Difference between revisions 756087 and 759397 on ckbwiki

{{سخ-کەس|یارمەتی=off}}
'''ژیانی پێغەمبەری صلىی اللهە عليهییە وسلم خوا لە قورئان و فەرموودەکاندا'''   نوسینی [[محمد مەلا فائق شارەزووری]]، کتێبەکە لە سێ بەرگدا و بۆ جاری سێیەم ساڵی ٢٠٢٠ چاپکراوە.<ref><nowiki>https://muhammadmalafayaq.com/news.aspx?id=30&MapID=4</nowiki></ref><ref>https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20190512164738286946</ref><ref><nowiki>https://www.muhammadmalafayaq.com/category.aspx?MapID=4</nowiki></ref><ref>{{Cite web|title=ژیانی پێغه‌مبه‌ەمبەری خوا صلی اللهە علیهیە وسلم له‌ە قورئان و فه‌ەرمووده‌كەکاندا - محمد مه‌ەلا فایق شاره‌ەزووری|url=https://iqra.ahlamontada.com/t8189-topic|access-date=2021-02-22|website=iqra.ahlamontada.com|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=Makwan karim پێگەی پێغەمبەری خوا (2021)|url=https://www.medioq.com/XX/Unknown/288912301952307/Makwan-karim-%D9%BE%DB%8E%DA%AF%DB%95%DB%8C-%D9%BE%DB%8E%D8%BA%DB%95%D9%85%D8%A8%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%AE%D9%88%D8%A7پێگەی-پێغەمبەری-خوا|access-date=2021-02-22|website=www.medioq.com|language=en}}</ref>

'''چۆنییەتی نوسینی کتێبەکە'''  

لەم کتێبەدا پشت بەستراوە بە:

١_ئەو باسانەی لە ئایەتەکانی قورئاندا هھاتوون.  

٢_ئەو باسانەی لە فەرموودەکاندا هھاتوون، زیاتر پشت بە فەرموودە سەحیحەکان بەستراوە لەگەڵ باسکردنی بەشێک لە فەرموودە لاوازەکان.  

٣_داڕشتنی بابەتەکان لەسەر شێوازی (أهھل المغازيی والسيیر) کراوە بەڵام زیاتر پشت بە فەرموودەکان بەستراوە وەک لە گێڕانەوەکانی ئەوان.  

٤_کەم باسکردنی ئەو شعرانەی لە کتێبەکانی تری ژیاننامە باسکراون.  

'''ڕێڕەوی بابەتەکان'''  

سەرەتا بە نەسەبی پێغەمبەر دەستی پێکردووە. باسی لەدایکبوون،  دواتر بەخێوکردنی کردوە لە لایەن داکی،  وپاپیری،  ودواتر مامی هھەتا باسی گەورەبوون و ژن هھێنانی و دووبارە بنیاتنانەوەی کەعبەی کردوە. پاشان باسی هھاتنە خوارەوەی وەحی و بانگەوازی بە نهھێنی کردووە.  ئینجا ئاشکراکردنی بانگەوازی ئیسلام و ئازاردانی مسوڵمانان لەلایەن بێباوەڕانەوە. باسی بەهھێزبوونی مسوڵمانانی کردوە بە باوەڕ هھێنانی عومەری کوڕی خەتاب. پاشان بەهھۆی ئازاردانی زۆری مسوڵمانان باسی کۆچی یەکەم و دووەمی کردووە بۆ حەبەشە. وەهھەروەهھا باسی گەمارۆدانی مسوڵمانانی کردووە لە دۆڵی ئەبو تالیب. دواتر مردنی خەدیجەی خێزانی و ئەبو تالیبی مامی کردووە، وەهھەروەهھا چونی بۆ تائیف و ئازاردانی زۆری و گەڕانەوەی بۆ مەکە. پاشان باسی ئیسرا و میعراجی کردووە.  بەردەوام دەبێ لە باسەکەی تا دەگاتە باسی خۆناساندن بە هھۆزەکانی عەرەب و هھەردوو پەیمانی عەقەبەی یەکەم و دووەم و پاشان کۆچکردنی موسڵمانان بۆ مەدینە. لە کارەکانی لە مەدینەدا باسی دروستکردنی مزگەوتی کردووە لەگەڵ وەرگرتنی بەیعەت لە ئافرەتان و لە دایک بوونی یەکەم منداڵی کۆچکردوان. ئینجا دەستدەکا بە باسکردنی سرییە و غەزاکان باسی یەکەم سرییە دەکا کەئەویش بریتییە سرییەی (سيیف البحر) و چەند سرییەی تر تا دەگات بە غەزای بەدری گەورە سەرکەوتنی مسوڵمانان لە شەڕەکەدا. دواتر باسی سرییە و غەزاکانی نێوان بەدر و ئوحود دەکا و تادەگا بەشەڕی ئوحود باسی سەرکەوتنی سەرەتایی و پاشان بێ فەرمانی کردنی تیرهھاوێژەکان شکستی مسوڵمانان و ئازارەکانیان دەکا لەو شەڕەدا. دوای تەواو بوونی باسی غەزای ئوحود دێتە سەر ئەو باسانەی لە نێوان ئوحود و خەندەقدا ڕوویان داوە کە گرینگترینیان دەرکردنی جولەکەکانی بەنو نەزیر و غەزای موڕەیسعە.<ref><nowiki>https://youtu.be/7gFMQWNz2I4</nowiki></ref> تا دەگا بە هھەواڵی دەرچونی کافرانی قوڕەیش بەرەو مەدینە بۆ غەزای خەندەق هھەڵکەندنی خەندەق بە دەوری شاری مەدینەدا و ئازارو مەینەتی مسوڵمانان بەهھۆی سەرما و شەڕو خیانەتی جولەکەکان و دواتر شکستی کافران گەڕانەوەیان بۆ مەکە چارەکردنی جولەکەکانی بەنو قوڕەیزە. درێژە بەباسەکە دەداو باسی ئەو غەزاو ڕوداوانە دەکا کە لەنێوان خەندەق حودەیبییەدا ڕوویان داوە،  ودێتە سەر باسی پەیماننامەی حودیبییە و باسی هھۆکارەکانی پەیماننامەکە و بەیعەی ڕیزوان و گەڕانەوەی مسوڵمانان بەرەو غەزای خەیبەر بۆ شەڕکردن لەگەڵ جولەکەکانی خەیبەر گرتنی خەیبەر و خۆبەدەستەوەدانی جولەکەکان و گەڕانەوە بۆ مەدینە و لەهھەمان کاتیشدا گەڕانەوەی جەعفەر وئەشعەرییەکان. پێش باسی شەڕی موئتە باسی ڕوداوەکانی نێوان خەیبەر موئتە دەکا کە گرینگترینیان نامە ناردن بووە بۆ پاشا و دەسەڵاتدارانی ناو دورگەی عەرەبی و دەرەوەی دورگەی عەرەبی. پاشان باسی غەزای موئتە دەکا هھەر لە بەڕێکەوتنی سوپاکەوە تا شەهھیدبونی سێ سەرکردەی سوپاکە و گەڕانەوەی سوپای مسوڵمانان بەرەو مەدینە.<ref><nowiki>https://youtu.be/p6XbBJURoN0</nowiki></ref> دواتر دێتە سەر باسی ڕوداوەکانی دوای غەزای موئتە بەرەو ئازادکردنی شاری مەکە و هھۆکارەکانی کە بەهھۆی هھەڵوەشاندنەوەی پەیمان لەلایەن موشریکەکانەوە بوو،  ئازادکردنی مەکە و شکاندنی بتەکان و خۆشبوون لە خەڵکی مەکە جگە لە چەند کەسێک. پاشان باسکردن لە غەزای حونەین و شکستی مسوڵمانان لە سەرەتادا و دواتر سەرکەوتنیان و ئابڵۆقەی تائیف دواتر هھەڵگرتنی ئابڵۆقەکە گەڕانەوە بەرەو مەکە بۆ ئەنجامدانی عومرەی جیعڕانە ئینجا گەڕانەوە بەرەو مەدینە. ئینجا دەست بە باسکردنی غەزای تەبوک دەکا لە ئامادەکارییەکانەوە و نەفیری عام بۆ دەرچون و دواکەوتنی هھەندێک لە هھاوەڵان و گەڕانەوە بەبێ شەڕکردن. دواتر دێتە سەر باسی ساڵی وەفدەکان و هھاتنی وەفدەکانی هھۆزە عەرەبەکان بەرەو مەدینە. لەپاشان باسی حەجی ماڵئاوایی دەکا و کۆبونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی مسوڵمانان لە مەککەدا وتاردانەکانی بۆ مسوڵمانان و گەڕانەوە بۆ مەدینە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی و زیاد بوونی و دواهھەمین ڕۆژەکانی پێغەمبەر صلىی اللهە عليهییە وسلم   و کۆچی دوایی کردنی لەگەڵ هھەڵبژاردنی جێنشین و پاشان شۆردن و کفنکردن و و ناشتنی پێغەمبەر صلىی اللهە عليهییە وسلم.<ref><nowiki>https://youtu.be/CGwsFNmm2Jg</nowiki></ref>

== سەرچاوەکان ==