Difference between revisions 409771 and 409772 on ckbwikiبواری موگناتیسی زەوی پارێزگاری لە ژیان دەکات لەسەر زەوی و دەیپارێزێت لە تیشکدانەوەی زیانبەخش و کەش و هەواکەشمان ڕێک دەخات. کەواتە بیرکردنەوە لەوەی کە دۆخی ئەم بوارە شلۆق ببێت یان بە تەواوی لێکهەڵبوەشێت و لەناوبچێت بە دڵنیایەوە تووشی گومان و دڵەڕواکێمان دەکات، ئایا ئەمە ڕاستە؟ لە ڕاستیدا دەکرێت ئەم پرسیارە بە بەڵێش و بە نەخێریش وەڵام بدرێتەوە. [[File:بواری موگناتیسی زەوی.jpg|thumb|بواری موگناتیسی زەوی]]⏎ ⏎ '''ماگنێتۆسفیر Magnetosphere''' ماگنێتۆسفیر لە دەرئەنجامی ئەو تەزووە کارەباییانەی کە لە قوڵایی زەویدا بەهۆی کارە دایانمیکیەکانە دروست دەبن پەیدا دەبێت. ماگنێتۆسفیر هێزێکی شلەیە کە بەردەوام لە بڕ و ئاڕاستەدا دەگۆڕێت. چەقی زەوی دڵی هەرە ناوەوەی هەسارەکەمان ناوجەرگەیەکی ڕەقە کە بەزۆری لە ئاسن پێکهاتووە و نزیکەی هێندەی قەبارەی مانگ دەبێت. هەروەها زۆر گەرمیشە، گەرمیەکەی نزیکەی 5000 بۆ 7200 پلەی سەدی یە، کە یەکسانە بە پلەی گەرمای ڕووی سەرەوەی خۆر. لەگەڵ ئەم هەموو گەرمیەشدا ناوجەرگەکە هەر بە ڕەقی دەمێنێتەوە و ناتوێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە بەرئەنجامی هێزی هەموو شتەکانی سەرەوەی ناوجەرگەکە بەهۆی هێزی کێشکردنەوە بەرەو ناوجەرگەکە ڕادەکێشرێن. لە دەوری ئەم ناوجەرگە ڕەقە چینێکی دووەمی هەیە کە لە بنچینەدا لە داڕشتەیەکی ئاسنی نیکلاوی دروستبووە. گەرمی ئەم چینە نزیکەی 4000 بۆ 5000 پلەی سەدی یە، بەڵام پەستان لەسەری کەمێک کەمترە ئەم ناوجەرگە دەرەکی یە لە دۆخی شلەدایە. بەدەوری ناوجەرگەی دەرەکیدا چینێکی گەرمی شاخی چڕوپڕ هەیە کە پێی دەوترێت مانتڵ Mantle و لە 870 پلەی سەدی (کە تیایدا بە بەرگی دەرەوەی زەوی Crust دەگات) بۆ 2200 پلەی سەدی (کە تیایدا بە ناوجەرگەی دەرەکی دەگات) وەکو قیر لە ژێر کێشی قورسدا پان دەبێتەوە. ئەم چینە لەچاو چینە چڕتر و قوڵترەکانی تەنیشتیدا ساردتر و فێنکترە. [[File:چینەکانی زەوی.jpg|thumb|چینەکانی زەوی]]⏎ ⏎ '''تەزووە کارەباییەکان''' جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ناوجەرگەی ناوەکی و مانتڵ وا لە زەوی دەکات کە ببێتە موگناتیسێکی زەبەلاح. بۆئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ خولانەوەی زەویدا ئەو جووڵە گەرماییانە پەیداببن کە بوارە موگناتیسیەکەی زەوی لێوە دروست دەبێت پێویست بەوە دەکات کە جیاوازیەکی پلەی گەرما بە بڕی 1500 پلەی سەدی لە نێوان ناوجەرگەی ناوەکی و مانتڵدا هەبێت. ئەم جوڵە گەرماییانەی شلەی جوڵاو (مانتڵ) تەزووی کارەبایی پەیدا دەکات و ئەم تەزووانەش ماگنیتۆسفیر دروست دەکەن: (contracted; show full) هەرچەندە کە بەڵگەی ڕاستەوخۆ بۆ پەیوەندیەکی هۆیی نی یە بەڵام ناوکی نیشتەکانی دەریای ڕەشیش دوو سیناریۆی ترسناکی تریان ئاشکراکرد کە تەقریبەن لە هەمان ئەو کاتەدا ڕوویان داوە. چەندین گۆڕانی ئاووهەوای کتوپڕ لە دوایین چاخی بەستەڵەکدا لە هەمان ئەو کاتەدا ڕوویانداوە کە گەورەترین تەقینەوەی بورکانی لە نیوەی باکووری گۆی زەوی لە 100 000 ساڵی ڕابردوودا لە نزیک شاری ناپۆلی لە ئیتالیا و لەکاتی پێچەوانەبوونەوە کورتخایەن و خێراکانی جەمسەرەکانی بواری موگناتیسی زەوی ڕوویانداوە. شێری بکە All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=409772.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|