Difference between revisions 161104 and 161108 on ckbwikiئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) (contracted; show full)ەر بۆ ئێوەیە با ئێمە لێتان تێک نەیەین بۆخۆتان چیتان ئەوێ بینوسن ئەگەریش بۆ ئێمەیە بۆ نایەڵن شت بنوسین و تێکی ئەیەن. ئەگەریش بۆ ھەردوولایە ئێوە ھەرکەس لەماڵی خۆی، با ھەرکەس بە پێی شێوەی خۆی بنوسێت نەمن دەسکاری ھی تۆ ئەکەم نە تۆش ھی من. خۆ ھیچ توڕە نابین ئەگەر ھی ئێوەیە پێرۆزتان بێت بە دڵی خۆش ئیشاڵا تا سێ چوار مانگی تر 100.000 وتار ئەنوسن و ئەچنە لیستی دووەم، پێی ناوێت ھەموو رۆژێک من بڵێم ٧ و تۆ بڵیی ٨.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٤٤, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ⏎ ⏎ :کاک فێرخواز دەزانی چییە؟ شتەکە سیاسی مەکە. منیش کوڕی تۆ نیم. ئەو کاتەی من لێرەدا بووم بە بەڕێوەبەر بە برایانی باشوورم وت کە یەکانتان خۆتان کاندیدا بکەن بە بەڕێوەبەرایەتی چون پێشبینی وەھا ڕۆژێکم دەکرد کە قسەی ئاوا بوترێ. کەس حازر نەبوو چون ئەوان ھەستیان زۆر لە ئێمە بەرزتر بوو و بیری شتێکی ئاوایان نەدەکرد. ئەم کەسانە دەنگیان دا بە من ھەموویان باشووری بوون و تاقە ڕۆژھەڵاتییەکش بەشداری کرد و دەنگی ئەویش بێلایەن بوو! من ڕێز بۆ سەربەخۆیی ئێوە دادەنێم، ئیشاڵڵا نەخشە بێ لە ھەموو پارچەکانی تری کوردستان. ھەڵبەت ھەموو حکوومەتێک گرفتی خۆی ھەیە و گەورەترین گرفتی حکومەتی ھەرێمیش ئەوەیە گرنگایەتی نەداوە بە زمانی کوردی و ھیچ کارێکی ئەوتۆی سەبارەت بە زمانی کوردی نەکردووە. ھەر ناوە ڕەسمییەکەشی ھەڵەیە کە خۆی ھەموو شتێک دەگەیێنێ: حکومەت لە جیات حکوومەت! ئێستا حکوومەتی ھەرێم پاش ئەم ھەموو ساڵە سەربەخۆیییە و ئازادییە چی کردووە بۆ زمانی کوردی؟ پاش ئەم ھەموو ساڵە نەدەبا وشەنامەیەکی رێکوپێک و گشتگیرێکی بۆ زمانی کوردی دروست کردبا کە ھەموو شێوەزارەکانی لە خۆ گرتباوە؟ کوا؟ وشەنامەی پزیشکی بە جیا، کۆمەڵایەتی، بیرکاری، جوگرافیا و ... . لە وشەنامەکەدا بە جوانی ڕەگ و بنیچەی وشەکان و ئەوەی کە ھی کامە مەڵبەندە و ڕێزمانەکەی و ھەموو شتێکی ڕوون کردباوە. ئەگەر شتێکی ئاوامان ھەبا ئیتر من و تۆ لێرەدا لەسەر وەکو و وەکوو لێدوانمان نەدەکرد. ھەر زمانێک وشەنامەی نەبێ، وەکوو ئەوەیە خۆی نەبێ. ھەر بۆیە کوردیش قەت بارودۆخی لەمە باشتر نابێ، خەتای من و تۆش نییە. خوا دەزانێ ئەمڕۆ لە کتێبخانە بووم دەستم دایە کتێبێکی زمانەوانی ئەو دیو (دیوی ئێوە) دیتم نووسرابوو جنیف، شتێکی سەیری تریشم دی وەکی بزانم کۆبنھاگن بوو. خوا دەزانێ تەنیا یەک پەڕەم تەماشا کرد ئەمانەم دی خێرا کتێبەکەم لەسەر جێگای خۆی داناوە. براکەم ئێمە لە ژێر دەسەڵاتی فارسەکانین ئێوە کە ئازادن بۆ دەبێ وەکوو عەرەبان بدوێن. ئەی ئەم ئازادییە بۆ چییە؟ ئەی ئێمە ڕەخنە لە برایانی خۆمان نەگرین کێ بیگرێ؟ ھەر بڵێین باشە و تەواوە و ھەموو شتێک ڕاستە. خۆ ئاوا نابێ. جنابت تاکڕەوەی دەکەی سەبارەت بە من. من زیاتر لە سێ ساڵە لێرەدا بەشداری دەکەم، [[ویکیپیدیا:پێرستی نووسەرانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی دەستکارییەکان|لێرەدا]] چاو لە بەشدارییەکانی من بکە لە ھەموو کەس زیاتر بووە و لەو ماوەیەدا کەس گرفتی لەگەڵ من نەبووە. ئەم پەڕەیە ببینە [[ویکیپیدیا:خۆڵەپەتانێ]]. پێشتر ناوی [[ویکیپیدیا:خۆڵبازی]] بوو من پێشنیاریم دا بیگوێزنەوە بۆ خۆڵەپەتانێ چون پێم کوردیتر بوو خۆ بێجگە لە ھەولێرییەکان کەس ئەم وشەیە نالێ! کێ دەڵێ من ھەر دەڵێم بانە و موکریان و ئەردەڵان. من ھەمیشە وتوومە کوردی زمانێکی بەھێزە '''بەڵام''' بە ھەموو شێوەزاراکانییەوە! کە دەڵێم بانە ئەوە یانی کەرکووک و ئەردەڵان یانی سلێمانی و موکریانی یانی ھەولێری! زۆر جار بووە موکریانییەکان چوونە بۆ سلێمانی پێیان وتووە کاکە خەڵکی ھەولێری! کاکە کوردی ئەم دیو و ئەو دیو جیاوازییان نییە. من خۆم ھەلەی کوردی خۆمان دەزانم و بەکاری ناھێنم و زۆر جار لە وشەی باشوور کەڵک وەردەگرم و وتارەکان دەگوازمەوە بۆ شێوەی باشوور بەڵام کەس نییە ئەمانە ببینێ بەڵام خوا نەکا وشەیەکی باشوور بگۆڕم! خوا ئاقڵی داوە بە من بیر بکەمەوە و نووسراوەی حکوومەتی ھەرێمم پێ بە ئایەتی قورئان نییە. لێرەدا لێدوان دەکەین نەک کوێرکوێرانە ھەموو شتێکی بسەلمێنین. مەبەستی من چییە و جنابت باسی چ دەکەی. من دەڵێم کە لێرەدا بەشداری دەکەی دەبێ بسەلمێنی کە ھەموو کەس نووسراوەکانت دەستکاری بکات، تەواو! نەک بۆ ھەر دەستکارییەک پەڕەیەکی لێدوان دروست بکەی! پەڕەی لێدوان کاتێکە شتێک ھەڵەی تێدا بێ بۆ نموونە من بنووسم ئاو لە ١٥٠ دەرەجەدا دەکوڵێ تۆ بلێی ئەمە ھەڵەیە دەیگۆڕم. ئەم ماڵپەڕە ھی ھەموو لایەکە و ئێستا بە داخەوە برایانی باشوور لێرەدا نەماون و خەریک وانە و خوێندنن دەنا زۆربەی بەشداربووانی باشووری بوون. نەک باشووری و ڕۆژھەڵاتی، ھەر کوردێک، [[ئەستێرەناسی|ھەورامی]] بێت یان [[باتيفا|بادینی]] یا ھەر چی دەتوانێ بەشداری تێدا بکات. منیش زۆرم پێ خۆشە ھەموو لایەک تێیدا بەشداری بکەن بەڵام بەشداربووانیش دەبێ سیاسەتەکانی ویکی لە بەر چاو بگرن. ئەگەر من دەڵێم سیاسەتەکانی ویکی ئەمە دەڵێ تۆ نابێ دڵت لێمبێشێ و بتۆرێی و بیری خراپ لەمەڕ من و ھەستی من بکەیەوە. کاک ئازا منی بەربەست کرد لەبەر سیاسەتەکانی ویکی، دەی من تۆرام؟ پێشم وت کەس ناتوانێ پێش خزمتکردنی من بە گەلی کورد بگرێ. تۆش ئەم سیاسەتەی ویکی لەبەر چاو بگرێ کە دەڵێ «بە بەکارھێنەران مەڵێن ئەم نووسراوەیەی منت بۆ دەستکاری کرد یا گۆڕیت». شتێکی زۆر ئەستەم نییە و ئیشاڵڵا جنابیشت خۆت لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکی ڕێک دەخەی گرفتت نامێنێ. ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی نییە. بەردەوام بی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(١ی خەزەڵوەری ٢٧١٢)</font> ٢١:٥٥, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=161108.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|