Revision 448816 of "دەروازە:ئیسلام/کەسایەتی هەڵبژێردراو" on ckbwiki'''ئیبن سینا''' (بە [[ئینگلیزی]]: Ibn Sīnā ، بە [[زمانی لاتینی|لاتینی]]: Avicenna ، بە [[عەرەبی]]: ''ابن سینا'' ، بە [[زمانی فارسی|فارسی]]: ''پورسینا'') یان (''کوڕی سینا'') زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارس بوو، ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری [[ئەفشانش]] لە نزیک شاری [[بوخارا]] ([[ئوزبەکستان|ئوزبەکستانی]] ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا [[فارسی]] بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە.
ھەر لە منداڵیەوە زیرەکی و لێھاتوویی خۆی پیشانداوە و لە تەمەنی دە ساڵیدا شارەزاییەکی زۆر باشی لە [[قورئان]] و زمانی [[عەرەبی|عەرەبیدا]] پەیداکردووە لە ماوەی شەش ساڵی داھاتوی تەمەنیدا ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ ([[شەریعەتی ئیسلامی]] ، [[فەلسەفە]] ، [[زانستە سروشتیەکان]] و [[لێکۆڵینەوەی لۆجیکی]]). بەخوێندنەوەی بەرھەمی [[فەلسەفەی یۆنانی|فەلسەفە یۆنانیەکان]] و [[موسوڵمان|موسوڵمانان]] و سەرچاوەی تری فەلسەفی دەستی بە خوێندنەوە و [[لێکۆڵینەوەی فەلسەفی]] کردووە.
'''[[ئیبن سینا|زیاتر...]]'''All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?oldid=448816.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|