Difference between revisions 409772 and 409906 on ckbwikiبواری موگناتیسی زەوی پارێزگاری لە ژیان دەکات لەسەر زەوی و دەیپارێزێت لە تیشکدانەوەی زیانبەخش و کەش و هھەواکەشمان ڕێک دەخات. کەواتە بیرکردنەوە لەوەی کە دۆخی ئەم بوارە شلۆق ببێت یان بە تەواوی لێکهھەڵبوەشێت و لەناوبچێت بە دڵنیایەوە تووشی گومان و دڵەڕواکێمان دەکات، ئایا ئەمە ڕاستە؟ لە ڕاستیدا دەکرێت ئەم پرسیارە بە بەڵێش و بە نەخێریش وەڵام بدرێتەوە. [[Fileپەڕگە:بواری موگناتیسی زەوی.jpg|thumb|بواری موگناتیسی زەوی]] '''ماگنێتۆسفیر Magnetosphere''' ماگنێتۆسفیر لە دەرئەنجامی ئەو تەزووە کارەباییانەی کە لە قوڵایی زەویدا بەهھۆی کارە دایانمیکیەکانە دروست دەبن پەیدا دەبێت. ماگنێتۆسفیر هھێزێکی شلەیە کە بەردەوام لە بڕ و ئاڕاستەدا دەگۆڕێت. چەقی زەوی دڵی هھەرە ناوەوەی هھەسارەکەمان ناوجەرگەیەکی ڕەقە کە بەزۆری لە ئاسن پێکهھاتووە و نزیکەی هھێندەی قەبارەی مانگ دەبێت. هھەروەهھا زۆر گەرمیشە، گەرمیەکەی نزیکەی 5000 بۆ 7200 پلەی سەدی یە، کە یەکسانە بە پلەی گەرمای ڕووی سەرەوەی خۆر. لەگەڵ ئەم هھەموو گەرمیەشدا ناوجەرگەکە هھەر بە ڕەقی دەمێنێتەوە و ناتوێتەوە، ئەمەش بەهھۆی ئەوەوەیە کە بەرئەنجامی هھێزی هھەموو شتەکانی سەرەوەی ناوجەرگەکە بەهھۆی هھێزی کێشکردنەوە بەرەو ناوجەرگەکە ڕادەکێشرێن. لە دەوری ئەم ناوجەرگە ڕەقە چینێکی دووەمی هھەیە کە لە بنچینەدا لە داڕشتەیەکی ئاسنی نیکلاوی دروستبووە. گەرمی ئەم چینە نزیکەی 4000 بۆ 5000 پلەی سەدی یە، بەڵام پەستان لەسەری کەمێک کەمترە ئەم ناوجەرگە دەرەکی یە لە دۆخی شلەدایە. بەدەوری ناوجەرگەی دەرەکیدا چینێکی گەرمی شاخی چڕوپڕ هھەیە کە پێی دەوترێت مانتڵ Mantle و لە 870 پلەی سەدی (کە تیایدا بە بەرگی دەرەوەی زەوی Crust دەگات) بۆ 2200 پلەی سەدی (کە تیایدا بە ناوجەرگەی دەرەکی دەگات) وەکو قیر لە ژێر کێشی قورسدا پان دەبێتەوە. ئەم چینە لەچاو چینە چڕتر و قوڵترەکانی تەنیشتیدا ساردتر و فێنکترە. [[Fileپەڕگە:چینەکانی زەوی.jpg|thumb|چینەکانی زەوی]] '''تەزووە کارەباییەکان''' جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ناوجەرگەی ناوەکی و مانتڵ وا لە زەوی دەکات کە ببێتە موگناتیسێکی زەبەلاح. بۆئەوەی بە هھەماهھەنگی لەگەڵ خولانەوەی زەویدا ئەو جووڵە گەرماییانە پەیداببن کە بوارە موگناتیسیەکەی زەوی لێوە دروست دەبێت پێویست بەوە دەکات کە جیاوازیەکی پلەی گەرما بە بڕی 1500 پلەی سەدی لە نێوان ناوجەرگەی ناوەکی و مانتڵدا هھەبێت. ئەم جوڵە گەرماییانەی شلەی جوڵاو (مانتڵ) تەزووی کارەبایی پەیدا دەکات و ئەم تەزووانەش ماگنیتۆسفیر دروست دەکەن: بۆئەوەی بواری موگانتیسی دروست ببێت چەند هھەلومەرجێک هھەیە کە پێویستە بێنە دی: 1. دەبێ شلەیەکی گەیەنەر بوونی هھەبێت؛ 2. دەبێ وزەی پێویست بە خێراییەکی گونجاو و شێوازێکی جوڵەی گونجاو بۆ پەیداکردنی جوڵە لە شلەکەدا بوونی هھەبێت؛ 3. دەبێ تۆوی بوارێکی موگناتیسی هھەبێت… وزەی پێویست لە ناوجەرگەی دەرەکیدا هھەیە بۆ ڕاگوێزانی وزەی گەرمی کە بە هھەماهھەنگی لەگەڵ خولانەوەی زەویدا شێوازی جوڵەی گونجاو بەرهھەم دەهھێنێت… بواری هھەبووی خۆر وەکو بوارە تۆویەکە کاردەکات. کاتێک لێشاوێکی ئاسنی قاڵ بە بوارە موگناتیسی یە هھەبووەکەی خۆردا تێدەپەڕێت تەزوویەکەی کارەبایی بەرهھەم دەهھێنرێت… ئەم بوارە کارەباییە نوێیەش بوارێکی موگناتیسی دروست دەکات… '''بواری موگناتیسی لە لێشاودا''' بەوپێیەی کە ئەم سیستەمە لە دۆخی شلەدایە کەواتە بوارە موگناتیسی یەکە جێگیرێکی نە جوڵاو نی یە، بەڵکو هھێز و ئاڕاستە و جەمسەرێتی دەگۆڕێت. '''ئاڕاستە''' لەو کاتەوەی یەکەمجار لەساڵی 1831 دا لە لایەن جێمس ڕۆسە بە دەقیقی پێناسەکراوە و ناسێنراوە جەمسەری موگناتیسی باکور زیاتر لە 600 میل جوڵاوە و لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانکارییەکە لە خێراییەک بە تێکڕای 10 کم لە ساڵێکدا بۆ خێرایی 40 کم لە ساڵێکدا زیادی کردووە. لە بەرئەوە وا پێشبینی دەکرێت کە لەم چەند دەیەیەی داهھاتوودا جەمسەری موگناتیسی باکور لە شوێنی ئێستایەوە کە لە ئەمریکای باکوردایە بگوازرێتەوە بۆ ئاسیا. '''کەمبوونەوەی هھێز''' لەو 200 ساڵەی دواییدا بواری موگناتیسی زەوی نزیکەی لە سەدا 15 لاوازبووە. بەوپێیەی بوارە موگناتیسیەکە ڕووکاری زەوی لە هھەندێک بڕ تیشکدانەوە وەکو تیشکدانەوەی زیانبەخش لە خۆرەوە دەپارێزێت، ئەگەربێتو ئەم بوارە موگناتیسی یە بە تەواوی لەناوبچێت ئەوا بۆی هھەیە لە ئاکامدا کارەساتی وێرانکەری لێبکەوێتەوە. تیشکدانەوە لە ئاستی ڕووی زەویدا زیاددەکات… ئەمەش دەبێتە هھۆی زیادبوونی مردن بەهھۆی شێرپەنجەوە… بەڵام زۆر بەهھێواشی و کەمی… مەترسی سەرەکی لێکهھەڵوەشانی تۆڕەکانی دابەشکردنی تەزووی کارەبایە لە ئەنجامی گەردەلوولی خۆری بەهھێزدا… کەش و هھەوای زەویش بۆی هھەیە بگۆڕێت… هھەندێک لێکۆڵینەوەی گوماناوی پێشبینی ئەوەیان کردووە کە هھەتا بواری موگناتیسی زەوی لاوازتر بێت ئەوا بڕی ئەو هھەورانەی کە تڕۆپۆسفیر دادەپۆشن زیاددەکات و دەلاقە یان کونی ئۆزۆنی جەمسەریش گەورەتر دەبێت. '''پێچەوانەبوونەوەی جەمسەرەکان''' وەکو بەشێک لە گۆڕانکارییە سروشتیەکان لە ماوەی 20 ملیۆن ساڵی ڕابردوودا جەمسەرەکان پێچەوانە بوونەوە. ئەمە بە تێکڕایی هھەر 200 000 دوو سەد هھەزار ساڵ بۆ 300 000 سێ سەد هھەزار ساڵ جارێک ڕوویداوە. لەگەڵ ئەمەشدا هھێشتا زۆر زۆری ماوە کە پێچەوانەبوونەوەیەکی تر ڕووبدات، چونکە دوایین پێچەوانە بوونەوە 780 000 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە. هھەرچەندە زاناکان بەتەواوی دڵنیا نین، بەڵام هھەندێکیان پێیان وایە کە جوڵانی جەمسەرەکان پەیوەندی بە ڕاگواستنی گەرمی ناو خودی ناوجەرگەی ناوەکی زەویەوە هھەیە. ئەم ڕاگواستنی گەرمی یە لەوەوە دەست پێدەکات کاتێک ئاسنەکەی ناوجەرگەی ناوەکی دەبێتە کریستاڵ لەسەر ڕووی ناوجەرگەکە کە لە نزیکەی 5000 کیلۆمەتر لەژێر ڕووی زەویدایە. بەمە پێکهھاتە سووکترەکانی وەکو ئۆکسجین و گۆگرد و سیلیکۆن بەرەو سنوری ناوجەرگەی مانتڵ Core-mantle boundary (CMB) (کە چینێکە 2000 کیلۆمەتر لەناوجەرگەی ناوەوەی زەوی بەرزترە و پلەی گەرمی تیایدا 1000 پلەی سەدی کەمتر و ساردترە) بەرزدەبنەوە. لێرەدا پێکهھاتە سووکترەکان سارد دەبنەوە و چڕ و خەست دەبنەوە و نیشتەی ئازبەریدی دروست دەکەن. بەپێی تێۆری میولەر دەیان مەتر لەم نیشتەیە هھەر ملیۆن ساڵێک کۆدەبێتەوە و بەرزدەبێتەوە و لەسەر ڕووی مانتڵ کە بە هھەمان شێوەی ڕووی گۆی زەوی تۆپۆگرافیەکەی ڕووەکەی ناڕێکە دەنیشێت. کاتێک کە نیشتەی زۆر کۆدەبێتەوە هھەرەس دەهھێنێت و بەرەو ناوجەرگەی دەرەکی دەخلیسکێت و لەوێدا سارد دەبێتەوە. هھەندێک لە زانایان تیۆری ئەوەیان هھۆنیوەتەوە کە هھەرەسی زەبەلاحی CBM بۆی هھەیە داینامیکی زەوی لەبەریەک هھەلبوەشێنێت و ببێتە هھۆی لێکترازانی جەمسەرە موگناتیسیەکانی زەوی. '''پێچەوانەبوونەوە هھێواشەکان''' بە لێکدانەوەی ئەو ئاکارە موگناتیسیانەی کە لە شاخ و نیشتەکاندا دۆزراونەتەوە ئێستاکە زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە جەمسەرەکان بەشێوەیەکی ڕۆتینی شوێنگۆڕکێ دەکەن. بۆئەو پێچەوانە بوونەوانەی کە 200 000 ساڵ یان زیاتر دەمێننەوە جێگۆڕکێکە لە ماوەی 1000 تا 10000 ساڵدا ڕوودەدات. ئەمە پەرچدانێکی کتوپڕ نی یە بەڵکو کردارێکی هھێواش و لەسەرخۆیە. لەم کردارەدا هھێزی بوارەکە کەم دەبێتەوە و لاواز دەبێت. زۆر ئەگەری ئەوە هھەیە کە بوارەکە زیاتر ئاڵۆزتر ببێت و لەوانەیە بۆ ماوەیەک زیاتر لە دوو جەمسەر نیشان بدات و پاشان بەهھێزتر ببێتەوە و لە ئاراستەی بەرامبەردا جێگیر ببێت. بەپشت بەستن بەوەی کە لەم دوو سەدەیەی دواییدا هھێزی بوارە موگناتیسیەکەی زەوی کەمیکردووە هھەندێک لە زانایان لەو باوەڕەدان کە ئێستا بواری موگناتیسی زەوی لە پەرچدانێکی تری درێژخایەندایە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر لە زانایان لەو باوەڕدان کە ئەمە هھیچ کاریگەریەکی لەسەر مرۆڤایەتی نابێت چونکە ئەمە شتێک نی یە کە ببێتە هھۆی لەناوچوونی ماگنێتۆسفیر و لەبەرئەوە ژیان لەسەر زەوی تاڕادەیەکی زۆر لە کاتی پێچەوانەبوونەوەی جەمسەرە موگناتیسیەکاندا بە پارێزراوی دەمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بواری موگناتیسی بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز ببێت ئەوا بۆی هھەیە بەشێوەیەک لە شێوەکان کێشە بۆ زەوی دروست ببێت. لە ڕاستیدا هھەندێک لە توێژەران ڕایان وایە کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ هھەیە لە نێوان لەناوچوونی مرۆڤی نیاندرتاڵ و کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە تووندی بواری موگناتیسی زەوی کە لە هھەمان ئەو کاتەدا ڕوویداوە. '''پێچەوانەبوونەوە خێراکان''' لەم ساڵانەی دواییدا زاناکان بەڵگەی ئەوەیان دۆزیەوە کە جێگۆڕکێی جەمسەرە موگاناتیسیەکان بۆی هھەیە زۆر بە خێرایی ڕووبدات، بەڵام ئەوە ڕوون نی یە کە ئاخۆ ئەم جێگۆڕکێیانە دەبنە هھۆی پێچەوانەبوونەوەی تەواو یان نا. لە کۆتایی ساڵی 1960 دا لە نزیک گوندی لاشامپ لە ناوچەی ماسیف لە فەرەنسا زاناکان بەڵگەی ناتەواویان دۆزیەوە کە ئاماژەیان بەوە دەدا کە پێچەوانەبوونەوەیەکی موگناتیسی کورتخایەنی ئێجگار خێرا پێش 41000 ساڵ لە مەوبەر ڕوویداوە. ئەمەش هھەمان ئەو کاتەیە کە مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ئەوروپا لەناوچووە. بەڵگەیەکی تر جێگۆڕکێی خێرای جەمسەرەکان لە ساڵی 1995 دا لە پاشماوەکانی بورکانێک کە لە شاخی ئۆریگۆنی ستین ڕوویداوە دۆزرایەوە. لێرەدا کریستاڵی موگناتیکی لەو پاشماوە بورکانیانەدا ئاماژەیان بەوەدا کە جێگۆڕکێیەکی لەڕادەبەدەر خێرای موگناتیسی ڕوویداوە بەشێوەیەک کە جەمسەرەکان 10000 جار خێراتر لەباری ئاسایی جوڵاون و هھەر ڕۆژەو 6 پلە جوڵاون. بەو ڕادە خەتەرناکە جێگۆرکێیەکی موگناتیسی بۆی هھەیە لە جیاتی چەند هھەزار ساڵێک لە چەند مانگێکدا ڕووبدات، لەبەرئەوە زۆر لە زاناکان تێنەدەگەیشتن و بەگومان بوون تا ئەو کاتەی لە ساڵی 2010 دا لە شاخی نیڤادا بەڵگەی تر لەسەر جێگۆڕکێی کورتخایەن دۆزرایەوە و ئەوە ئاشکرابوو کە بوارە موگناتیسیەکە لە ساڵێکدا 53 پلە جوڵاوە. لە ساڵی 2012 شدا دیسان لێکۆڵینەوەی زیاتریان لەسەر ڕووداوەکەی لاشامپی فەڕەنسا ئەنجامدا و ناوکی ماددە نیشتووەکانی دەریای ڕەشیان پشکنی و داتاشیان لە زەریای هھێمنی باشووری و زەریای ئەتڵەسی باکووری وەرگرت. ئەو ئەنجامانەی لەم لێکۆڵینەوانە دەست کەوتن زۆر جێگای سەرنج بوون بەم شێوەیە: بە بەراورد بەو گریمانانەی ئەمڕۆ لە ئارادان شێوەی ئەندازەیی پێچەوانەبوونەوەی جەمسەرەکانی بواری موگناتیسی زەوی لەگەڵ ئەو هھێڵانەی بوارەکە کە ئاماژە بە ئاراستەی پێچەوانە دەکەن تەنهھا بۆ ماوەی 440 ساڵ دەمێننەوە. هھێزی بوارە موگناتیسیەکەش تەنهھا چارەکێکی هھێزی بوارە موگناتیسیەکەی ئەمڕۆ بووە…. بەدێژایی ئەم ماوەیە بوارەکە تەنانەت بێهھێزتریش بووە و هھێزەکەی تەنهھا %5 ی هھێزی بوارەکەی ئەمڕۆ بووە. لە ئەنجامی ئەمەدا زەوی بەتەواوی بەرگە پارێزەرەکەی خۆی کە لە تیشکە گەردوونیەکان دەیپارێزێت لە دەستداوە، ئەمەش بووتە هھۆی ئەوەی کە زۆر کەمتر بەرگەی تیشکە زیانبەخشەکان بگرێت. هھەرچەندە کە بەڵگەی ڕاستەوخۆ بۆ پەیوەندیەکی هھۆیی نی یە بەڵام ناوکی نیشتەکانی دەریای ڕەشیش دوو سیناریۆی ترسناکی تریان ئاشکراکرد کە تەقریبەن لە هھەمان ئەو کاتەدا ڕوویان داوە. چەندین گۆڕانی ئاووهھەوای کتوپڕ لە دوایین چاخی بەستەڵەکدا لە هھەمان ئەو کاتەدا ڕوویانداوە کە گەورەترین تەقینەوەی بورکانی لە نیوەی باکووری گۆی زەوی لە 100 000 ساڵی ڕابردوودا لە نزیک شاری ناپۆلی لە ئیتالیا و لەکاتی پێچەوانەبوونەوە کورتخایەن و خێراکانی جەمسەرەکانی بواری موگناتیسی زەوی ڕوویانداوە. شێری بکە⏎ {{Link FA|he}} All content in the above text box is licensed under the Creative Commons Attribution-ShareAlike license Version 4 and was originally sourced from https://ckb.wikipedia.org/w/index.php?diff=prev&oldid=409906.
![]() ![]() This site is not affiliated with or endorsed in any way by the Wikimedia Foundation or any of its affiliates. In fact, we fucking despise them.
|