Difference between revisions 130390 and 130395 on ckbwiki

[[Image:Himalayas Map.png|thumbوێنۆک|250px|left|هچەپ|ھیمالایا.]]
'''هھیمالایا''' بریتییە لە زنجیرە چیایەكی كیشوەری ([[ئاسیا]]) كە (نیمچە دورگەی هھیندی) لە بانی (تبت) جیا دەكاتەوە. ناوی زنجیرە چیای (هھیمالایا) بەو تۆڕە چیایە درێژە دەگوترێت كە لای ڕۆژئاوای لە (ئەفغانستان)ەوە دەست پێ دەكات، لای ڕۆژهھەڵاتیشی بانی (تبت)ە، لەو نێوەندەشتدا چیاكانی (هھندۆكۆش، كاراكورام و بامیر) بوونیان هھەیە. چیای (هھیمالایا، هھەمەلایا یان حیمەلایا)، لە زمانی (سانسكریتی) بە مانای (شوێنی بەفر) دێت كە (هھیم) بە مانای بەفر دێت و (ئالایاش) شوێن دەگەیەنێت. زنجیرەی هھیمالایا شوێنی ۱۴ لوتكەی هھەرە بەرزی سەر ڕووی زەوییە، لە نێویشیاندا لوتكەی (ئەڤرێست) هھەیە. چیاكە لە ئەنجامی جوڵەی نزیكبوونەوەی دوو كوتلەی كیشوەری دروست بووە، ئەوەش بە پێی بیردۆزی (زحزحە القارات- خزانی كیشوەرەكان) كە زانای ئەڵمانی (فیگنەر) دایناوە. هھیمالایا بە ناو پێنج دەوڵەتی ئاسیادا تێپەڕ دەبێت كە ئەوانیش (چین، هھیندستان، نیبال، پاكستان و بۆتان)ن. هھاوكات زنجیرەكە سەرچاوەی ۳ ڕووباری سەرەكییە لە جیهھاندا، كە ئەوانیش ڕووبارەكانی (سند، گانگ و یەنجتزی)ن، تەنانەت نزیكەی ۷۵۰ ملیۆن مرۆڤ لە سەر زەوی پشت بە ئاوی ئەو ۳ ڕووبارە دەبەستن.

==هھۆكاری دروستبوونی هھیمالایا==

زنجیرەكە یەكێكە لە ڕوونترین دەرەنجامی هھێزی جووڵەی كوتلەكانی زەوی، زنجیرە چیاكە ۲٫۹۰۰ كلیۆمەتر لە نێوان (هھیندستان و بانی تبت) دەبڕێت، كە چیایە ۴۰-۵۰ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، ئەو كاتەی دوو كوتلەی كیشوەری مەزن بەر یەك كەوتوون، كە ئەوانیش كوتلەكانی (هھیند و ئۆراسیا)ن، بەهھۆی لەجێ دەرچوونی كوتلەكانی زەوی، هھەروەهھا پێكهھاتە و چڕی بەردەكان وەكو یەكن، بۆیە بە ئاسانی یەكیان گرتووە و هھیچێك لە كوتلەكان بە سەر ئەوی تر نەكەوتوون، ئەو فشارەی كە لە ئەنجامی لێكدانی كوتلەكان دروست بووە، تەنهھا بەهھۆی بەرزبوونەوەیەكی ستوونییەوە فشارەكە كەم بووەتەوە، هھەر لەبەر ئەوەشە كە ناوچەی بەریەك كەوتنەكە لار بووەتەوە و شێوەی لوتكەی هھیمالایا پێچاوپێچ. پێش نزیكەی ۲۲۵ ملیۆن ساڵ، (هھیندستان) دورگەیەكی مەزن بووە كە كەوتووەتە نزیك بیابانی (ئوستڕالیا)، زەریایەكی فراوان بە ناوی (دەریای تیس) دورگەی (هھیندستان)ی لە قاڕەی (ئاسیا) جیا كردووەتەوە. پێش ۲۰۰ ملیۆن ساڵ، دورگەی هھیندستان لە شوێنی خۆی بەرەو باكوور جووڵاوە، بەڵام نزیكەی ۸۰ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر چیاكانی هھیمالایا پەیدا بووە، ئەو كاتە (هھیندستان) ۶۴۹۹ كیلۆمەتر لە باشووری كیشوەری (ئاسیا) دوور بووە، بەڵام جووڵەكەی بەردەوام بووە، چونكە لە هھەر سەدەیەكدا ۹ میل بەرەو باشووری كیشوەری (ئاسیا) ڕۆیشتووە. ئەو كاتەی كە (هھیندستان و ئاسیا) بەر یەك كەوتن، خێرایی بەرەو پێشەوەچوونەكەی لەلای باكوورەوە بوو بە ۴٫۵ میل لە سەدەیەكدا. بەر یەك كەوتن و كەمبوونەوەی خێرایی لە ناوچەی باكوور، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەشی باشووری دورگەی (هھیندستان) لەسەر جووڵانەوەیەكی خێراتر لە چاو پێشوو، هھەموویان هھۆكاربوون بۆ دروستبوونی بەرزاییەكی خێرا كە ئەوانیش چیاكانی (هھیمالایا)ن.

زنجیرە چیای (هھیمالایا) بە مەودای زیاتر لە ۲۹۰۰ كیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە، پاناییەكەشی لە نێوان ۲۵۰-۳۰۰ كیلۆمەترە. زنجیرە چیای هھیمالایا لە ۳ زنجیرە چیای هھاوتا پێك دێت. بچووكترینی ئەم زنجیرە چیایە بریتییە لە نیمچە زنجیرەی هھیمالایا یان (سیوالك)، بەرزاییەكەی ۱۲۰۰ مەتر دەبێت، بە هھاوتای ئەو زنجیرە چیایەدا زنجیرە چیای هھیمالایای نزم درێژ دەبنەوە كە بەرزاییان لە نێوان ۲۰۰۰ تا ۵۰۰۰ دایە. زنجیرەی سێهھەمیش بریتییە لە زنجیرە چیا بەرزەكانی هھیمالایا كە لە هھەر دوو زنجیرەكەی دیكە بەرزترە و بەرزییەكەی دەگاتە ۶۰۰۰ مەتر، تەنانەت لە لوتكەكاندا دەگاتە ۸۰۰۰ مەتر. ئەوە زنجیرەیەش دەكەوێتە باكووری هھەردوو زنجیرەكەی پێشوو، ژمارەیەكی زۆری لوتكە بەرزەكانی جیهھان دەكەوێتە ئەم زنجیرە چیایەوە، هھەروەكو لوتكەی (ئەڤرێست) كە بەرزترین لوتكەی جیهھانە، هھەروەهھا لوتكەی (كانشینجانگا).

گەشەكردنی گژوگیا لەسەر ئەم چیایانەدا، بە پێی ئاستی بەرزی و كەشوهھەوای ناوچەكان دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە لێژاییەكانی باشوور كە زنجیرەی نزمی تێدایە، گژوگیای ئیستیوائی گەشە دەكات، وەكو داری (خورما)، هھەروەهھا دارستانەكانیش كە دارەكانی (بەڕوو، سمغ و چەند دارێكی دیكەی تێدایە) لە نیمچە زنجیرەی هھیمالایا بڵاو بووەتەوە كە زنجیرەی مامناوەندییە. لە بەرزاییەكانی هھیمالایاش دارستانی (سنۆبەر، تەندرا و برنجی هھیمالایا) بوونیان هھەیە، لە سەرەوەی لوتكەكانی هھیمالایاش هھێڵی بەفری هھەمیشەیی بوونی هھەیە. دارەكانی (ڕۆدۆندرۆن) لە بنارەكانی چیاكە دەڕوێت، هھەروەهھا گژوگیای (چا) تا بەرزایی ۱۵۰۰ مەتر دەچێنرێت، بەڵام لە بنارەكانی باشووری چیاكە، (برنج، گەنمەشامی و توتن) تا بەرزایی ۱۸۰۰ مەتر دەچێنرێت، هھەروەهھا (گەنم و جۆ) لە ناوچە بڵندەكانی دیكە دەچێنرێت.

==سەرچاوەکان==
*دیار عەزیز مستەفا: هھیمالایا. ئاڵۆزترین زنجیرەی سەر ڕووی زەوی. لهھ [http://www.estanews.com/Default.aspx?page=article&id=3495&l=3 ئێستا]. ۱۲/۰۱/۲۰۱۲.

[[en:Himalayas]]