Revision 459019 of "دمدمنامە" on ckbwiki'''دمدمنامە''' ناوی به‌رهه‌مێکی مامۆستا [[مەلا کەریم فیدایی]] یه که نزیکه‌ی حه‌وت‌هه‌زار به‌یته و ساڵی ۱۳۶۷ (۱۹۸۸) له "به‌حری موته‌قاریب" و له‌سه‌ر کێشی [[شانامە|شانامه‌ی فیرده‌وسی]] هۆندوویه‌ته‌وه و ساڵی ۱۳۷۷ (۱۹۹۸) به هه‌وڵ و پێشه‌کیی [[سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی]] چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. مامۆستا فیدایی به‌م کاره‌ی شاکارێکی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا خولقاندووه که له چه‌ند لایه‌نه‌وه جێی گرینگی پێدانه: یه‌که‌م –زمانێکی ڕه‌سه‌ن و پوختی بۆ ده‌کار هێناوه؛ دوویه‌م - مێژوویه‌کی پڕ شانازی تۆمارکردووه که پشت‌ئه‌ستووره به ده‌قی به‌یته کوردییه‌کان و کتێبه مێژوویی‌یه‌کان؛ سێیه‌م - له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵیدا هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی هونه‌ری شاعیریی خۆی بۆده‌کارهێناوه و سه‌رجه‌می توانایی‌یه‌کانی خۆی به‌م کاره به‌خشیوه تا شوێنه‌وارێکی نه‌مر و شیاو به یادگار بۆ گه‌له‌که‌ی به‌جێ‌بهێڵێ. <ref>{{بیرخستنەوەی وێب | سەردێڕ = عەبدوڵڵا سەمەدی | ناونیشان = https://www.facebook.com/notes/abdullah-samadi/%D9%82%D9%87%DA%B5%D8%A7%DB%8C%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D8%A8%DB%8E-%D9%84%DB%8C%D9%86%DA%AF%D9%87-%D9%88-%D8%A8%DB%8E-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%A7%D9%86/768638019861763|ڕێکەوتی سەردان=| بڵاوکەرەوە = |زمان = کوردی}}</ref>
==نموونەی ھۆنراوە==
بیست‌ویەک دێڕ لە پێشەکیی کتێبەکەی:
{{شیعر
|تکایە دەکەم من لە یەزدانی پاک
|خوداوەندی ئاو و خوداوەندی خاک
|ئە لەو کاتە گەر پیر و گەردەن‌کەچم
|بەرەوپیل و پێشوازی مردن دەچم
|ببەخشێ بە من هێزی شێعری جوان
|کە بەیتێکی دانێم ڕێک و ڕەوان
|لە جەنگاوەریی کورد و سەرسەختییان
|لە کێشە و شەڕ و شووڕ و بەدبەختییان
|چ بەیتێ؟ هەموو باسی ئازایەتی
|شەڕی شێرەمەردان و مەردایەتی
|شەڕی شۆڕەلاوانی ئاشق بە ماف
|شەڕی کوردی یەخسیری بەند و تەناف
|شەڕی کوردی بێ‌ماف و حەق بەش‌خوراو
|وڵاتی هەموو لەت‌لەت و بەش‌کراو
|شەڕی ئەو گەلەی گەر لە سەر نیشتمان
|هەموو دەم دەکا بەخت ماڵ و گیان
|شەڕی خەڵکی کوردە و گیان‌بازییە
|کە مێژوویی ئەو پڕ لە شانازییە
|گەلی کورد هەر زیندووە و نامری
|لە زوڵم و ستەم ئەو دەکا بەرگری
|شەڕی قارەمانانی دمدم مەکان
|دژی زوڵم و یاسایی زەححاکەکان
|شەڕی کاوەیی کوردی بێ‌ترس و لەرز
|"ئەمیرخان" سەرکردەیی پایەبەرز
|دەکەم باسی خۆڕاگری دمدمی
|کە چۆن بەرد و دیوار و بورجی جمی
|لەوێدا گەلی کوردی پڕ هۆش و بیر
|بە تۆپ و تفەنگ و بە شەمشیر و تیر
|قزڵباش دەکەوتن لە دەوری قەڵات
|مەرگ بۆ سەفەویانی ڕووڕەش دەهات
|خودا هێزی شێعرم ئەگەر پێ‌بدا
|نەبێ تەیری ڕووحم لە بەندەن جودا
|لە بەحری تەقاڕوب دەخەم خۆ لە ئاو
|دەکەم گەوهەری شێعر پەخش و بڵاو
|بڵندی دەکەم من لە چەشنی قەڵا
|قەڵای شێعری نەخشاوی زێو و تەڵا
|قەڵایێکی بێ لینگە و بێ نیشان
|نەڕووخێ بە سێڵاوی چەرخی زەمان
|بە بێ‌وێنە بێ هەر وەکوو دمدمی
|کەسێ لێی نەدابێت دەست و دمی
|لە زەوقی "فیدایی" وتەی هەڵڕژێ
|بە سەرپەنجەیی بیری ئەو داڕژێ
}}
== سەرچاوە ==
* سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
<div style="-moz-column-count:2;-webkit-column-count:2;column-count:2;-moz-column-gap:1em;-webkit-column-gap:1em;column-gap:1em;text-align:Right;">
<references/>
</div>
== بەستەرەکان==
* [https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%95%D9%84%D8%A7_%DA%A9%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%85_%D9%81%DB%8C%D8%AF%D8%A7%DB%8C%DB%8C مەلا کەریم فیدایی]
[[پۆل:وێژەی کوردی]]All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?oldid=459019.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|