Difference between revisions 160841 and 161104 on ckbwikiئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) :کاکە بە کەیفی خۆت وشەی بیانی بخە ناو زمانەکەمانەوە و واش بزانە ھەمووی کوردین، ھەر خۆت فریو بدە. ئێستا کە چاخیش دەڵێین و سەردەمیش دەڵێین بۆ نەڵێین سەردەم کە لە تورکیشدا نییە و گومانی ئەوەشی نییە کە تورکی بێت؟ نا جنابت مەبەستت ئەمەیە کە کەس نابێ «،»ی دەقەکەت بکاتە «؛». ئەوەتا لە [http://ku.wiktionary.org/wiki/%C3%A7ax ویکیفەرھەنگدا] بنیچەی ئەم وشەیە نووسراو کە وشەیەکی تورکی-مغۆلییە (ji tirkî çağ ji mongolî çag). کاکە تکات لێدەکەم دەست لەم کارانە ھەڵبگرێ و ھەر وا مەزانە خەڵک ھیچ نازانن و ھەر خۆت دەزانی. تکات لێدەکەم ویکی کوردی مەشێوێنە. خەڵکیش دەزانن بە خوا. تکایە وتارەکە بگوازە بۆ ناوەکەی پێشوو.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢٠:٤٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ئینجا ویکی فەرھەنگ چییە تا من بە قسەی ئەو وشەی کوردی بە تورکی دابنێم ئەوە بزانە چ کەمالیستێک ئەم شتەی نوسیوە بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی تورکی من باوەڕ بەم شتانە ناکەم، سەردەم و چاخ و چەرخ ھەرسێکیان کوردین ھیچ جیاوازیان نیە.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢١:٠٤, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::: ئێستا لەگەڵ دیاکۆ هاشمی ئەم باسەم کرد فەرمووی کە '''چاخ''' درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) لە نێوان "وەکوو" یان "وەکو"یشدا، وەکوو درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) :جنابت باوەڕ بە خواش ناکا. من خۆم لە ویکی فەرھەنگدا ھەم. زۆر لە من و لە تۆ دڵسۆزتر لەوێدا بەشداری دەکەن، دڵنیا بە (بۆ نموونە یەکێک لە بەکارھێنەرانەکەی [http://ku.wikipedia.org/wiki/Husein_Muhammed]). ئەوە جنابتی چاوت لە ڕاستی قووچاندووە و ھەر قسەی خۆت دەکەی. من بەڵگەم بۆ ھێنایەوە تۆش یا ھەر کەسی تر بەڵگەم بۆ بێننەوە من قسەم نییە. ناکرێ لێرەدا لەسەر ھەر وشەیەک دوو پەڕە وتووێژ بکرێ و جنابیشتت ھەر قسەی خۆت بکەی. کاک فێرخواز بەم جۆرە بچییە پێش ناچارم دەکەی بۆ ماوەیەک بەربەستت بکەم. من قسەی خۆم کرد ئیتر خۆت دەزانی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) نعوذبالله ئەوە ھۆشت لەسەرە خۆتە. من نازانم کە تۆ کوردی ئەوبەری شیعەی یان موسوڵمان یان ھەرشتێکی تری ئەوە باوەڕی خۆتە و ھەر کەس دەچێتە قەبری خۆی لێشم نزیک نیت تا یارمەتیت بدەم و ڕێگای ڕاستت نیشان بدەم. '''بەس''' جارێکی تر شتێکی وا مەنوسە کە لە قەبارەی خۆت گەورەتر بێت چونکە پێت ھەڵناگیرێت.........بۆ بەڵگەکەشت بەڵگەکەت وەرناگیرێت و جێی متمانە پێ کردن نیە............بۆ بەربەست و مەربەستیش ئینجا ئەوە چییە ڕۆڵە نەک بۆ ماوەیەک حەزەکەی بۆ ١٠٠ ماوە بەربەستیکە. ئەوە منیش قسەی خۆمم کرد--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢١:٣٩, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::بەڵێ کاکە دیسانیش دەیڵێمەوە چون جنابت ھەر خۆت پێ ڕاستە و قسەی کەسیش ناسەڵمێنی و بەڵگەی کەست پێ گرنگ نییە و ھەر دەڵێی من ڕاستم بێگومان ئەگەر ئایەتی قورئانیشت بۆ بێننەوە ھەر قسەی خۆت دەکەی. ئیشاڵڵا یەکێک ڕێگای ڕاست پێشان تۆ دەدا من لێرەدا دەزانم چ دەکەم. بڕوانە [[:پۆل:داڕێژەکانی ئایەتەکانی سوورەتەکانی قورئان|ئێرە]] ھەر ٦٢٣٦ ئایەتی قورئانم من دروست کردووە. جنابت کارێکی ئاوات لە دەست دێ؟ کەس نابێ وەکو بکات بە وەکوو! پەڕەیەکی لێدوان دروست دەکەی بۆ وەکوت کردووە وەکوو. خۆ من وتبووم کارم بە نووسراوەکانت نییە ئەمەش من بووم؟! وشەی فارسی گوفتوگۆ دەکەم بە کوردی دیسان پەڕەیەکی لێدوان دروست دەکەی تۆ شێوەزاری کوردی من دەکەی ھی خۆت. بەروار کە ھەڵەیە دەگۆڕم دووبارە پووچەڵی دەکەیەوە. وشەی تورکی چاخ دەکەم بە کوردی لەسەر ئەویش شەڕ ساز دەکەی. کوردی ئێوە و ھی باکوور پڕ لە تورکیی عوسمانییە بەڵام بە زۆرەملی دەڵێی ھەموو شتێک کوردییە؛ خۆ منیش پێم خۆشە کوردی بێ بەڵام بە زۆر نابێ بە کوردی. ئەگەر کوردی با و تورکی نەبا ئێمە کوردی ڕۆژھەڵات کە لە ژێر کاریکەری تورکیی عوسمانی نەبووین دەبا ئەم وشەیەمان وتبا کە چی قەت نایڵێین. بەڵگەت بۆ دێنمەوە کە وشەیەکی ڕەسەنی تورکییە دەڵێی کەمالیستان ئەمەیان نووسیوە بابە بە ھیچ سراتێکی موستەقیم نی. ھەندێک کوردی زەحمەتکێش ژیانی خۆیان لەسەر داناوە و ویکیفەرھەنگیان گەیاندووە پلە و پایەیەکی بەرز و ئیستا دوو ئەوەندەی فارسی و عەرەبی وشەی تێدایە جنابت پێیان دەڵێی کەمالیست. ویکیپیدیا شوێنی ئەم قسانە نییە مامە منیش ئە لەم قسانەم (ھەڵبەت نەک بە کوردان) کرد دوو جاریان بەرەبست کردم بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ. ئەوتا [[مەشھەد|لێرەدا]] وتارت نووسیوە ھەمووی ھەڵەیە: «دووەم گەورەترین شارە لە ئێران دوای تاران» یان چی؟ ئەمە کوردییە؟ دەبێ بڵێی «دووەم شاری گەورەی ئیرانە دوای تاران»! ئەمەش تەواو نییە چون کەس نازانی لە چ بوارێکدا گەورەیە دەبێ بنووسرێ: «دووەم شاری گەورەی ئیران لە بواری دانیشتووانە دوای تاران». بۆ مەگەر کەس دەوێری دروستی بکات؟ وەکوو خۆی لێدەکەیەوە و پەڕەیەکی لێدوانی بۆ دروست دەکەی! کاک جنابت کە لێرەدا بەشداری دەکەی دەبێ قەبوول بکەی «نووسراوەکەت بە ئارەزوو دەستکاری بکرێت و تێکبدرێت». ھی ھەموو کەس دەستکاری دەکەم دیوتە کەس بڵێ بۆ کردت؟ ڕێزیشم لێدەگرن، ئەوەتا [[بەکارھێنەر:Calak|لێرەدا]] کاک دیار کە خۆی خەڵکی باشوورە ئەستێرەیەکیشی پێداوم. تۆش دەستکاریی بەشدارییەکانی من بکە بزانە ھیچت پێدەڵێم. تکایە دەست لەم کارانەت ھەڵبگرە بە بەرژەندی خۆتە. چاخ ئەگەر کوردیش بێ (کە تەواو تورکییە و ناوی کوڕانیشە لە تورکیدا) سەردەم باشترە چون سەردەم ھەموو کوردێک دەیڵێ و دەزانێ چییە بەڵام چاخ نا. گومانی ئەوەشی نییە کە کوردی نەبێ. ھەر ئەم کاک دیارە کە باسم کرد لێرەدا وتارێکی گەورەی نووسیوە بە ناوی [[سەردەمی زێڕینی ئیسلام]]. سپاس.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٠٩:١٧, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::::سەردەم باشترە، ھەم باوە، ھەمیش کوردیترە لە چاخ. چاخیش تازە ھاتۆتە ناو زمانی کوردی (ئەمە شتێکی زۆر ئاسایییە) و بەکارھێنانی عەیبی نییە، بەڵام خۆ سەردەم باشترە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ١٤:٥١, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)⏎ ⏎ ⏎ کوڕم ئەوە ئاخیری ئەم وتارەشت تێکیا، من تا ئێستا حەزم نەکردووە وەڵامی ئەم سوکایەتیانەت بەمەوە کە چەندین جار گاڵتەت بە زمانی ئێمە کردووە و وشە و شێوازی قسەکردنمانت بە ھەڵە لە قەڵەم داوە ئەویش لەبەر ئەوەی من ڕەچاوی باری دەروونی ئێوەی کوردستانیانی رۆژھەڵاتم کردووە و حەزم نەکردووە ھەستت بریندار بکەم چونکە زۆر جار دەبیستین لە ڕاگەیاندەکان کە کوردستانیانی پارچەکانی تر گلەییمان لێ ئەکەن و ئەڵێن گوایا ئێمە ئەوانمان بە کورد دانەناوە و ھیچ یارمەتیمان نەداون کە بە دڵنیاییەوە وا نیە و ئێمە حیسابی برامان بۆ کردوون و لە یادیشمان نەکردوون، ئێمە خوا خوامانە کوردێک زیادبێت. بەڵام تۆ یەکجار سنورت بەزاند. کوڕم تۆ '''(زانکۆی ھەولێری پزیشکی و فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی و ھتد...)''' ھەروەھا وشەی '''(چاخ)''' کە لە کتێبی ھەموو قوتابخانەکانی حوکمەت بەکاردێت کەچی تۆ بە ھەڵە لە قەڵەمیان دەدەیت باسی موزاف و موزاف ئیلەھی دەکەیت. ئەوانە نوسراوی فەرمی حوکمەتی ھەرێمی کوردستانن ئەو حوکمەتەی بە خوێنی ملیۆنان کورد دروست بووە بەڵام دیارە تۆ خۆت و ویکیفەرھەنگەکەت پێ کوردتترە لە حوکمەتێکی گەورە و گرانی خاوەن ملیۆنان شەھید، خۆ ئەم نوسراوانە مناڵ داینەناوە ئەمانە چەندین پڕۆفیسۆری زمانی کوردی دایناون کە قەرمانبەری حوکمەتن. ئێمە سەرمان بۆ سەدام حوسێن دانەنەواند کە سەرەککۆماری عێراق بوو و ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی و ھەموو وڵاتە ئەوروپیەکان و ئەمریکی و سۆسیالیستیەکان یارمەتیان ئەدا بۆ دژیایەتی کردنی کورد ئێستا بەتامی سەر بۆ تۆ دانەوێنین و تۆ چی بڵێی بڵێین تەواوە فەرموودەی جەنابت ڕاستە، ئێمە سەداممان بە چۆک دادا نەک ئەو. سەدام بەر لە ڕاپەڕین لە جەژنی نەورۆز سەردانی یەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەولێری کرد بۆ جەژنە پیرۆزە و وتی جاری داھاتوو کە سەردانتان ئەکەمەوە بە کوردی قسەتان بۆ ئەکەم و خۆم فێری کوردی ئەکەم ئەگەر بەکوردی قسەم بۆ نەکردن لە جاری داھاتوو ئەوا دەرمبکەن بەڵام نەیتوانی نەورۆزێکی تر ببینێتەوە لە کوردستان چونکە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١ دەستی پێکرد و حوکمەتی کوردی پێکھێنرا [[http://www.youtube.com/watch?v=82kqVMSEPoA| ئەمەش سەیری بکە]] چەند دیمەنێکە دوای ڕوخانی سەدام لە ٢٠٠٣ لە ئەرشیفی ماڵی سەدام دۆزراوەتەوە کە خۆی فێری کوردی (سۆرانی/زمانی ئێمە) ئەکات '''ئەو زمانەی لای تۆ بە سەقەت لە قەڵەم دراوە'''، ئەمە سەرۆکی عێراق بوو و گەورەترین دوژمنمان بوو بەس نەیتوانی زاڵ بێ بەسەرمان. '''بەس''' دیارە تۆ کە کراویت بە بەڕێوەبەر لە ماڵپەڕێک وا ئەزانی لە ئەتوانی بە ھەوەسی خۆت گاڵتە بە شێوەزاری خەڵکانێک بکەیت کە کەس ناتوانێ زاڵ بێ بەسەریان و لە خوا زیاتر حیساب بۆ کەس ناکەن و لەکەس قبوڵ ناکەن زمان درێژی بکات ئێستا بەمن ناڵێی تۆ چیت و کێت پێ ئەڵێن تا قسەی زیایە بکەیت؟؟ من نازانم ئەم ویکییە بۆ ئێمە دانراوە یان بۆ ئێوە یان بۆ ھەردوولا؟ ناوی لێنراوە سۆرانی کەچی دەسکاریەکانی تۆ وای لێ ئەکات کە بەس لە سۆرانی نەچێت ھەر قسە ئەکەی ئەڵێی موکریانی واو بانە واو سنە واو ئەردەلانی وا. ئێ باشە ئەمە سۆرانییە یان ئەردەلانی؟ ئەگەر بۆ ئێوەیە با ئێمە لێتان تێک نەیەین بۆخۆتان چیتان ئەوێ بینوسن ئەگەریش بۆ ئێمەیە بۆ نایەڵن شت بنوسین و تێکی ئەیەن. ئەگەریش بۆ ھەردوولایە ئێوە ھەرکەس لەماڵی خۆی، با ھەرکەس بە پێی شێوەی خۆی بنوسێت نەمن دەسکاری ھی تۆ ئەکەم نە تۆش ھی من. خۆ ھیچ توڕە نابین ئەگەر ھی ئێوەیە پێرۆزتان بێت بە دڵی خۆش ئیشاڵا تا سێ چوار مانگی تر 100.000 وتار ئەنوسن و ئەچنە لیستی دووەم، پێی ناوێت ھەموو رۆژێک من بڵێم ٧ و تۆ بڵیی ٨.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٤٤, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=161104.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|