Difference between revisions 161160 and 161165 on ckbwikiئەوە خۆم ھەردووکیم نوسیبوو چونکە ھەردووکی بەکاردەھێنین بەس یەک پرسیار لە خۆت بکە بزانە ئاخۆ ھەر وشەیەک لە کوردی و زمانێکی تر ھەبێت ئەوا وشەکە ھی زمانەکەی ترە و کورد لەوانی وەرگرتووە یان پێچەوانەیە!!! مێرخاس پەروانە و گوڵ و دڵ و ھتد ھەمووی لە تورکی ھەیە بەس خۆ تورکی نیە کوردییە. ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت کوردی ھەر یەکجاری ئەنفال کرا و یەک وشەی نەما.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٢٧, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) :کاکە بە کەیفی خۆت وشەی بیانی بخە ناو زمانەکەمانەوە و واش بزانە ھەمووی کوردین، ھەر خۆت فریو بدە. ئێستا کە چاخیش دەڵێین و سەردەمیش دەڵێین بۆ نەڵێین سەردەم کە لە تورکیشدا نییە و گومانی ئەوەشی نییە کە تورکی بێت؟ نا جنابت مەبەستت ئەمەیە کە کەس نابێ «،»ی دەقەکەت بکاتە «؛». ئەوەتا لە [http://ku.wiktionary.org/wiki/%C3%A7ax ویکیفەرھەنگدا] بنیچەی ئەم وشەیە نووسراو کە وشەیەکی تورکی-مغۆلییە (ji tirkî çağ ji mongolî çag). کاکە تکات لێدەکەم دەست لەم کارانە ھەڵبگرێ و ھەر وا مەزانە خەڵک ھیچ نازانن و ھەر خۆت دەزانی. تکات لێدەکەم ویکی کوردی مەشێوێنە. خەڵکیش دەزانن بە خوا. تکایە وتارەکە بگوازە بۆ ناوەکەی پێشوو.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢٠:٤٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ئینجا ویکی فەرھەنگ چییە تا من بە قسەی ئەو وشەی کوردی بە تورکی دابنێم ئەوە بزانە چ کەمالیستێک ئەم شتەی نوسیوە بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی تورکی من باوەڕ بەم شتانە ناکەم، سەردەم و چاخ و چەرخ ھەرسێکیان کوردین ھیچ جیاوازیان نیە.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢١:٠٤, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::: ئێستا لەگەڵ دیاکۆ هاشمی ئەم باسەم کرد فەرمووی کە '''چاخ''' درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) لە نێوان "وەکوو" یان "وەکو"یشدا، وەکوو درووستترە. [[بەکارھێنەر: min.neel|مادی]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:min.neel|وتووێژ]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١١, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) :جنابت باوەڕ بە خواش ناکا. من خۆم لە ویکی فەرھەنگدا ھەم. زۆر لە من و لە تۆ دڵسۆزتر لەوێدا بەشداری دەکەن، دڵنیا بە (بۆ نموونە یەکێک لە بەکارھێنەرانەکەی [http://ku.wikipedia.org/wiki/Husein_Muhammed]). ئەوە جنابتی چاوت لە ڕاستی قووچاندووە و ھەر قسەی خۆت دەکەی. من بەڵگەم بۆ ھێنایەوە تۆش یا ھەر کەسی تر بەڵگەم بۆ بێننەوە من قسەم نییە. ناکرێ لێرەدا لەسەر ھەر وشەیەک دوو پەڕە وتووێژ بکرێ و جنابیشتت ھەر قسەی خۆت بکەی. کاک فێرخواز بەم جۆرە بچییە پێش ناچارم دەکەی بۆ ماوەیەک بەربەستت بکەم. من قسەی خۆم کرد ئیتر خۆت دەزانی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٢١:١٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) نعوذبالله ئەوە ھۆشت لەسەرە خۆتە. من نازانم کە تۆ کوردی ئەوبەری شیعەی یان موسوڵمان یان ھەرشتێکی تری ئەوە باوەڕی خۆتە و ھەر کەس دەچێتە قەبری خۆی لێشم نزیک نیت تا یارمەتیت بدەم و ڕێگای ڕاستت نیشان بدەم. '''بەس''' جارێکی تر شتێکی وا مەنوسە کە لە قەبارەی خۆت گەورەتر بێت چونکە پێت ھەڵناگیرێت.........بۆ بەڵگەکەشت بەڵگەکەت وەرناگیرێت و جێی متمانە پێ کردن نیە............بۆ بەربەست و مەربەستیش ئینجا ئەوە چییە ڕۆڵە نەک بۆ ماوەیەک حەزەکەی بۆ ١٠٠ ماوە بەربەستیکە. ئەوە منیش قسەی خۆمم کرد--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢١:٣٩, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::بەڵێ کاکە دیسانیش دەیڵێمەوە چون جنابت ھەر خۆت پێ ڕاستە و قسەی کەسیش ناسەڵمێنی و بەڵگەی کەست پێ گرنگ نییە و ھەر دەڵێی من ڕاستم بێگومان ئەگەر ئایەتی قورئانیشت بۆ بێننەوە ھەر قسەی خۆت دەکەی. ئیشاڵڵا یەکێک ڕێگای ڕاست پێشان تۆ دەدا من لێرەدا دەزانم چ دەکەم. بڕوانە [[:پۆل:داڕێژەکانی ئایەتەکانی سوورەتەکانی قورئان|ئێرە]] ھەر ٦٢٣٦ ئایەتی قورئانم من دروست کردووە. جنابت کارێکی ئاوات لە دەست دێ؟ کەس نابێ وەکو بکات بە وەکوو! پەڕەیەکی لێدوان دروست دەکەی بۆ وەکوت کردووە وەکوو. خۆ من وتبووم کارم بە نووسراوەکانت نییە ئەمەش من بووم؟! وشەی فارسی گوفتوگۆ دەکەم بە کوردی دیسان پەڕەیەکی لێدوان دروست دەکەی تۆ شێوەزاری کوردی من دەکەی ھی خۆت. بەروار کە ھەڵەیە دەگۆڕم دووبارە پووچەڵی دەکەیەوە. وشەی تورکی چاخ دەکەم بە کوردی لەسەر ئەویش شەڕ ساز دەکەی. کوردی ئێوە و ھی باکوور پڕ لە تورکیی عوسمانییە بەڵام بە زۆرەملی دەڵێی ھەموو شتێک کوردییە؛ خۆ منیش پێم خۆشە کوردی بێ بەڵام بە زۆر نابێ بە کوردی. ئەگەر کوردی با و تورکی نەبا ئێمە کوردی ڕۆژھەڵات کە لە ژێر کاریکەری تورکیی عوسمانی نەبووین دەبا ئەم وشەیەمان وتبا کە چی قەت نایڵێین. بەڵگەت بۆ دێنمەوە کە وشەیەکی ڕەسەنی تورکییە دەڵێی کەمالیستان ئەمەیان نووسیوە بابە بە ھیچ سراتێکی موستەقیم نی. ھەندێک کوردی زەحمەتکێش ژیانی خۆیان لەسەر داناوە و ویکیفەرھەنگیان گەیاندووە پلە و پایەیەکی بەرز و ئیستا دوو ئەوەندەی فارسی و عەرەبی وشەی تێدایە جنابت پێیان دەڵێی کەمالیست. ویکیپیدیا شوێنی ئەم قسانە نییە مامە منیش ئە لەم قسانەم (ھەڵبەت نەک بە کوردان) کرد دوو جاریان بەرەبست کردم بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ. ئەوتا [[مەشھەد|لێرەدا]] وتارت نووسیوە ھەمووی ھەڵەیە: «دووەم گەورەترین شارە لە ئێران دوای تاران» یان چی؟ ئەمە کوردییە؟ دەبێ بڵێی «دووەم شاری گەورەی ئیرانە دوای تاران»! ئەمەش تەواو نییە چون کەس نازانی لە چ بوارێکدا گەورەیە دەبێ بنووسرێ: «دووەم شاری گەورەی ئیران لە بواری دانیشتووانە دوای تاران». بۆ مەگەر کەس دەوێری دروستی بکات؟ وەکوو خۆی لێدەکەیەوە و پەڕەیەکی لێدوانی بۆ دروست دەکەی! کاک جنابت کە لێرەدا بەشداری دەکەی دەبێ قەبوول بکەی «نووسراوەکەت بە ئارەزوو دەستکاری بکرێت و تێکبدرێت». ھی ھەموو کەس دەستکاری دەکەم دیوتە کەس بڵێ بۆ کردت؟ ڕێزیشم لێدەگرن، ئەوەتا [[بەکارھێنەر:Calak|لێرەدا]] کاک دیار کە خۆی خەڵکی باشوورە ئەستێرەیەکیشی پێداوم. تۆش دەستکاریی بەشدارییەکانی من بکە بزانە ھیچت پێدەڵێم. تکایە دەست لەم کارانەت ھەڵبگرە بە بەرژەندی خۆتە. چاخ ئەگەر کوردیش بێ (کە تەواو تورکییە و ناوی کوڕانیشە لە تورکیدا) سەردەم باشترە چون سەردەم ھەموو کوردێک دەیڵێ و دەزانێ چییە بەڵام چاخ نا. گومانی ئەوەشی نییە کە کوردی نەبێ. ھەر ئەم کاک دیارە کە باسم کرد لێرەدا وتارێکی گەورەی نووسیوە بە ناوی [[سەردەمی زێڕینی ئیسلام]]. سپاس.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٢)</font> ٠٩:١٧, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::::سەردەم باشترە، ھەم باوە، ھەمیش کوردیترە لە چاخ. چاخیش تازە ھاتۆتە ناو زمانی کوردی (ئەمە شتێکی زۆر ئاسایییە) و بەکارھێنانی عەیبی نییە، بەڵام خۆ سەردەم باشترە.--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ١٤:٥١, ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) کوڕم ئەوە ئاخیری ئەم وتارەشت تێکیا، من تا ئێستا حەزم نەکردووە وەڵامی ئەم سوکایەتیانەت بەمەوە کە چەندین جار گاڵتەت بە زمانی ئێمە کردووە و وشە و شێوازی قسەکردنمانت بە ھەڵە لە قەڵەم داوە ئەویش لەبەر ئەوەی من ڕەچاوی باری دەروونی ئێوەی کوردستانیانی رۆژھەڵاتم کردووە و حەزم نەکردووە ھەستت بریندار بکەم چونکە زۆر جار دەبیستین لە ڕاگەیاندەکان کە کوردستانیانی پارچەکانی تر گلەییمان لێ ئەکەن و ئەڵێن گوایا ئێمە ئەوانمان بە کورد دانەناوە و ھیچ یارمەتیمان نەداون کە بە دڵنیاییەوە وا نیە و ئێمە حیسابی برامان بۆ کردوون و لە یادیشمان نەکردوون، ئێمە خوا خوامانە کوردێک زیادبێت. بەڵام تۆ یەکجار سنورت بەزاند. کوڕم تۆ '''(زانکۆی ھەولێری پزیشکی و فڕۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی و ھتد...)''' ھەروەھا وشەی '''(چاخ)''' کە لە کتێبی ھەموو قوتابخانەکانی حوکمەت بەکاردێت کەچی تۆ بە ھەڵە لە قەڵەمیان دەدەیت باسی موزاف و موزاف ئیلەھی دەکەیت. ئەوانە نوسراوی فەرمی حوکمەتی ھەرێمی کوردستانن ئەو حوکمەتەی بە خوێنی ملیۆنان کورد دروست بووە بەڵام دیارە تۆ خۆت و ویکیفەرھەنگەکەت پێ کوردتترە لە حوکمەتێکی گەورە و گرانی خاوەن ملیۆنان شەھید، خۆ ئەم نوسراوانە مناڵ داینەناوە ئەمانە چەندین پڕۆفیسۆری زمانی کوردی دایناون کە قەرمانبەری حوکمەتن. ئێمە سەرمان بۆ سەدام حوسێن دانەنەواند کە سەرەککۆماری عێراق بوو و ٢٢ دەوڵەتی عەرەبی و ھەموو وڵاتە ئەوروپیەکان و ئەمریکی و سۆسیالیستیەکان یارمەتیان ئەدا بۆ دژیایەتی کردنی کورد ئێستا بەتامی سەر بۆ تۆ دانەوێنین و تۆ چی بڵێی بڵێین تەواوە فەرموودەی جەنابت ڕاستە، ئێمە سەداممان بە چۆک دادا نەک ئەو. سەدام بەر لە ڕاپەڕین لە جەژنی نەورۆز سەردانی یەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەولێری کرد بۆ جەژنە پیرۆزە و وتی جاری داھاتوو کە سەردانتان ئەکەمەوە بە کوردی قسەتان بۆ ئەکەم و خۆم فێری کوردی ئەکەم ئەگەر بەکوردی قسەم بۆ نەکردن لە جاری داھاتوو ئەوا دەرمبکەن بەڵام نەیتوانی نەورۆزێکی تر ببینێتەوە لە کوردستان چونکە ڕاپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١ دەستی پێکرد و حوکمەتی کوردی پێکھێنرا [[http://www.youtube.com/watch?v=82kqVMSEPoA| ئەمەش سەیری بکە]] چەند دیمەنێکە دوای ڕوخانی سەدام لە ٢٠٠٣ لە ئەرشیفی ماڵی سەدام دۆزراوەتەوە کە خۆی فێری کوردی (سۆرانی/زمانی ئێمە) ئەکات '''ئەو زمانەی لای تۆ بە سەقەت لە قەڵەم دراوە'''، ئەمە سەرۆکی عێراق بوو و گەورەترین دوژمنمان بوو بەس نەیتوانی زاڵ بێ بەسەرمان. '''بەس''' دیارە تۆ کە کراویت بە بەڕێوەبەر لە ماڵپەڕێک وا ئەزانی لە ئەتوانی بە ھەوەسی خۆت گاڵتە بە شێوەزاری خەڵکانێک بکەیت کە کەس ناتوانێ زاڵ بێ بەسەریان و لە خوا زیاتر حیساب بۆ کەس ناکەن و لەکەس قبوڵ ناکەن زمان درێژی بکات ئێستا بەمن ناڵێی تۆ چیت و کێت پێ ئەڵێن تا قسەی زیایە بکەیت؟؟ من نازانم ئەم ویکییە بۆ ئێمە دانراوە یان بۆ ئێوە یان بۆ ھەردوولا؟ ناوی لێنراوە سۆرانی کەچی دەسکاریەکانی تۆ وای لێ ئەکات کە بەس لە سۆرانی نەچێت ھەر قسە ئەکەی ئەڵێی موکریانی واو بانە واو سنە واو ئەردەلانی وا. ئێ باشە ئەمە سۆرانییە یان ئەردەلانی؟ ئەگەر بۆ ئێوەیە با ئێمە لێتان تێک نەیەین بۆخۆتان چیتان ئەوێ بینوسن ئەگەریش بۆ ئێمەیە بۆ نایەڵن شت بنوسین و تێکی ئەیەن. ئەگەریش بۆ ھەردوولایە ئێوە ھەرکەس لەماڵی خۆی، با ھەرکەس بە پێی شێوەی خۆی بنوسێت نەمن دەسکاری ھی تۆ ئەکەم نە تۆش ھی من. خۆ ھیچ توڕە نابین ئەگەر ھی ئێوەیە پێرۆزتان بێت بە دڵی خۆش ئیشاڵا تا سێ چوار مانگی تر 100.000 وتار ئەنوسن و ئەچنە لیستی دووەم، پێی ناوێت ھەموو رۆژێک من بڵێم ٧ و تۆ بڵیی ٨.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ٢٠:٤٤, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) :کاک فێرخواز دەزانی چییە؟ شتەکە سیاسی مەکە. منیش کوڕی تۆ نیم. ئەو کاتەی من لێرەدا بووم بە بەڕێوەبەر بە برایانی باشوورم وت کە یەکانتان خۆتان کاندیدا بکەن بە بەڕێوەبەرایەتی چون پێشبینی وەھا ڕۆژێکم دەکرد کە قسەی ئاوا بوترێ. کەس حازر نەبوو چون ئەوان ھەستیان زۆر لە ئێمە بەرزتر بوو و بیری شتێکی ئاوایان نەدەکرد. ئەم کەسانە دەنگیان دا بە من ھەموویان باشووری بوون و تاقە ڕۆژھەڵاتییەکش بەشداری کرد و دەنگی ئەویش بێلایەن بوو! من ڕێز بۆ سەربەخۆیی ئێوە دادەنێم، ئیشاڵڵا نەخشە بێ لە ھەموو پارچەکانی تری کوردستان. ھەڵبەت ھەموو حکوومەتێک گرفتی خۆی ھەیە و گەورەترین گرفتی حکومەتی ھەرێمیش ئەوەیە گرنگایەتی نەداوە بە زمانی کوردی و ھیچ کارێکی ئەوتۆی سەبارەت بە زمانی کوردی نەکردووە. ھەر ناوە ڕەسمییەکەشی ھەڵەیە کە خۆی ھەموو شتێک دەگەیێنێ: حکومەت لە جیات حکوومەت! ئێستا حکوومەتی ھەرێم پاش ئەم ھەموو ساڵە سەربەخۆیییە و ئازادییە چی کردووە بۆ زمانی کوردی؟ پاش ئەم ھەموو ساڵە نەدەبا وشەنامەیەکی رێکوپێک و گشتگیرێکی بۆ زمانی کوردی دروست کردبا کە ھەموو شێوەزارەکانی لە خۆ گرتباوە؟ کوا؟ وشەنامەی پزیشکی بە جیا، کۆمەڵایەتی، بیرکاری، جوگرافیا و ... . لە وشەنامەکەدا بە جوانی ڕەگ و بنیچەی وشەکان و ئەوەی کە ھی کامە مەڵبەندە و ڕێزمانەکەی و ھەموو شتێکی ڕوون کردباوە. ئەگەر شتێکی ئاوامان ھەبا ئیتر من و تۆ لێرەدا لەسەر وەکو و وەکوو لێدوانمان نەدەکرد. ھەر زمانێک وشەنامەی نەبێ، وەکوو ئەوەیە خۆی نەبێ. ھەر بۆیە کوردیش قەت بارودۆخی لەمە باشتر نابێ، خەتای من و تۆش نییە. خوا دەزانێ ئەمڕۆ لە کتێبخانە بووم دەستم دایە کتێبێکی زمانەوانی ئەو دیو (دیوی ئێوە) دیتم نووسرابوو جنیف، شتێکی سەیری تریشم دی وەکی بزانم کۆبنھاگن بوو. خوا دەزانێ تەنیا یەک پەڕەم تەماشا کرد ئەمانەم دی خێرا کتێبەکەم لەسەر جێگای خۆی داناوە. براکەم ئێمە لە ژێر دەسەڵاتی فارسەکانین ئێوە کە ئازادن بۆ دەبێ وەکوو عەرەبان بدوێن. ئەی ئەم ئازادییە بۆ چییە؟ ئەی ئێمە ڕەخنە لە برایانی خۆمان نەگرین کێ بیگرێ؟ ھەر بڵێین باشە و تەواوە و ھەموو شتێک ڕاستە. خۆ ئاوا نابێ. جنابت تاکڕەوەی دەکەی سەبارەت بە من. من زیاتر لە سێ ساڵە لێرەدا بەشداری دەکەم، [[ویکیپیدیا:پێرستی نووسەرانی ویکیپیدیا بە پێی ژمارەی دەستکارییەکان|لێرەدا]] چاو لە بەشدارییەکانی من بکە لە ھەموو کەس زیاتر بووە و لەو ماوەیەدا کەس گرفتی لەگەڵ من نەبووە. ئەم پەڕەیە ببینە [[ویکیپیدیا:خۆڵەپەتانێ]]. پێشتر ناوی [[ویکیپیدیا:خۆڵبازی]] بوو من پێشنیاریم دا بیگوێزنەوە بۆ خۆڵەپەتانێ چون پێم کوردیتر بوو خۆ بێجگە لە ھەولێرییەکان کەس ئەم وشەیە نالێ! کێ دەڵێ من ھەر دەڵێم بانە و موکریان و ئەردەڵان. من ھەمیشە وتوومە کوردی زمانێکی بەھێزە '''بەڵام''' بە ھەموو شێوەزاراکانییەوە! کە دەڵێم بانە ئەوە یانی کەرکووک و ئەردەڵان یانی سلێمانی و موکریانی یانی ھەولێری! زۆر جار بووە موکریانییەکان چوونە بۆ سلێمانی پێیان وتووە کاکە خەڵکی ھەولێری! کاکە کوردی ئەم دیو و ئەو دیو جیاوازییان نییە. من خۆم ھەلەی کوردی خۆمان دەزانم و بەکاری ناھێنم و زۆر جار لە وشەی باشوور کەڵک وەردەگرم و وتارەکان دەگوازمەوە بۆ شێوەی باشوور بەڵام کەس نییە ئەمانە ببینێ بەڵام خوا نەکا وشەیەکی باشوور بگۆڕم! خوا ئاقڵی داوە بە من بیر بکەمەوە و نووسراوەی حکوومەتی ھەرێمم پێ بە ئایەتی قورئان نییە. لێرەدا لێدوان دەکەین نەک کوێرکوێرانە ھەموو شتێکی بسەلمێنین. مەبەستی من چییە و جنابت باسی چ دەکەی. من دەڵێم کە لێرەدا بەشداری دەکەی دەبێ بسەلمێنی کە ھەموو کەس نووسراوەکانت دەستکاری بکات، تەواو! نەک بۆ ھەر دەستکارییەک پەڕەیەکی لێدوان دروست بکەی! پەڕەی لێدوان کاتێکە شتێک ھەڵەی تێدا بێ بۆ نموونە من بنووسم ئاو لە ١٥٠ دەرەجەدا دەکوڵێ تۆ بلێی ئەمە ھەڵەیە دەیگۆڕم. ئەم ماڵپەڕە ھی ھەموو لایەکە و ئێستا بە داخەوە برایانی باشوور لێرەدا نەماون و خەریک وانە و خوێندنن دەنا زۆربەی بەشداربووانی باشووری بوون. نەک باشووری و ڕۆژھەڵاتی، ھەر کوردێک، [[ئەستێرەناسی|ھەورامی]] بێت یان [[باتيفا|بادینی]] یا ھەر چی دەتوانێ بەشداری تێدا بکات. منیش زۆرم پێ خۆشە ھەموو لایەک تێیدا بەشداری بکەن بەڵام بەشداربووانیش دەبێ سیاسەتەکانی ویکی لە بەر چاو بگرن. ئەگەر من دەڵێم سیاسەتەکانی ویکی ئەمە دەڵێ تۆ نابێ دڵت لێمبێشێ و بتۆرێی و بیری خراپ لەمەڕ من و ھەستی من بکەیەوە. کاک ئازا منی بەربەست کرد لەبەر سیاسەتەکانی ویکی، دەی من تۆرام؟ پێشم وت کەس ناتوانێ پێش خزمتکردنی من بە گەلی کورد بگرێ. تۆش ئەم سیاسەتەی ویکی لەبەر چاو بگرێ کە دەڵێ «بە بەکارھێنەران مەڵێن ئەم نووسراوەیەی منت بۆ دەستکاری کرد یا گۆڕیت». شتێکی زۆر ئەستەم نییە و ئیشاڵڵا جنابیشت خۆت لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکی ڕێک دەخەی گرفتت نامێنێ. ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی نییە. بەردەوام بی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(١ی خەزەڵوەری ٢٧١٢)</font> ٢١:٥٥, ٢٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) ::::کاک چالاک من حەز دەکەم ھەموو شتێک بە ڕێک و پێکی بڕوات بەڕێوە بۆیە ھەموو جارێک کە نوسینەکانت ئەخوێنمەوە گرینگترین خاڵەکانی ھەڵدەبژێرم و وەڵامیان دەدەمەوە. لەبارەی جنیف و کۆبنھاگن ئەوە نیگەرانی ناوێت ھەڵەی چاپە لە ھەموو دنیا کە کتێبێک دەردەچێت ھەڵەی چاپی تێدایە ئەوە شتێکی ئاساییە و لاسایی کردنەوەی عەرەب نیە تەنیا ھەڵەیەکی بچوکی چاپە و ھیچی تر نیە. بۆ ڕەخنەش ڕەخنەی بونیاتنەر لەسەر چاومان ئینجا لەسەر سەرمان '''بەڵام''' نەک ڕوخێنەر. بۆ بەشداریەکانیش نازانم ئەم ژمارانە چین کە لە لیستەکەدا ھاتووە ئەگەر ژمارەی وتارەکان بێت [[http://toolserver.org/~tparis/pages/index.php?name=calak&lang=ckb&wiki=wikipedia&namespace=0&redirects=noredirects&getall=1| ئەمە ھی تۆیە]] کە ٢٥٠ وتارت نوسیوە [[http://toolserver.org/~tparis/pages/index.php?name=ferxwaz&lang=ckb&wiki=wikipedia&namespace=0&redirects=noredirects&getall=1| ئەمەش ھی منە]] کە ٥٠ وتارم نوسیوە بەڵام تۆ بە سێ ساڵ ئینجا دوو سەد و پەنجا وتار بەڕاستی زۆر کەمە من ئەگەر لەبەر تۆ نەبوایە ئێستا کە دوو مانگە فێری ئەم ماڵپەڕە بومە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ م ھەر نوسیبو بەس تۆ ھەر لەیەکەم وتارمەوە کە ناوی بونەوەری ئاسمانی بوو و تۆ ناوەکەیت گۆڕی بۆ ژیانی لە دەرەوەی زەوی تا ئێستا ناھێڵی یەک وتار بە دڵی خۆم بنوسم و ھەر تێکی دەدەیت دەڵێت فڵان و فڵان شتت ھەڵەیە ئینجا نەک ناوەڕۆک بەڵکو سەردێڕی بابەتەکەشم دەگۆڕیت بۆ ھەر شتێک کە بە دڵی خۆت بێت کە قسەش بکەم دەڵێی تۆ لەسەر یەک وشە پەڕەی لێدوان دروست دەکەیت باشە ئەی نابێ ساغی کەینەوە بزانین کاممان ھەڵەین. من تاکو بەڵگەی تەواو وەرنگەرم لەسەر شتێک چۆن باوەڕ بکەم کە ڕاستە '''کاک چالاک دەزانی چییە؟''' من کاتی خۆی لەگەڵ مامۆستای کوردیمان کە خاوەن بڕوانامەی ماستەر بوو وە خزمەتی نزیکەی ٤٠ ساڵ مامۆستایی ھەبوو دەمەقاڵێیەکی گەورەم کرد لەسەر '''مراوی''' مامۆستا وتی مراوی کوردی نیە و فارسیە وتم مامۆستا چۆن قسەکەت دەسەلمێنی کوا بەڵگەت؟ وتی مراوی لە (مورخ ئابی)یەوە ھاتووە وتی مورخ یەعنی باڵندە و پەلەوەڕ و ئەم شتانە ھەروەھا ئابیش یەعنی ئاوی کە دەکاتە پەلەوەڕی ئاوی وە مراویش باڵندەیەکی ئاویە و کوردیش لە فارسی وەرگرتووە. وتم مامۆستا تەنیا لەبەر ئەوەی وشەکە لە مورخ نزیکە و مورخ یەعنی باڵندە و مراویش باڵندەیە دەڵێ ئەم وشەیە لە فارسی وەرگیراوە؟ وتی '''بەڵێ'''. بەڵام من وتم باشە مامۆستا نابێ لە (مەڕی ئاوی)یەوە ھاتبێت چونکە مەڕ سپییە و مراویش ھەر سپیە لەوانەیە باپیرانیمان پێیان وتبێت مەڕەئاوی دوایی لە مەڕەئاوی بۆتە مراوی. وتی بڕوا ناکەم وابێت . وتم باشە ئەی نابێ لە (ماری ئاو)یەوە ھاتبێت سەری مراوی و ملە درێژەکە زۆر لە مار دەچێت لەوانەیە لە (مارئاوی)یەوە ھاتبێت ئەم ناوەش زۆر نزیکە لە مراوی. وتی بەخوا تا ئێستا بیرم لەم شتە نەکردبۆوە. منیش وتم مامۆستا ڕێزم بۆت ھەیە تۆ ماستەرت ھەیە لە زمانی کوردی و نزیکی ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ مامۆستای کوردی بوویت بەڵام من ھەردوو چاوم دەچێتە پشتی سەرم کە کابرایەک بڵێ فڵانە شت ھی فڵانە زمانە و کوردی نیە کەچی بەڵگەیەکی وای نەبێت کە وەک مانگ دیار و ڕوون بێت، ئەگەر بزانم کەسێک لەمن ڕاستترە بێگومان دەڵێم تۆ ڕاستی و من ڕاست نیم ھەر بۆ ئەم مەبەستەش من لاپەڕەی لێدوانەکە دروست دەکەم بۆ ئەوەی بزانم من ڕاستم یان تۆ. ئەگەر بزانم من ئەوەندە بێ سوود بووبم کە لە سەردێڕەوە تاکو بندێڕ ھەموو نوسینەکانم ھەڵە بێت ھەر خۆم ناینوسم. بۆ خەڵکی بە ھەڵە زانیاری وەرگرێت یان کە خوێندیەوە بە باشی تێینەگات..... بۆ ھەورامی و بادینیش بەستەرەکانت بە ھەڵە داناوە..... بۆ ئەم دەقەش '''ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی نییە''' وابزانم مەبەستت ئەوەیە بڵێی '''ئەگەر مەبەستت خزمەت بە گەلی کورد بێ ئەوە کارێکی (زەحمەت) نییە''' دواییش نوسیوتە بەردەوام بی، ئینجا من خزمەت بە کورد بکەم خۆ بەخێر نایکەم بەڵکو فەرزە لەسەرم چونکە خۆم کوردم من یەعنی کورد کوردیش یەعنی من بێگومانیش زەحمەت نیە کێ وتویەتی زەحمەتە. بۆ بەردەوام بوونیش من ناڵێم تۆ نەزانی. پیاو ڕاست بڵێ خۆشە من کە فێری ویکی بوم نەم دەزانی لیستی زمانەکان و وێنە و خشتە و داڕێژە دانێم و دەسکاری قەبارەی وێنە بکەم ھەر دەمزانی وتارەکە بنوسم و بەس بەڵام لە تۆوە فێر بووم ئە ئەم شتانە دانێم، بەس من ئەوەش ناشارمەوە کە حەساسیەم ھەیە لەگەڵ دەسکارییەکانی تۆ.--[[بەکارھێنەر:Ferxwaz|Ferxwaz]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Ferxwaz|لێدوان]]) ١٠:٣٧, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)⏎ :::::زۆر باشە کاک فێرخواز. بە بڕوای من دروست نییە مرۆڤ بە ھەموو ھەڵەکان بڵێ ھەڵەی چاپی. ھەر خۆم لە ویکییەدا چەندە وشەی تەلەفزیۆنم دیوە و چەندە ھەڵەی ئاوام دیوە ھەر خوا دەزانێ. ئەمە خۆ فریو دانە. ئەم ژمارانەش کە نیشانم دای ژمارەی گشت دەستکارییەکانی بەکارھێنەرە لە ویکیپیدیادا. لەم خشتەیەدا سەرجەم بەشداری من لە ویکیدا ٥٨٠٠ دەستکارییە بەڵام ھی جنابت ٢١٤ دەستکارییە یانی یەک بیست و حەوتەمی بەشدارییەکانم. ھەڵبەت من بە بۆتەکەشم (CalakBot) خەریکی پەرەپێدانی ویکیپیدیا و دروستکردنی وتارم (ژمارەی دەستکارییەکانی: ٨٬٠٦٥ دانە و وتارەکانی [http://toolserver.org/~tparis/pages/index.php?name=CalakBot&lang=ckb&wiki=wikipedia&namespace=0&redirects=noredirects&getall=1| ١٧٩ دانە]). ھەڵبەت جنابت زۆرت وتار نووسیوە دەستەکانت خۆش بێ و منیش دەتوانم ھەموو ڕۆژێ دەیان وتار بنووسم بەڵام ناینووسم، بۆ؟ چون کەڵکی نییە. فایدەی چییە کۆلکەیەک بە کۆلکەکانی وتارەکانی ویکی زیاد بکەم؟ ئەوە جنابت خۆت کوشت ٢٠٠٠ وتارت نووسی و ویکی کوردی بوو بە ١٣٠٠٠ وتار؛ دەی کە چی؟ کاکە ئێمە لێرەدا کەلێنمان یەکجار زۆرە و پێشتر لەگەڵ دۆستان کە لێرە بوون وتمان پاش ١٠٠٠٠ وتاری ئیتر وتار دروست ناکەین و خەرکی باشترکردن و بردنە سەری چۆنێتیی ویکیپیدیا دەبین. ھەر ئێستا بڕوانە ١١٠٠٠ وتارمان ھەیە کە چی پۆلەکان ھەموو واڵان (خاڵین). کەسێک بێتە ئێرە ئەم پۆلە واڵایانە ببینێ وا دەزانێ ھەر ھیچی تێدا نییە! ھەر نایتەوە سەریشی! ھەر بۆیە دەبینی ئێستا من زیاتر خەریکی پۆل دروستکردنم. ئێمە دەبێ دوورتر بڕوانین بۆ ١٠ ساڵی داھاتوو نەک بۆ ئەمڕۆ کە بەشداربووانی ھەر من و تۆین! دەبێ کارێک بکەین بەشداربووانمان زۆر بێت بێگومان بە ٢٠٠٠ وتاری تۆش نا بە ٥٠٠٠ وتاری تۆش ھیچ شتێک ناگۆڕێ و کارێکی بێسوودە. دەنا ئەگەر پێم خۆش بێ بە مانگێکی چەند ھەزار وتار دروست دەکەم بە بۆت. سەبارەت بە وتارەکانت و دەستکارییەکانم: ھەر بۆ نموونە وتاری [[بونەوەری ئاسمانی]]ت کە یەکەمین وتاری تۆ بوو و دروستت کرد، برایانی باشوور (کاک دیار و کاک محەممەد) لە [[وتووێژ:ژیان لە دەرەوەی زەوی|وتووێژەکەیدا]] وتیان بیسڕەوە، ئەوە من بووم گەڕام و شتێکی ئاوام لە ویکییەکانی تردا دۆزییەوە و کارێکم کرد وتارەکە نەسڕدرێتەوە چون پێم خۆش نییە تاقە وتارێکیش لە ویکی کوردی کەم بێتەوە. کە وا بوو دڵنیا بێ دەستکارییەکانی من بە بەرژەوندی خۆتە و من گرفتم لەگەڵ کەس نییە و ھەموو ھەوڵم بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیایە. سەبارەت بەم مامۆستا نەخوێندەوارەش ئەمەیە دەڵێم کە لە باشوور خوێندەوارەکانی زمانی کوردیش بایی توورێک لە کوردی ناگەن. پێت وتبا مامۆستای نەخوێندەوار ئەگەر مراوی لە فارسی مرغابی ھاتووە و مر لە مرخی فارسی ھاتووە، ئەی '''مر'''یشک و ما'''مر''' و '''مەلـ'''ـیش فارسییە؟ بەڵێ مر و مرغ ھاوڕیشەن بەڵام مر لە مرغ وەرنەگیراوە و وشەیەکی ھاوبەشن، ھەڵبەت پێوەندی بە مار و مەڕیشەوە نییە. سەبارەت بە بەشداری لێرەدا براکەم ئێرە نە ھی باشوورە و نە ھی ڕۆژھەڵات. تۆش یا ھەر کەسی تر کە لێرەدا بابەتێک دەنووسن دەبێ بە کوردییەکی ستاندارد بنووسن کە ھەر دووک لا لێیتێبگەن. نەک بنووسی بەروار و چاخ و ... . من ئەم وشە کرێتە ھەڵانە دەسڕمەوە و وشەیەکی دادەنێم ھەموو لایەک مانای بزانن. جنابیشت دەبێ لێرەدا تاکڕەوی نەکەی و وا نەزانی ھەر خۆت ڕاستی. تۆ دەڵێی وشەی تورکیی چاخ لای ئێمە باو بووە منیش دەڵێم لای ئێمە باو نییە و ئەم وشەیە تورکییە با سەردەم بێ ھەموو لایەک دەزانێ چییە و کوردیترشە بەڵام ناسەلمێنی ئاخر! خەتای من چییە؟ ھەر دەڵێی باشوور، باشوور! ئێمەش کوردین مامە! ئێمەش لە سەرەتادا ھاتینە ویکی ھیچمان نەدەزانی و لە خەڵکی فێر بووین، منیش لە جیات ڕاستەوخۆ ئەم شتانەت پێ بڵێم و فێرت کەم ناڕاستەوخۆ فێرم دەکردی بۆ نموونە دوو سێ دانە زانیاریی نیشتنگەم لە وتارەکانتدا زیاد کرد ھەتا فێر بی ئیتر دوایە خۆت زیادت دەکرد وا مەزانە منیش کەمتەرخەمم و ئەمانە لە خۆڕایی دەکەم پێم خۆشە ھەر چی دەیزانم تۆش بیزانی و فێری بی. لە کۆتاییشدا دووپاتی دەکەمە نەک بە دەستکارییەکانی من، نابێ بە دەستکارییەکانی کەس حەساسیەتت ھەبێ دەبێ قەبووڵ بکەی نووسراوەکەت بە ئارەزوو دەستکاری بکرێت و تێکبدرێت. ئەمەش من نایڵێم و سیاسەتەکانی ویکی دەیڵێ و منیش وەک بەڕێوەبەری ویکی ئەرکم بەڕێەوبردنی سیاسەتەکانی ویکییە. سەرکەوتوو بی.--[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|Wьтуwеж]] </sup> <font size="0.5px">(٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٢)</font> ١٤:٥٤, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC) All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=161165.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|