Difference between revisions 763057 and 763431 on ckbwiki

{{سخ-کەس|یارمەتی=off}}
[[پەڕگە:ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا .jpg|وێنۆک|ژیانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا ]]
'''ژیانی پێغەمبەری صلی اللە علییە وسلم خوا لە قورئان و فەرموودەکاندا''' نوسینی [[محمد مەلا فائق شارەزووری]]، کتێبەکە لە سێ بەرگدا و بۆ جاری سێیەم ساڵی ٢٠٢٠ چاپکراوە.<ref><nowiki>https://muhammadmalafayaq.com/news.aspx?id=30&MapID=4</nowiki></ref><ref>https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20190512164738286946</ref><ref><nowiki>https://www.muhammadmalafayaq.com/category.aspx?MapID=4</nowiki></ref><ref>{{Cite web|title=ژیانی پێغەمبەری خوا صلی اللە علییە وسلم لە قورئان و فەرموودەکاندا - محمد مەلا فایق شارەزووری|url=https://iqra.ahlamontada.com/t8189-topic|access-date=2021-02-22|website=iqra.ahlamontada.com|language=ar}}</ref><ref>{{Cite web|title=Makwan karim پێگەی پێغەمبەری خوا (2021)|url=https://www.medioq.com/XX/Unknown/288912301952307/Makwan-karim-پێگەی-پێغەمبەری-خوا|access-date=2021-02-22|website=www.medioq.com|language=en}}</ref>

'''چۆنییەتی نوسینی کتێبەکە'''

لەم کتێبەدا پشت بەستراوە بە:

١_ئەو باسانەی لە ئایەتەکانی قورئاندا ھاتوون.

٢_ئەو باسانەی لە فەرموودەکاندا ھاتوون، زیاتر پشت بە فەرموودە سەحیحەکان بەستراوە لەگەڵ باسکردنی بەشێک لە فەرموودە لاوازەکان.

٣_داڕشتنی بابەتەکان لەسەر شێوازی (أھل المغازی والسیر) کراوە بەڵام زیاتر پشت بە فەرموودەکان بەستراوە وەک لە گێڕانەوەکانی ئەوان.

٤_کەم باسکردنی ئەو شعرانەی لە کتێبەکانی تری ژیاننامە باسکراون.

'''ڕێڕەوی بابەتەکان'''

سەرەتا بە نەسەبی پێغەمبەر دەستی پێکردووە. باسی لەدایکبوون، دواتر بەخێوکردنی کردوە لە لایەن داکی، وپاپیری، ودواتر مامی ھەتا باسی گەورەبوون و ژن ھێنانی و دووبارە بنیاتنانەوەی کەعبەی کردوە. پاشان باسی ھاتنە خوارەوەی وەحی و بانگەوازی بە نھێنی کردووە. ئینجا ئاشکراکردنی بانگەوازی ئیسلام و ئازاردانی مسوڵمانان لەلایەن بێباوەڕانەوە. باسی بەھێزبوونی مسوڵمانانی کردوە بە باوەڕ ھێنانی عومەری کوڕی خەتاب. پاشان بەھۆی ئازاردانی زۆری مسوڵمانان باسی کۆچی یەکەم و دووەمی کردووە بۆ حەبەشە. وەھەروەھا باسی گەمارۆدانی مسوڵمانانی کردووە لە دۆڵی ئەبو تالیب. دواتر مردنی خەدیجەی خێزانی و ئەبو تالیبی مامی کردووە، وەھەروەھا چونی بۆ تائیف و ئازاردانی زۆری و گەڕانەوەی بۆ مەکە. پاشان باسی ئیسرا و میعراجی کردووە. بەردەوام دەبێ لە باسەکەی تا دەگاتە باسی خۆناساندن بە ھۆزەکانی عەرەب و ھەردوو پەیمانی عەقەبەی یەکەم و دووەم و پاشان کۆچکردنی موسڵمانان بۆ مەدینە. لە کارەکانی لە مەدینەدا باسی دروستکردنی مزگەوتی کردووە لەگەڵ وەرگرتنی بەیعەت لە ئافرەتان و لە دایک بوونی یەکەم منداڵی کۆچکردوان. ئینجا دەستدەکا بە باسکردنی سرییە و غەزاکان باسی یەکەم سرییە دەکا کەئەویش بریتییە سرییەی (سیف البحر) و چەند سرییەی تر تا دەگات بە غەزای بەدری گەورە سەرکەوتنی مسوڵمانان لە شەڕەکەدا. دواتر باسی سرییە و غەزاکانی نێوان بەدر و ئوحود دەکا و تادەگا بەشەڕی ئوحود باسی سەرکەوتنی سەرەتایی و پاشان بێ فەرمانی کردنی تیرھاوێژەکان شکستی مسوڵمانان و ئازارەکانیان دەکا لەو شەڕەدا. دوای تەواو بوونی باسی غەزای ئوحود دێتە سەر ئەو باسانەی لە نێوان ئوحود و خەندەقدا ڕوویان داوە کە گرینگترینیان دەرکردنی جولەکەکانی بەنو نەزیر و غەزای موڕەیسعە.<ref><nowiki>https://youtu.be/7gFMQWNz2I4</nowiki></ref> تا دەگا بە ھەواڵی دەرچونی کافرانی قوڕەیش بەرەو مەدینە بۆ غەزای خەندەق ھەڵکەندنی خەندەق بە دەوری شاری مەدینەدا و ئازارو مەینەتی مسوڵمانان بەھۆی سەرما و شەڕو خیانەتی جولەکەکان و دواتر شکستی کافران گەڕانەوەیان بۆ مەکە چارەکردنی جولەکەکانی بەنو قوڕەیزە. درێژە بەباسەکە دەداو باسی ئەو غەزاو ڕوداوانە دەکا کە لەنێوان خەندەق حودەیبییەدا ڕوویان داوە، ودێتە سەر باسی پەیماننامەی حودیبییە و باسی ھۆکارەکانی پەیماننامەکە و بەیعەی ڕیزوان و گەڕانەوەی مسوڵمانان بەرەو غەزای خەیبەر بۆ شەڕکردن لەگەڵ جولەکەکانی خەیبەر گرتنی خەیبەر و خۆبەدەستەوەدانی جولەکەکان و گەڕانەوە بۆ مەدینە و لەھەمان کاتیشدا گەڕانەوەی جەعفەر وئەشعەرییەکان. پێش باسی شەڕی موئتە باسی ڕوداوەکانی نێوان خەیبەر موئتە دەکا کە گرینگترینیان نامە ناردن بووە بۆ پاشا و دەسەڵاتدارانی ناو دورگەی عەرەبی و دەرەوەی دورگەی عەرەبی. پاشان باسی غەزای موئتە دەکا ھەر لە بەڕێکەوتنی سوپاکەوە تا شەھیدبونی سێ سەرکردەی سوپاکە و گەڕانەوەی سوپای مسوڵمانان بەرەو مەدینە.<ref><nowiki>https://youtu.be/p6XbBJURoN0</nowiki></ref> دواتر دێتە سەر باسی ڕوداوەکانی دوای غەزای موئتە بەرەو ئازادکردنی شاری مەکە و ھۆکارەکانی کە بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پەیمان لەلایەن موشریکەکانەوە بوو، ئازادکردنی مەکە و شکاندنی بتەکان و خۆشبوون لە خەڵکی مەکە جگە لە چەند کەسێک. پاشان باسکردن لە غەزای حونەین و شکستی مسوڵمانان لە سەرەتادا و دواتر سەرکەوتنیان و ئابڵۆقەی تائیف دواتر ھەڵگرتنی ئابڵۆقەکە گەڕانەوە بەرەو مەکە بۆ ئەنجامدانی عومرەی جیعڕانە ئینجا گەڕانەوە بەرەو مەدینە. ئینجا دەست بە باسکردنی غەزای تەبوک دەکا لە ئامادەکارییەکانەوە و نەفیری عام بۆ دەرچون و دواکەوتنی ھەندێک لە ھاوەڵان و گەڕانەوە بەبێ شەڕکردن. دواتر دێتە سەر باسی ساڵی وەفدەکان و ھاتنی وەفدەکانی ھۆزە عەرەبەکان بەرەو مەدینە. لەپاشان باسی حەجی ماڵاوایی دەکا و کۆبونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی مسوڵمانان لە مەککەدا وتاردانەکانی بۆ مسوڵمانان و گەڕانەوە بۆ مەدینە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی و زیاد بوونی و دواھەمین ڕۆژەکانی پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم و کۆچی دوایی کردنی لەگەڵ ھەڵبژاردنی جێنشین و پاشان شۆردن و کفنکردن و ناشتنی پێغەمبەر صلی اللە علییە وسلم.<ref><nowiki>https://youtu.be/CGwsFNmm2Jg</nowiki></ref>

== سەرچاوەکان ==