Difference between revisions 161160 and 161165 on ckbwiki

ئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
(contracted; show full)بەڵکو فەرزە لەسەرم چونکە خۆم کوردم من یەعنی کورد کوردیش یەعنی من بێگومانیش زەحمەت نیە کێ وتویەتی زەحمەتە. بۆ بەردەوام بوونیش من ناڵێم تۆ نەزانی. پیاو ڕاست بڵێ خۆشە من کە فێری ویکی بوم نەم دەزانی لیستی زمانەکان و وێنە و خشتە و داڕێژە دانێم و دەسکاری قەبارەی وێنە بکەم ھەر دەمزانی وتارەکە بنوسم و بەس بەڵام لە تۆوە فێر بووم ئە ئەم شتانە دانێم، بەس من ئەوەش ناشارمەوە کە حەساسیەم ھەیە لەگەڵ دەسکارییەکانی تۆ.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ١٠:٣٧, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

:::::زۆر باشە کاک فێرخواز. بە بڕوای من دروست نییە مرۆڤ بە ھەموو ھەڵەکان بڵێ ھەڵەی چاپی. ھەر خۆم لە ویکییەدا چەندە وشەی تەلەفزیۆنم دیوە و چەندە ھەڵەی ئاوام دیوە ھەر خوا دەزانێ. ئەمە خۆ فریو دانە. ئەم ژمارانەش کە نیشانم دای ژمارەی گشت دەستکارییەکانی بەکارھێنەرە لە ویکیپیدیادا. لەم خشتەیەدا سەرجەم بەشداری من لە ویکیدا ٥٨٠٠ دەستکارییە بەڵام ھی جنابت ٢١٤ دەستکارییە یانی یەک بیست و حەوتەمی بەشدارییەکانم. ھەڵبەت من بە بۆتەکەشم (CalakBot) خەریکی پەرەپێدانی ویکیپیدیا و دروستکردنی وتارم (ژمارەی دەستکارییەکانی: ٨٬٠٦٥ دانە و وتارەکانی [http://toolserver.org/~tparis/pages/index.php?name=CalakBot&lang=ckb&wiki=wikipedia&namespace=0&redirects=noredirects&getall=1| ١٧٩ دانە]). ھەڵبەت جنابت زۆرت وتار نووسیوە دەستەکانت خۆش بێ و منیش دەتوانم ھەموو ڕۆژێ دەیان وتار بنووسم بەڵام ناینووسم، بۆ؟ چون کەڵکی نییە. فایدەی چییە کۆلکەیەک بە کۆلکەکانی وتارەکانی ویکی زیاد بکەم؟ ئەوە جنابت خۆت کوشت ٢٠٠٠ وتارت نووسی و ویکی کوردی بوو بە ١٣٠٠٠ وتار؛ دەی کە چی؟ کاکە ئێمە لێرەدا کەلێنمان یەکجار زۆرە و پێشتر لەگەڵ دۆستان کە لێرە بوون وتمان پاش ١٠٠٠٠ وتاری ئیتر وتار دروست ناکەین و خەرکی باشترکردن و بردنە سەری چۆنێتیی ویکیپیدیا دەبین. ھەر ئێستا بڕوانە ١١٠٠٠ وتارمان ھەیە کە چی پۆلەکان ھەموو واڵان (خاڵین). کەسێک بێتە ئێرە ئەم پۆلە واڵایانە ببینێ وا دەزانێ ھەر ھیچی تێدا نییە! ھەر نایتەوە سەریشی! ھەر بۆیە دەبینی ئێستا من زیاتر خەریکی پۆل دروستکردنم. ئێمە دەبێ دوورتر بڕوانین بۆ ١٠ ساڵی داھاتوو نەک بۆ ئەمڕۆ کە بەشداربووانی ھەر من و تۆین! دەبێ کارێک بکەین بەشداربووانمان زۆر بێت بێ‌گومان بە ٢٠٠٠ وتاری تۆش نا بە ٥٠٠٠ وتاری تۆش ھیچ شتێک ناگۆڕێ و کارێکی بێ‌سوودە. دەنا ئەگەر پێم خۆش بێ بە مانگێکی چەند ھەزار وتار دروست دەکەم بە بۆت. سەبارەت بە وتارەکانت و دەستکارییەکانم: ھەر بۆ نموونە وتاری [[بونەوەری ئاسمانی]]ت کە یەکەمین وتاری تۆ بوو و دروستت کرد، برایانی باشوور (کاک دیار و کاک محەممەد) لە [[وتووێژ:ژیان لە دەرەوەی زەوی|وتووێژەکەیدا]] وتیان بیسڕەوە، ئەوە من بووم گەڕام و شتێکی ئاوام لە ویکییەکانی تردا دۆزییەوە و کارێکم کرد وتارەکە نەسڕدرێتەوە چون پێم خۆش نییە تاقە وتارێکیش لە ویکی کوردی کەم بێتەوە. کە وا بوو دڵنیا بێ دەستکارییەکانی من بە بەرژەوندی خۆتە و من گرفتم لەگەڵ کەس نییە و ھەموو ھەوڵم بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیایە. سەبارەت بەم مامۆستا نەخوێندەوارەش ئەمەیە دەڵێم کە لە باشوور خوێندەوارەکانی زمانی کوردیش بایی توورێک لە کوردی ناگەن. پێت وتبا مامۆستای نەخوێندەوار ئەگەر مراوی لە فارسی مرغابی ھاتووە و مر لە مرخی فارسی ھاتووە، ئەی '''مر'''یشک و ما'''مر''' و '''مەلـ'''ـیش فارسییە؟ بەڵێ مر و مرغ ھاوڕیشەن بەڵام مر لە مرغ وەرنەگیراوە و وشەیەکی ھاوبەشن، ھەڵبەت پێوەندی بە مار و مەڕیشەوە نییە. سەبارەت بە بەشداری لێرەدا براکەم ئێرە نە ھی باشوورە و نە ھی ڕۆژھەڵات. تۆش یا ھەر کەسی تر کە لێرەدا بابەتێک دەنووسن دەبێ بە کوردییەکی ستاندارد بنووسن کە ھەر دووک لا لێی‌تێ‌بگەن. نەک بنووسی بەروار و چاخ و ... . من ئەم وشە کرێتە ھەڵانە دەسڕمەوە و وشەیەکی دادەنێم ھەموو لایەک مانای بزانن. جنابیشت دەبێ لێرەدا تاکڕەوی نەکەی و وا نەزانی ھەر خۆت ڕاستی. تۆ دەڵێی وشەی تورکیی چاخ لای ئێمە باو بووە منیش دەڵێم لای ئێمە باو نییە و ئەم وشەیە تورکییە با سەردەم بێ ھەموو لایەک دەزانێ چییە و کوردیترشە بەڵام ناسەلمێنی ئاخر! خەتای من چییە؟  ھەر دەڵێی باشوور، باشوور! ئێمەش کوردین مامە! ئێمەش لە سەرەتادا ھاتینە ویکی ھیچمان نەدەزانی و لە خەڵکی فێر بووین، منیش لە جیات ڕاستەوخۆ ئەم شتانەت پێ بڵێم و فێرت کەم ناڕاستەوخۆ فێرم دەکردی بۆ نموونە دوو سێ دانە زانیاریی نیشتنگەم لە وتارەکانتدا زیاد کرد ھەتا فێر بی ئیتر دوایە خۆت زیادت دەکرد وا مەزانە منیش کەمتەرخەمم و ئەمانە لە خۆڕایی دەکەم پێم خۆشە ھەر چی دەیزانم تۆش بیزانی و فێری بی. لە کۆتاییشدا دووپاتی دەکەمە نەک بە دەستکارییەکانی من، نابێ بە دەستکارییەکانی کەس حەساسیەتت ھەبێ دەبێ  قەبووڵ بکەی نووسراوەکەت بە ئارەزوو دەستکاری بکرێت و تێکبدرێت. ئەمەش من نایڵێم و سیاسەتەکانی ویکی دەیڵێ و منیش وەک بەڕێوەبەری ویکی ئەرکم بەڕێەوبردنی سیاسەتەکانی ویکییە. سەرکەوتوو بی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٢)</font> ١٤:٥٤, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)