Revision 131103 of "زیبکە" on ckbwiki

[[پەڕگە:زیپکە.jpg|چەپ|250px|وێنۆک|زیپکەی حەڤدە ساڵێکی مێ ]]

'''زیپکە''' بریتییە لە ھەوکردنی [[پێست]] لە ئەنجامی زۆر چالاک کارکردنی ( Overactivity ) چەورییە گلاندەکان کە بە بنکەی مووەکانەوە نووساون ( ‌Hair Follicles ).
ئەمەش‌ کاتێک ڕووئەدات کە [[چەورییە ‌ گلاندەکان]] ( Oil glands – Sebaceous ) دەست ئەکەن بە چالاکی لە دەوروبەری [[باڵق بوون]] دا، واتە کاتێک کە ئەو گلاندانە ھان ئەدرێن لە لایەن ھۆرمۆنی نێرینەوە کە لە گلاندی ئەدرینالینەوە ( Adrenal Gland ) کە لەسەر گورچیلەکانی ھەردو ڕەگەز ( [[کوڕ]] و [[کچ]] )‌ دەرئەدرێن. ‌ ‌
کاتێ چەورە گلاندەکان زۆر چالاک ئەبن دەردراوێکی چەور دەرئەدەن بۆ ناو [[پێست]] ، بە تایبەتی گلاندەکانی ئەو کەسانەی کە زیپکەیان ھەیە زۆر ھەستیارن بۆ ڕێژەی ھۆرمۆنێک کە بە شێوەی سروشتی لە خوێنی ھەردوو ڕەگەزەکەدا ھەیە (‌ [[پیاو]] و [[ژن]] ) و بە تێستۆستیرۆن ( Testosterone ) ناسراوە. 
ھۆکارەکانی زیپکەی گەوەرە ساڵان و لاوان بە گشتی بریتین لە فاکتەری ھۆرمۆنی، خواردن، بایۆلۆجی و دەوروبەر، کەمی ڤیتامینی لەش، فشاری دەرونی ...ھتد، بەڵام لە ڕاستیدا ئەتوانین بڵێین کە ھۆکارەکان بریتین لە تێکەڵێک لەم فاکتەرانە و تەنھا نین.

== نیشانەکانی زیپکەی لاوێتی ==
نیشانە بڵاوەکانی زیپکەی لاوێتی بریتین لە بونی خاڵی سوور یان ئاوساوی لەسەر پێست کە نامێنن بەڵام سەرھەڵئەدەنەوە لە بواری پزیشکی دا بە پپیمپڵ ناو دەبرێن ( Pimples ).

گلاندە چەوریەکان کە ڕاستەوخۆ ئەکەونە ژێر پێستەوە، بەردەوام چەوری دروست ئەکەن و دەری ئەدەنە دەرەوە لە ڕێگای کونەکانی پێستەوە. ئەم چەوریە [[پێست]]] چەور ئەکات و ئەیپارێزێت، بەڵام لە ھەندێ باری تایبەتی دا ئەو خانانەی پێست کە نزیکن لە لە دەمی کونەکانی کرانەوەی چەوریە گلاندەکانەوە کونەکان بلۆک ئەکەن و ئەیانگرن و لە ئەنجامدا چەوری کۆئەبێتەوە لە ژێر [[پێست]] دا.‌‌
بەکتیریا کە لەسەر پێستی ھەموو کەسێک ئەژی بە خێرایی کاری خۆیان ئەنجام ئەدەن لەسەر چەوریە کۆبوەوەکە و بە شێوەیەکی زۆر گەشە ئەکەن و زیاد ئەبن و لە ئەنجام دا ئەبنە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەر و بەمەش [[زیپکە]] دروست ئەبێت.
ئەگەر ھەو کردنەکە ڕاستوخۆ نزیک [[پێست]] بێت ئەوا جەراعەتی تیا دروست ئەبێت و بە شێوەی دومەڵی زۆر بچوک دەرئەکەون ( Pustules )، ئەگەر قوڵتر بوون گرێی بچوک کە بە پاپیوڵ یان پیمپڵ ( Papules Or Pimples ) ناودەبرێن، ئەگەر قوڵتریش بوون ئەوا کیس ( Cyst ) دروست ئەبێت.
ئەگەر چەوریەکە ڕێگای ھەبێت بۆ سەر [[پێست]] و دەرچوە دەرەوە ئەوا سەری [[سپی]] ( Whiteheads ) دروست ئەبێت، لە کاتێکدا ئەگەر چەوریەکە‌ کارلێکی کرد لەگەڵ [[ئۆکسجین]]ی ھەوا دا و ئۆکسا ( Oxidized ) لەو کاتە دا چەوریەکە ڕەنگەکەی لە سپیەوە ئەگۆڕێت بۆ ڕەش و لە ئەنجام دا سەری [[ڕەش]] ( Blackheads ) دروست ئەبێت. 

== چارەسەی زیپکەی لاوێتی ==
لەم ڕۆژگارەدا ھەموو جۆرێکی زیپکەی لاوێتی ئەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

کلیلی چارەسەر و پێشگیری لە سەرھەڵدانەوەی زیپکەی لاوێتی خۆی ئەبینێتەوە لە زانینی ئەوەی کە : --
چارەسەری [[زیپکە]] پێک دێت لە کەم کردنەوەی دروست کردنی چەوری، لابردنی شانە مردوەکانی [[پێست]] ، لەناوبردن و کوشتنی بەکتیریا بەھۆی دەرمانەوە چ لەسەر [[پێست]] یان لە ڕێگەی وەرگرتنیان لە دەمەوە.
چارەسەرەکەش پشت ئەبەستێت بەوەی کە زیپکەکان سوکن، مام ناوەندین یان بە قورسی دەرکەوتون ( Mild، Moderate، Sever ). 
پێویستە ئەوەش بزانین کە چارەسەرەکە پەیوەستە بە : 

• جوان خاوێن کردنەوەی پێست بە جۆرێک وای لێ بکرێت پێست دور بێت لە چەوری.
• خواردنی خۆراکی ھاوسەنگ کە سەوزە و میوە و ڕیشاڵی فایبەری تیا بێت.
• خواردنی خۆراکی خاو ( گەرم نەکراو ) و ئەو خوراکانەی‌ مادەی زینک ( Zink ) یان تیایە.
• دورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئەلکھول و توتن و کافاین.
• دورکەوتنەوە لە بەرھەمەکانی شیرەمەنیەکان.
• دورکەوتنەوە لە خواردنی شیرینیەکان.
• دورکەوتنەوە لەو خواردەمەنیانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ئایۆدین ( Iodine ) یان تیایە وەک خوێ یۆددارەکان.

== چارەسەری زیپکەی لاوێتی ==
بە سەدان دەرمانی چارەسەری زیپکە لە دەرمانخانەکان دا بەرچاو ئەکەوێت، بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە کە کام لەو دەرمانانە گونجاوترین چارەسەرە بۆ جۆری پێستی تۆ ؟.
کەواتە ئەو دەرمانە ھەڵبژێرە کە گونجاوترین و باشترینە بۆ چارەسەری جۆر و باری پێستت.
لە ئێستا دا زۆرترین دەرمان کە بەکار ئەھێنرێن بریتین لە :--
* ئێکسپۆسد ( Exposed )
بەکاردێت بۆ پێستی ئاسایی و حەساس و زیپکەی سوک، ئەم جۆرە بەکاردێت بۆ دەم وچاو و مل واتە ئەو
شوێنانەی کە بەدەرەوەن و ئەتوانێت خانەکانی پێست نوێ بکاتەوە و کونەکانی پێست ناگرێت و زیپکەکان
ناھێڵێت و سوربونەوەی پێست کەم ئەکاتەوە.‌
* دێرماجێست ( Dermagist )
بەکاردێت بۆ چارەسەری زیپکەی قورس کە بە خێرایی دەرئەکەون و ئەم چارەسەرە یەکێکە لە باشترین 
دەرمان کە پاڵپشتیەکی زانستی زۆری ھەیە لەم ڕۆژگارەدا.
* زینمید ( Zenmed )
ئەم چارەسەرە ھاوکات بەکاریش دێت بۆ پێستی چەور بۆ پشت، سنگ و زیپکەی لەش، ھەرچۆن بۆ دەم وچاویش بەکاردێت.
بە شۆڕشێک لە چارەسەی زیپکەی لاوی ئەژمێرێت و بە جۆرێک دروست کراوە کە ئەتوانێت چارەسەری زیپکەکان بکات لە ڕەگەوە، بە مانایەکی تر ئەتوانێت چارەسەری ھەوکردن بکات لە سەرچاوەکەیەوە چونکە ڕاسەوخۆ ئەگاتە سەرچاوەی ھەوکردنەکە لە پێست دا، ھۆرمۆنەکان ڕێک ئەخات و ھاوسەنگیان ئەکات، و پێست خاوێن ئەکاتەوە و لە ھەمان کات دا کارەکەی بۆ ماوەی ٢٤ کاژێر ئەمێنێتەوە.

 
یەکێکی تر لە نیشانەکانی زیپکەی لاوان بریتیە لە ھەو کردن و سوربونەوە و دروست بونی گرێیەکی پڕ لە شلە لە ژێر پێست دا بە کیس ( Cyst )‌ ناو دەبرێت و ھەندێ جار ئەم کیسانە تیرەکەیان‌ یەک ئینج ئەبێت.
زیپکە بە زۆری لە دەموچاو، مل، شان و پشت دەر ئەکەون و لەوانەیە سوک بن یان زۆر زۆر بە قورسی دەربکەوان (Sever Mild To ) لەوانەیە چەند مانگێکی کەم بخایەنێ، یان چەند ساڵێک یان تەواوی ژیان ھەر بمێنێت.
زیپکە ئەگەر بە سوکی دەرکەوێت ئەوا تەنھا سەری سپی و سەری ڕەش ( Whiteheads & Blackheads ) دروست ئەکات، بەڵام لە ھەمان کات دا لەوانەیە ئەمانە ھەو بکەن بە بەکتیریا لە ڕێی کونەکانی پێستەوە و لە ئەنجام دا پیمپڵ ( Pimples ) دروست بکەن.ئاوساوی لە ژێر پێست دا بە بێ ئەوەی کونی کراوەی ھەبێت بۆ سەر پێست بە سەر سپی ( Whiteheads ) ناو دەبرێن، ئاوسان و سوربونەوەی پێست و دروست بونی گرێ کە پڕە لە جەراعەت بە دومەڵی بچوک ( Pustules ) ناو دەبرێن.نیشانەیەکی تری بریتیە لە دەرکەوتنی خاڵی تۆخ یان ڕەش کە کونی بچوکی کراوەی تیایە لە ناوەڕاستی دا و بە سەر ڕەش ( Blackheads ) ناو دەبرێن.

== سەرچاوەکان ==
* [http://www.kurdzhin.net ماڵپەڕی کوردژین]

[[پۆل:تەندروستی]]

[[ace:Muën]]
[[ar:عد شائع]]
[[bg:Акне]]
[[bjn:Jariawat]]
[[ca:Acne]]
[[cs:Akné]]
[[da:Akne]]
[[de:Akne]]
[[el:Ακμή]]
[[en:Acne vulgaris]]
[[eo:Aknohaŭto]]
[[es:Acné]]
[[et:Akne]]
[[fa:آکنه]]
[[fi:Akne]]
[[fo:Akne]]
[[fr:Acné]]
[[gl:Acne]]
[[he:אקנה]]
[[hr:Akne]]
[[ia:Acne]]
[[id:Jerawat]]
[[io:Akneo]]
[[it:Acne]]
[[ja:ニキビ]]
[[jv:Kukul]]
[[ka:აკნე]]
[[kk:Безеу]]
[[ko:여드름]]
[[ku:Akne]]
[[ky:Безетки]]
[[la:Acne]]
[[lt:Spuogas]]
[[lv:Pinnes]]
[[ml:മുഖക്കുരു]]
[[ms:Jerawat]]
[[nl:Acne]]
[[nn:Akne]]
[[no:Akne]]
[[pl:Trądzik młodzieńczy]]
[[ps:ځوانکې]]
[[pt:Acne]]
[[qu:Muchhi]]
[[ro:Acnee]]
[[ru:Акне]]
[[rw:Ibiheri byo mu maso]]
[[sh:Akne]]
[[simple:Acne]]
[[sk:Akné]]
[[sl:Akne]]
[[sr:Акне]]
[[su:Jarawat]]
[[sv:Akne]]
[[ta:ஆக்னே வல்காரிஸ்]]
[[te:మొటిమ]]
[[th:สิว]]
[[tl:Akne]]
[[tr:Akne]]
[[uk:Акне]]
[[vi:Mụn]]
[[zh:粉刺]]
[[zh-yue:暗瘡]]