Revision 648256 of "رەفیق نوری حەننا" on ckbwiki

{{سخ-کەس|یارمەتی=off}}


'''رەفیق نوری حەننا'''
رەفیق نوری حەننا دەروونناس و هونەرمەندێکی گەورەی سریانی کوردستانە ، لەدایک بووی ١٩٥٧لەشاڕی هەولێر باشوری کوردستان،دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدایە لەبەشی شانۆ و سینەما ،هەروەها بەشی دەرونناسی تەواوکردووە لەزانکۆی سەڵاحەددین لەهەولێر،ئەندامی سەندیکای دەروونناسان و هونەرمەندانی کوردستانە،سەڕۆکی مەڵبەندی هونەری عەنکاوەیە ،لەپەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر مامۆستای وانەی دەرهێنان و ڕۆڵگێرانی شانۆییە،لەماوەی ڕابردوو مامۆستای وانەی دەرونناسی بووە لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەولێر،چەندین بەرهەمی شانۆیی و تە:لەڤژیۆنی هەیە وەک
١-فیلمی نیشتمان و تەراوگە بەزمانی سریانی ٠٠٠٠دانان و دەرهێنان
٢-فیلمی خەونی زارۆکان بەزمانی کوردی دانان و دەرهێنان بەهاوکاری و(scf)ئینگلیزی.
٣-فیلمی ترس و ئەڤین بەزمانی کوردی سیناریۆ و دەرهێنان.
٤-شانۆگەری شەمونی بلیمەت بەزمانی سریانی  ئامادەکردن و دەرهێنان.
٥-زیانەکانی توتن دانانی چیخۆف دەرهێنانی رەفیق نوری حەننا
 هەروەها خاوەنی چەندین کاری شانۆیی و سینەماییە کە لەسینەما و تەلەڤژیۆنەکانی کوردستان نمایش کراون،جگە لەوەی کاری دەرهێنان و پێشکەشکردنی چەندین بەرنامەی تەلەڤژیۆنی کردوە وەک:
١-بەرنامەی سایکۆلۆژی   لەکەناڵی کوردستان تیڤی
٢-پەنجەرەی دەروونناسی لەکەناڵی ئاشور.
٣-بەرنامەی تروسکایی لەکەناڵی سەتەڵایتی کوردستان.
هەروەها خاوەنی چەندین وتارە لەبوارەجیاکانی شانۆ و سینەما و دەرونناسی و لەڕۆژنامەکانی کوردستان بەزمانەکانی کوردی و سریانی و عەرەبی.



==سەرچاوە==
http://trading.7mry.com/t22945-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%86%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B1%D8%A7%D8%A6%D8%AF-%D8%B1%D9%81%D9%8A%D9%82-%D9%86%D9%88%D8%B1%D9%8A-%D8%AD%D9%86%D8%A7-%D8%AD%D8%B1%D9%83%D8%A9-%D8%AF%D8%A7%D8%A6%D8%A8%D8%A9-%D9%88%D9%86%D8%B4%D8%A7%D8%B7-%D9%84%D8%A7-%D9%8A%D9%87%D8%AF%D8%A3/

/Arb_Rafiq%202.htmlml

( ktv)
http://shimsha.se/Orhay/arabic/Arb_Rafiq%202.html