کان. All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=693742.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|