Difference between revisions 160841 and 161104 on ckbwiki

ئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
(contracted; show full)

::::سەردەم باشترە، ھەم باوە، ھەمیش کوردیترە لە چاخ. چاخیش تازە ھاتۆتە ناو زمانی کوردی (ئەمە شتێکی زۆر ئاسایییە) و بەکارھێنانی عەیبی نییە، بەڵام خۆ سەردەم باشترە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ١٤:٥١, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)



کوڕم ئەوە ئاخیری ئەم وتارەشت تێکیا، من تا ئێستا حەزم نەکردووە وەڵامی ئەم سوکایەتیانەت بەمەوە کە چەندین جار گاڵتەت بە زمانی ئێمە کردووە و وشە و شێوازی قسەکردنمانت بە ھەڵە لە قەڵەم داوە ئەویش لەبەر ئەوەی من ڕەچاوی باری دەروونی ئێوەی کوردستانیانی رۆژھەڵاتم کردووە و حەزم نەکردووە ھەستت بریندار بکەم چونکە زۆر جار دەبیستین لە ڕاگەیاندەکان کە کوردستانیانی پارچەکانی تر گلەییمان لێ ئەکەن و ئەڵێن گوایا ئێمە ئەوانمان بە کورد دانەناوە و ھیچ یارمەتیمان نەداون کە بە دڵنیاییەوە وا نیە و ئێمە حیسابی برامان بۆ کردوون و لە یادیشمان نەکردوون، ئێمە خوا خوامانە کوردێک زیادبێت. بەڵام تۆ یەکجار سنورت بەزاند. کوڕم تۆ '''(زانکۆی ھەولێری پزیشکی و فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی و ھتد...)''' ھەروەھا وشەی '''(چاخ)''' کە لە کتێبی ھەموو قوتابخانەکانی حوکمەت بەکاردێت کەچی تۆ بە ھەڵە لە قەڵەمیان دەدەیت باسی موزاف و موزاف ئیلەھی دەکەیت.  ئەوانە نوسراوی فەرمی حوکمەتی ھەرێمی کوردستانن ئەو حوکمەتەی بە خوێنی ملیۆنان کورد دروست بووە بەڵام دیارە تۆ خۆت و ویکیفەرھەنگەکەت پێ کوردتترە لە حوکمەتێکی گەورە و گرانی خاوەن ملیۆنان شەھید، خۆ ئەم نوسراوانە مناڵ داینەناوە ئەمانە چەندین پڕۆفیسۆری زمانی کوردی دایناون کە قەرمانبەری حوکمەتن. ئێمە سەرمان بۆ سەدام حوسێن دانەنەواند کە سەرەککۆماری عێراق بوو و ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی و ھەموو وڵاتە ئەوروپیەکان و ئەمریکی و سۆسیالیستیەکان یارمەتیان ئەدا بۆ دژیایەتی کردنی کورد ئێستا بەتامی سەر بۆ تۆ دانەوێنین و تۆ چی بڵێی بڵێین تەواوە فەرموودەی جەنابت ڕاستە، ئێمە سەداممان بە چۆک دادا نەک ئەو. سەدام بەر لە ڕاپەڕین لە جەژنی نەورۆز سەردانی یەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەولێری کرد بۆ جەژنە پیرۆزە و وتی جاری داھاتوو کە سەردانتان ئەکەمەوە بە کوردی قسەتان بۆ ئەکەم و خۆم فێری کوردی ئەکەم ئەگەر بەکوردی قسەم بۆ نەکردن لە جاری داھاتوو ئەوا دەرمبکەن بەڵام نەیتوانی نەورۆزێکی تر ببینێتەوە لە کوردستان چونکە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١ دەستی پێکرد و حوکمەتی کوردی پێکھێنرا [[http://www.youtube.com/watch?v=82kqVMSEPoA| ئەمەش سەیری بکە]] چەند دیمەنێکە دوای ڕوخانی سەدام لە ٢٠٠٣ لە ئەرشیفی ماڵی سەدام دۆزراوەتەوە کە خۆی فێری کوردی (سۆرانی/زمانی ئێمە) ئەکات '''ئەو زمانەی لای تۆ بە سەقەت لە قەڵەم دراوە'''، ئەمە سەرۆکی عێراق بوو و گەورەترین دوژمنمان بوو بەس نەیتوانی زاڵ بێ بەسەرمان. '''بەس''' دیارە تۆ کە کراویت بە بەڕێوەبەر لە ماڵپەڕێک وا ئەزانی لە ئەتوانی بە ھەوەسی خۆت گاڵتە بە شێوەزاری خەڵکانێک بکەیت کە کەس ناتوانێ زاڵ بێ بەسەریان و لە خوا زیاتر حیساب بۆ کەس ناکەن و لەکەس قبوڵ ناکەن زمان درێژی بکات ئێستا بەمن ناڵێی تۆ چیت و کێت پێ ئەڵێن تا قسەی زیایە بکەیت؟؟ من نازانم ئەم ویکییە بۆ ئێمە دانراوە یان بۆ ئێوە یان بۆ ھەردوولا؟ ناوی لێنراوە سۆرانی کەچی دەسکاریەکانی تۆ وای لێ ئەکات کە بەس لە سۆرانی نەچێت ھەر قسە ئەکەی ئەڵێی موکریانی واو بانە واو سنە واو ئەردەلانی وا. ئێ باشە ئەمە سۆرانییە یان ئەردەلانی؟ ئەگەر بۆ ئێوەیە با ئێمە لێتان تێک نەیەین بۆخۆتان چیتان ئەوێ بینوسن ئەگەریش بۆ ئێمەیە بۆ نایەڵن شت بنوسین و تێکی ئەیەن. ئەگەریش بۆ ھەردوولایە ئێوە ھەرکەس لەماڵی خۆی، با ھەرکەس بە پێی شێوەی خۆی بنوسێت نەمن دەسکاری ھی تۆ ئەکەم نە تۆش ھی من. خۆ ھیچ توڕە نابین ئەگەر ھی ئێوەیە پێرۆزتان بێت بە دڵی خۆش ئیشاڵا تا سێ چوار مانگی تر 100.000 وتار ئەنوسن و ئەچنە لیستی دووەم، پێی ناوێت ھەموو رۆژێک من بڵێم ٧ و تۆ بڵیی ٨.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٤٤, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)