Difference between revisions 160473 and 160476 on ckbwiki

ئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
:کاکە بە کەیفی خۆت وشەی بیانی بخە ناو زمانەکەمانەوە و واش بزانە ھەمووی کوردین، ھەر خۆت فریو بدە. ئێستا کە چاخیش دەڵێین و سەردەمیش دەڵێین بۆ نەڵێین سەردەم کە لە تورکیشدا نییە و گومانی ئەوەشی نییە کە تورکی بێت؟ نا جنابت مەبەستت ئەمەیە کە کەس نابێ «،»ی دەقەکەت بکاتە «؛». ئەوەتا لە [http://ku.wiktionary.org/wiki/%C3%A7ax ویکیفەرھەنگدا] بنیچەی ئەم وشەیە نووسراو کە وشەیەکی تورکی-مغۆلییە (ji tirkî çağ ji mongolî çag). کاکە تکات لێ‌دەکەم دەست لەم کارانە ھەڵ‌بگرێ و ھەر وا مەزانە خەڵک ھیچ نازانن و ھەر خۆت دەزانی. تکات لێ‌دەکەم ویکی کوردی مەشێوێنە. خەڵکیش دەزانن بە خوا. تکایە وتارەکە بگوازە بۆ ناوەکەی پێشوو.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢٠:٤٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئینجا ویکی فەرھەنگ چییە تا من بە قسەی ئەو وشەی کوردی بە تورکی دابنێم ئەوە بزانە چ کەمالیستێک ئەم شتەی نوسیوە بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی تورکی من باوەڕ بەم شتانە ناکەم، سەردەم و چاخ و چەرخ ھەرسێکیان کوردین ھیچ جیاوازیان نیە.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢١:٠٤, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

::: ئێستا لەگەڵ دیاکۆ هاشمی ئەم باسەم کرد فەرمووی کە '''چاخ''' درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

لە نێوان "وەکوو" یان "وەکو"یشدا، وەکوو درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

:جنابت باوەڕ بە خواش ناکا. من خۆم لە ویکی فەرھەنگدا ھەم. زۆر لە من و لە تۆ دڵسۆزتر لەوێدا بەشداری دەکەن، دڵنیا بە (بۆ نموونە یەکێک لە بەکارھێنەرانەکەی [http://ku.wikipedia.org/wiki/Husein_Muhammed]). ئەوە جنابتی چاوت لە ڕاستی قووچاندووە و ھەر قسەی خۆت دەکەی. من بەڵگەم بۆ ھێنایەوە تۆش یا ھەر کەسی تر بەڵگەم بۆ بێننەوە من قسەم نییە. ناکرێ لێرەدا لەسەر ھەر وشەیەک دوو پەڕە وتووێژ بکرێ و جنابیشتت ھەر قسەی خۆت بکەی. کاک فێرخواز بەم جۆرە بچییە پێش ناچارم دەکەی بۆ ماوەیەک بەربەستت بکەم. من قسەی خۆم کرد ئیتر خۆت دەزانی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)