Revision 726061 of "ئیسماعیل سەردەشتی" on ckbwiki{{یەک سەرچاوە}}
{{زانیاریدانی گۆرانیبێژ
|ناو=ئیسماعیل سەردەشتی
|وێنە=
|جێگری وێنە=ئیسماعیل سەردەشتی
|شرۆڤەی وێنە=
|نەتەوە=[[کورد]]
|ناوی لەدایکبوون=
|ناوی خۆماڵی=
|زمانی ناوی خۆماڵی=
|نازناو=
|ڕێکەوتی لەدایکبوون={{Birth date|١٩٧٤|٠٤|٢٤}}
|شوێنی لەدایکبوون=[[قەڵادزێ]]
|بنەچە=
|ڕێکەوتی مردن={{Death date and age|٢٠٠٨|٠٨|١|١٩٧٤|٠٤|٢٤}}
|شوێنی مردن=[[ڕانیە]]-پردی سەنگسەر
|پیشە=[[گۆرانیبێژ]]
|ئامێر=
|ساڵانی چالاکبوون=١٩٩٧–٢٠٠٨
|تۆمارگە=
|کارە پەیوەستەکان=
|ماڵپەڕ=
|ئامێرە دیارەکان=
}}
'''ئیسماعیل سەردەشتی''' ({{بە فارسی|اسماعیل سردشتی}}؛ لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤، لە [[قەڵادزێ]]، [[باشووری کوردستان]] – مردووی ١ی ئابی ٢٠٠٨) [[بەندبێژ]] و [[گۆرانیبێژ]]ێکی [[کورد]] بوو.
== پوختەی ژیان ==
سەردەشتی ئەگەرچی بە ڕەگەز خەڵکی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] بوو، بەڵام لە باشوور لە ڕێکەوتی ٣ی [[مانگی گوڵان|گوڵانی]] ساڵی ٢٦٧٤ی کوردی (١٣٥٣ی ھەتاوی) لەدایک بووە<ref>http://www.smailsardashti.blogfa.com/post/6/در-مورد-اسماعیل-سردشتی</ref>
لە کاتی لەدایک بوونی ئەمەندە بێ جووڵە بووە کە بە بڕوای خەڵک وایان زانیبوو کە مردووە ھەر بۆیە بە تەمای ناشتنی بوون بەڵان دووای دەمێک پژما و زانیان کە ماوە و ھەر ئەم پژمینە ھۆی ئەمە بوو کە کەمێک زیاتر لەسەر زەوی بژیت و لاپەڕێکی زێڕین دە مێژووی [[گەلی کورد|گەلی کورد دا]] دروست کات.
[[خوێندنی سەرەتایی]] خۆی لە [[گوند]]ی [[وەلێو]]ی سەر بە [[شار]]ی [[سەردەشت]] تێپەڕاند بەڵان چونکە ھیج عەلاقەیەکی بە خوێندن نبوو و زیاتر سەرقاڵی کوتنی ئاواز و گۆرانی بوو، بۆیە زۆر بە کەمی نمرە و نیشەی دوو ڕەقەمی وەردەگرت.
دووای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و بۆ پێداچوون و بەردەوامی خوێندن چوو بۆ [[مەھاباد|شاری مەھاباد]] بەڵان چونکە لەوێ جێگا و فەزای کەیف و خۆشی زۆر بوو، زیاتریش لە دەرس و خوێندن دوور کەوتەوە و دە ئەنجامیش ھەر دەستی لە خوێندن کشایەوە.
== دەست پێ کردنی کاری ھونەری ==
دووای ماوەیەکی ھاوسەرگیری کرد و بە باوکی وت کە بە تەمامە بەڵان باوکی لەگەڵی ھاوڕا نەبوو و ھەر ئەمەش بوو ھۆی دوور کەوتنەوەی لە باوکی و مانەوەی لە [[مەھاباد|شاری مەھاباد]].
دەنگ خۆشی و زیرەکاتی سەردەشتی دە [[بەندبێژی]]دا وای کردبوو کە چەند کەسێک کە خۆیان دە [[مۆسیقای کوردی]] دا پێ لەوی شارەزاتر دەزانی لەڕووی چاوچنۆکی و بەخیلی پێ ھاتن پێی بڵێن کە گۆرانی کوتن و ناسراو بوون ئەمەندە ئەستەمە کە سەرکەوتوو نابی تێی دا و ئەگەر خاوەنی یەکەک لە [[تۆمارگا]]کانی [[مەھاباد]] نەبا شایەد بەردەوام نەبووبا لە کارەکەی خۆی.
دوای ماوەیەک خەڵکی [[موکریان]] زیاتریان ناسی و ھەر ئەمە بوو بەھۆی پێشکەوتنی زیاتری ئەو و خەڵک زیاتر بۆ شایییەکانی خۆیان بانگھێشتی ئەویان دەکرد.
== بڵاو کردنەوەی بابەتەکانی ==
[[ئەلبوم]]ی '''ئەممان لێ''' کە بە ھاوکاری [[تۆمارگای بێوران]]ی [[سەردەشت|شاری سەردەشت]] بڵاو بۆوە لایانگەرێکی یەکجار زۆری بۆ ئیسماعیل سەردەشتی دروست کرد. زۆربەی بابەتەکانی ئەلبومەکەی باسی [[خۆشەویستی]] و [[جوانی پەرەستی]] بوون بەڵان دوای ماوەیەکی بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی کە باس لە [[نەتەوە]] و [[گەل]]ی خۆی بکات و ئاواز و گۆرانی مللی و بەیاد ھێنانەوەی قارەمانی و پاڵەوانییەتی کانی [[گەلی کورد|گەلی خۆی]] کرد بەڵان بەداخەوە ڕێگەیان پێ نەدا و بە شەش مانگ [[گرتووخانە]] و چەندین شەلاق و ٣ ساڵ حەڕمین بێبەشی جەزا درا و دەم ٦ مانگەدا زۆرێک لە ھونەرمەندانی کورد یادیان لێ دەکرد و ڕێزیان لە دادەگرت.
سەردەشتی لەمەی کە زمانی لە گۆرانی کوتن کورت ببوو ئازارەکی زۆری داچێژا و دە ئاکامدا لە زستانی ٢٠٠٥ [[ئەلبوم]]ی '''خوداحافیز'''ی بڵاو کردەوە و بەرەو [[باشووری کوردستان|باشووری]] وڵاتە چوارپارچەکەی ڕۆیشت.
== سەرچاوەکان ==
{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە|مۆسیقا}}
[[پۆل:وتارە ھەتیوەکان]]All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?oldid=726061.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|