Difference between revisions 764855 and 764862 on ckbwiki[[پەڕگە:Halsho98.jpg|alt=technical institute of sulaimani|وێنۆک|technical institute of sulaimani]] '''پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی''' لە ساڵی 1973 لە شـاری سلێمانی دامەزراوە تا ساڵی 1980 – 1981 بەردەوام بووە.وە لەگەڵ راگواستنی زانكۆی سلێمانی بۆ پارێزگای هەولێر لە ساڵی 1981 ئەم پەیمانگایەش هەڵوەشایەوەو بەشە زانستییەكانی بەسەر پەیمانگاكانی (موصل وبەغداو عمارە ) دا دابەشكران ،پاشان بە پێی بڕیاری ژمارە 619 لە بەرواری (22/6/1988) بۆ جاری دووەم دامەزرایەوە ئەمەش بە هەڵوەشاندنەوەی پەیمانگای تەندروستیی باڵا ( معهد الصحە العالی ) ی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی و دواتر لكاندنی بە دەستەی پەیمانگا تەكنیكییەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .لە یەكەم ساڵی خوێندنی (1988 – 1989 ) یەك بەشی پزیشكی بەناوی بەشی تەكنیكاریی تەندروستیی و ساڵی دواتر بەشەكانی (پەرستاری و میكانیك و كاڕگێڕیی گەنجینە) كرانەوەو بەشی تەكنیكاریی تەندروستیی لە ساڵی خوێندنی (1990 – 1991 ) گۆڕِا بە بەشی تەندروستیی كۆمەڵ (صحە المجتمع ) . پاش راپەڕینی بەهاری ساڵی (1991) و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پەیمانگایە وەك هەر پەیمانگاو زانكۆیەكی تری كوردستان خرایە سەر ئەنجومەنی خوێندنی باڵای سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وگەشەسەندن وپێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. ـــ '''بەشەكانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی⏎ ⏎ ⏎ ⏎ ''' <big>'''بەشە پزیشكی یەكان'''</big> تەندروستی كۆمەڵا 1988 – 1989 بەشی پەرستاری 1989 – 1990 بەشی چارەسەری سروشتی 1997 – 1998 بەشی سڕكردن 1998 – 1999 بەشی تیشك 1998 – 1999 بەشی شیكاری نەخۆشییەكان 2000 – 2001 بەشی دەرمانسازی 2001 – 2002 بەشی پەرستاری ژنان ومناڵبوون 2007 – 2008 بەشی پاراستنی ددان 2011 – 2012 '''بەشە تەكنۆلۆجی یەكان''' بەشی میكانیك 1989 – 1990 بەشی رووپێوی 1992 – 1993 بەشی كارەبا 1996 – 1997 بەشی ئەلكترۆن 2007 – 2008 بەشی وێنەی ئەندازەیی 2007 – 2008 '''بەشەكارگێڕی یەكان''' بەشی كارگێری كار 1989 – 1990 بەشی ژمێریاری 1992 – 1993 بەشی راگەیاندن 1998 – 1999 بەشی ئامار و زانیاری 2007 – 2008 بەشی كارگێری سەرچاوە مرۆییەكان 2011 – 2012 All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=764862.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|