Difference between revisions 161108 and 161160 on ckbwikiئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) (contracted; show full)وت کەس ناتوانێ پێش خزمتکردنی من بە گەلی کورد بگرێ. تۆش ئەم سیاسەتەی ویکی لەبەر چاو بگرێ کە دەڵێ «بە بەکارھێنەران مەڵێن ئەم نووسراوەیەی منت بۆ دەستکاری کرد یا گۆڕیت». شتێکی زۆر ئەستەم نییە و ئیشاڵڵا جنابیشت خۆت لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکی ڕێک دەخەی گرفتت نامێنێ. ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی نییە. بەردەوام بی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(١ی خەزەڵوەری ٢٧١٢)</font> ٢١:٥٥, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ⏎ ⏎ ⏎ ::::کاک چالاک من حەز دەکەم ھەموو شتێک بە ڕێک و پێکی بڕوات بەڕێوە بۆیە ھەموو جارێک کە نوسینەکانت ئەخوێنمەوە گرینگترین خاڵەکانی ھەڵدەبژێرم و وەڵامیان دەدەمەوە. لەبارەی جنیف و کۆبنھاگن ئەوە نیگەرانی ناوێت ھەڵەی چاپە لە ھەموو دنیا کە کتێبێک دەردەچێت ھەڵەی چاپی تێدایە ئەوە شتێکی ئاساییە و لاسایی کردنەوەی عەرەب نیە تەنیا ھەڵەیەکی بچوکی چاپە و ھیچی تر نیە. بۆ ڕەخنەش ڕەخنەی بونیاتنەر لەسەر چاومان ئینجا لەسەر سەرمان '''بەڵام''' نەک ڕوخێنەر. بۆ بەشداریەکانیش نازانم ئەم ژمارانە چین کە لە لیستەکەدا ھاتووە ئەگەر ژمارەی وتارەکان بێت [[http://toolserver.org/~tparis/pages/index.php?name=calak&lang=ckb&wiki=wikipedia&namespace=0&redirects=noredirects&getall=1| ئەمە ھی تۆیە]] کە ٢٥٠ وتارت نوسیوە [[http://toolserver.org/~tparis/pages/index.php?name=ferxwaz&lang=ckb&wiki=wikipedia&namespace=0&redirects=noredirects&getall=1| ئەمەش ھی منە]] کە ٥٠ وتارم نوسیوە بەڵام تۆ بە سێ ساڵ ئینجا دوو سەد و پەنجا وتار بەڕاستی زۆر کەمە من ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە ئێستا کە دوو مانگە فێری ئەم ماڵپەڕە بومە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ م ھەر نوسیبو بەس تۆ ھەر لەیەکەم وتارمەوە کە ناوی بونەوەری ئاسمانی بوو و تۆ ناوەکەیت گۆڕی بۆ ژیانی لە دەرەوەی زەوی تا ئێستا ناھێڵی یەک وتار بە دڵی خۆم بنوسم و ھەر تێکی دەدەیت دەڵێت فڵان و فڵان شتت ھەڵەیە ئینجا نەک ناوەڕۆک بەڵکو سەردێڕی بابەتەکەشم دەگۆڕیت بۆ ھەر شتێک کە بە دڵی خۆت بێت کە قسەش بکەم دەڵێی تۆ لەسەر یەک وشە پەڕەی لێدوان دروست دەکەیت باشە ئەی نابێ ساغی کەینەوە بزانین کاممان ھەڵەین. من تاکو بەڵگەی تەواو وەرنگەرم لەسەر شتێک چۆن باوەڕ بکەم کە ڕاستە '''کاک چالاک دەزانی چییە؟''' من کاتی خۆی لەگەڵ مامۆستای کوردیمان کە خاوەن بڕوانامەی ماستەر بوو وە خزمەتی نزیکەی ٤٠ ساڵ مامۆستایی ھەبوو دەمەقاڵێیەکی گەورەم کرد لەسەر '''مراوی''' مامۆستا وتی مراوی کوردی نیە و فارسیە وتم مامۆستا چۆن قسەکەت دەسەلمێنی کوا بەڵگەت؟ وتی مراوی لە (مورخ ئابی)یەوە ھاتووە وتی مورخ یەعنی باڵندە و پەلەوەڕ و ئەم شتانە ھەروەھا ئابیش یەعنی ئاوی کە دەکاتە پەلەوەڕی ئاوی وە مراویش باڵندەیەکی ئاویە و کوردیش لە فارسی وەرگرتووە. وتم مامۆستا تەنیا لەبەر ئەوەی وشەکە لە مورخ نزیکە و مورخ یەعنی باڵندە و مراویش باڵندەیە دەڵێ ئەم وشەیە لە فارسی وەرگیراوە؟ وتی '''بەڵێ'''. بەڵام من وتم باشە مامۆستا نابێ لە (مەڕی ئاوی)یەوە ھاتبێت چونکە مەڕ سپییە و مراویش ھەر سپیە لەوانەیە باپیرانیمان پێیان وتبێت مەڕەئاوی دوایی لە مەڕەئاوی بۆتە مراوی. وتی بڕوا ناکەم وابێت . وتم باشە ئەی نابێ لە (ماری ئاو)یەوە ھاتبێت سەری مراوی و ملە درێژەکە زۆر لە مار دەچێت لەوانەیە لە (مارئاوی)یەوە ھاتبێت ئەم ناوەش زۆر نزیکە لە مراوی. وتی بەخوا تا ئێستا بیرم لەم شتە نەکردبۆوە. منیش وتم مامۆستا ڕێزم بۆت ھەیە تۆ ماستەرت ھەیە لە زمانی کوردی و نزیکی ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ مامۆستای کوردی بوویت بەڵام من ھەردوو چاوم دەچێتە پشتی سەرم کە کابرایەک بڵێ فڵانە شت ھی فڵانە زمانە و کوردی نیە کەچی بەڵگەیەکی وای نەبێت کە وەک مانگ دیار و ڕوون بێت، ئەگەر بزانم کەسێک لەمن ڕاستترە بێگومان دەڵێم تۆ ڕاستی و من ڕاست نیم ھەر بۆ ئەم مەبەستەش من لاپەڕەی لێدوانەکە دروست دەکەم بۆ ئەوەی بزانم من ڕاستم یان تۆ. ئەگەر بزانم من ئەوەندە بێ سوود بووبم کە لە سەردێڕەوە تاکو بندێڕ ھەموو نوسینەکانم ھەڵە بێت ھەر خۆم ناینوسم. بۆ خەڵکی بە ھەڵە زانیاری وەرگرێت یان کە خوێندیەوە بە باشی تێینەگات..... بۆ ھەورامی و بادینیش بەستەرەکانت بە ھەڵە داناوە..... بۆ ئەم دەقەش '''ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی نییە''' وابزانم مەبەستت ئەوەیە بڵێی '''ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی (زەحمەت) نییە''' دواییش نوسیوتە بەردەوام بی، ئینجا من خزمەت بە کورد بکەم خۆ بەخێر نایکەم بەڵکو فەرزە لەسەرم چونکە خۆم کوردم من یەعنی کورد کوردیش یەعنی من بێگومانیش زەحمەت نیە کێ وتویەتی زەحمەتە. بۆ بەردەوام بوونیش من ناڵێم تۆ نەزانی. پیاو ڕاست بڵێ خۆشە من کە فێری ویکی بوم نەم دەزانی لیستی زمانەکان و وێنە و خشتە و داڕێژە دانێم و دەسکاری قەبارەی وێنە بکەم ھەر دەمزانی وتارەکە بنوسم و بەس بەڵام لە تۆوە فێر بووم ئە ئەم شتانە دانێم، بەس من ئەوەش ناشارمەوە کە حەساسیەم ھەیە لەگەڵ دەسکارییەکانی تۆ.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ١٠:٣٧, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=161160.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|